Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
🔣 کۆمەڵکوژکردنی کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستان | پۆل: هەمەجۆرە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
کۆمەڵکوژکردنی کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
🔣 هەمەجۆرە

لە دووای کۆمەلکوژیەکانی نێوان شەڕەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی لە رێکەوتی 9 دێشامبر 1951 "کۆنوانسیونی پێشگرتن لە کۆموڵەکوژی و سزادانی بکەرانی" ئەو تاوانانەن لە کۆمەڵەی گشتی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەسەند کرا. تا ئێستا 140 ولات ئەو کۆنوانسیۆنەیان واژۆ کردووە. سەرەڕای هەبوونی ئاوەها کۆنوانسیۆنێک، گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی کوردستانەوە(ئێران، عێراق، تورکیە و سوریە) بەردەوام رووبەڕووی کۆمەلکوژی کراوەتەوە.

لە تورکیە دوای لەسێدارەدانی "سەید رەزا دێرسیم"ی، لە 20 مارسی (1937 – 1938) زیاتر لە 90 هەزار کورد لە لایەن رژیمی تورکیەوە کۆمەڵکوژ کران. لە دەیەی 1980 زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤی کورد لە لایەن رژیمی سەدام حسێن کۆمەڵکوژ کران(ئەنفال). لە ساڵەکانی(1984 – 1988) رژیمی رووخاوی بەعس بە گازی شیمیایی چەندین جار هێرشی کردەوەتە سەر کوردان، نموونەی هەرە بەرچاوی لە 16-03-1988 لە ئەنجامی بۆمبارازنی شیمیایی شاری "هەلەبچە " زیاتر لە 5000 مرۆڤی کورد کۆمەڵکوژ کران و 10 هەزار کەسیتر ژەهراوی بوون. رژیمی بەعس زیاتر لە 5000 گوندی تێکڕووخان و دانیشتووانەکەی کۆمەلکوژ کرد؛ هەروەها دەیان کۆمەڵکوژیتر لەسەر کوردان بەڕێوە چووە.

· رۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران)!

لە دەستپێکی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران(1979) دووا بە دووای شکستی وتوویژەکانی نێوان کار بەدەستانی حکوومەتی و لایەنە کوردیەکان سەبارەت بە داخوازیەکانی نەتەوەی کورد، کۆمەلکوژی و لە سێدارەدانی مرۆڤەکان کەوتە رۆژەڤە، لە ئەنجامی پەلاماری هێزە سەربازی و ئاسایشیەکانی کۆماری ئیسلامی، تا ئیستا خەڵکی مەدەنی زۆرترین زەرەیان بەرکەوتووە. سیاسەتی جینوساید و کۆمەلکوژ کردنی کوردان لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە کۆماری ئێران چەندین رێکەوتننامە و کۆنوانسیۆنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە مافە، مەدەنی و سیاسیەکان واژۆ کردووە ؛ لەوانە:

· پەیمانی مافی هاوڵاتیبوون و مافەسیاسیییەکان، لە ژووەنی ساڵی 1975 واژۆ کراوە.

· پەیمانێک سەبارەت بەمافی وەک یەکی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کولتوری، لە ژووەنی ساڵی 1975 واژۆ کراوە.

· پەیمانی رەتکردنەوەی هەر چەشنە شیوازێکی هەڵاواردن، لە ئاگوستی ساڵی 1968 واژۆ کراوە.

· پەیمانی مافی منداڵان،لە جوولای ساڵی 1994 واژۆ کراوە.

· کۆمەڵکوژیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان!

· لە ریکەوتی 2ی سێپتامبری 1979 هێزە حکوومەتیەکان بە تانک و تۆپەوە هێرشیان کردە سەر گوندی " قارنا" لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و خەلکی ئەو گوندەیان کۆموڵکوژ کرد. بە گوێرەی سەرچاوە کوردیە فەرمیەکان، 68 کەس لە ژن، منداڵ و پیاو لە ماوەی 2 کاتژمێردا کۆمەلکوژ کران کە ناوی سەرجەم کوژراوەکان، تۆمار کراوە.

· لە رێکەوتی 4ی نوامبری 1980 لە گوندەکانی" ئیندرقاش"و" یوسفکەند" لە 10 کیلۆمەتری شاری مەهاباد، هێزەکانی بەسیج بە سەرپەرەشتی کەسێک بە ناوی" مەعبوودی" لە ماوەی چەند کاتژمێردا 35 کەسی مەدەنیان کۆمەلکوژ کرد کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.

