هۆزانەوان و نووسەر و لێکۆڵەر، ساڵی 1961 لە شاری
هەولێرهەولێر لە دایکبووە. ساڵی 1984 بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی
بەغدادبەغداد بەدەستهێناوە. سەرۆکی ڕێکخراوی
خانیخانییە بۆ لێکۆڵینەوەی هزریی.
ئەندامی ڕیکخراوی (پینکورد)ی نێودەوڵەتییە. ئەندامی کارای
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە. پێشتر بەرپرسی بەشی وێژە و ڕۆشنبیری چەندان گۆڤار و ڕۆژنامە بووە وەک: گۆڤاری (کاروان، ئاڵای ئازادی، زانکۆی نوێ و پێشمەرگە) و هەفتەنامەی (ڕزگاری).
بەرهەمە چاپکراوەکانی:
1-هۆنراوە یاخییەکان- کۆشیعر - هەولێر 1991
2-نزیکتر لە ئەوین دوورتر لە مەرگ- شیعر 1996
3- ڕۆژنامەڤان-سلێمانی -2005
4- پڕم لە عیشقی تۆ- شیعر- 2006، هەمان کۆمەڵە شیعر بە عەرەبی چاپبووە ساڵی 2005
5- ڕەنگ و وشە-هەولێر 2006
6-ستایشەکانی عیشق- کۆشیعری ئەلەکترۆنی 2009
7-ئەزموون لە نێوان شکست و داهێناندا، کۆ وتار-هەولێر 2013
8- ستایشەکانی عیشق-کۆ شیعر هەولێر 2018
-چەند پەرتووکێکی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسییەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی وەک: (یاسای بازرگانی، کارگێڕی کۆگاکان، پیرێژنی جادوگەر)
-هاوکات دەیان هۆنراوە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بلاوکردووەتەوە.
-بەشداری چەندین کۆنفرانسی ئەکادیمی و زانستی کردووە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان.
-ئێستا کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە لە هەولێر
-خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕە.
دیسان شەو هات
دیسان خەونەکان
لە ئامێزی تەنیایی و
نیگەرانیدا مانەوە
دیسان خەمەکانی لێکدابڕان و جودابوونەوە
ئەشکەنجەی ڕۆحی بریندارم دەدەن
دیسان دەرگاکانی چاوەروانی بەرووی پێشوازیت کڵۆم درانەوە
لاپەڕەکانی زەمەن هەڵدەدەینەوە
تەمەن گەڵای درەختێکی بەجێماو
لەدەشتێکی قات و قڕدا هەڵدەوەرێ
گەردەلوولێک دێ و نەفرەت
لە داهاتوو دەکات..
... من مودمین بە عیشقی تۆم..
[1]