· لە رێکەوتی 28 ئاگوستی 1980 گوندی" قەلاتان" سەر بە شاری نەغەدە رووبەڕووی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کرایەوە و لە ئەنجامدا 13 کەسی مەدەنی کوژران، کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.

· لە رێکەوتی8 نوامبری 1980 چوار رۆژ دووای کۆمەلکوژی " ئیندرقاش"و" یوسفکەند" هێزەکانی رژیم بە فەرماندەی" مەلا حەسەنی" و" مەعبودی" لە گوندنی" سۆفیان" سەر بە شاری شنۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا 12 کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد؛ کە 7 کەسیان تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵ بوو، هەروەها 20 کەسیتر بریندار کراون، کە ناوەکانیان تۆمار کراوە.

· لە رێکەوتی 9 نوامبر 1981 گوندی" بایزئاوا" سەر بە شاری نەغەدە رووبەڕوی هێرش کرایەوە کە تێدا 9 کەسی مەدەنی کۆمەڵکوژ کران، کە ناوی سەرجەمیان تۆمار کراوە.

· لە رێکەوتی 14ی سێپتامبر 1981 لە کۆمەڵکوژی کرێکارانی کوورەخانەی خشتی" ساروقامیش" 18 کەس کۆموڵکوژ کران.

· لە رێکەوتی 2ی سێپتامبر 1982 لە کۆمولکوژی گوندی" قەرەگوڵ" سەر بەشاری مەهاباد 18 کەس کۆمەلکوژ کران کە تەنانەت کەسانی 70 ساڵە و 95 ساڵەیان تێدابووە،

· لە کۆمەلکوژی گوندی "سوزی" مەهاباد 9 کەس کۆمەلکوژ کرا.

· لە بەردەوامی سیاسەتی کۆموڵکوژ کردنی کوردان، لە گوندەکانی" دیلانچەرخ، حەلبی، کویکان، کەرێزەی شکاکان و یونسلیان" لە ناوچەی نەغەدە 40 کەس کۆمەلکوژ کران.

· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی" دێمەسوور، جافرئاوا، مەرجان ئاوا" سەر بە شاری مەهاباد، لە ریکەوتی 16 مارس 1983 چەندین کەس کۆمەڵکوژ کران کە تەنیا ناوی 9 کەس زانرا.

· لە کۆمەڵکوژی رێکەوتی 23 مارس 1983 لە گوندەکانی" هەڵقوش"و" گێجە" لە ناوچەی سۆمای شاری ئورمییە 13 کەس کۆمەلکوژ کران.

· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی" چەقەڵ مستەفا، خەلیفەلینا و گورخانە" سەر بە نەغەدە لە رێکەوتی 25 مارس 1983 بە گشتی 21 کەس کۆمەلکوژ کران.

· لە کۆمەڵکوژی گوندەکانی" جبرەیل ئاوا، گوندە وێڵە و دووئاو" سەر بە ساری شنۆ لە رێکەوتی 14 سێپتامبر 1983 بە گشتی 6 کەس کۆمەڵکوژ کران.

شایانی باسە کە ناوی سەرجەم ئەو کەسانە تۆمار کراوە؛ بە دڵنیاییەوە چەندین کۆمەڵکوژیتر لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئەنجامدراون کە ئەمانە بەشێکی تاوانەکانی ئەو رژیمەن دژ بە خەڵکی مەدەنی.


· لەسێدارەدانی کوردان بە مەبەستی سیاسی!

· ناوەندی کورد و ساید واچ – چاک رایگەیاندووە : لە نێوان ساڵانی (1979-1991)، 832 کە لە کوردستان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامیەوە، تیرباران، یان لەسێدارەدراون.

· لەو هەژمارە 399 کەس، ئەندام یان لایەنگری حیزبی ەێمکۆراتی کوردستان ئێران، راگەیەندراون.

· 209 کەس ئەندامی کۆمەڵە راگەیەندراون.

· کەسەکانیتر ئاماژەیان پێنەکراوە کە سەر بە کام پارت و لایەن سیاسی بوون.

· تیربارانی بەکۆمەڵی گیراوانی سیاسی!

· لە رێکەوتی 19 ئاگوست 1979 لە گرتووخانەی " دیزڵ ئاوا" لە شاری کرماشان 11 کەس تیرباران کران.

· لە 20 ئاگوست 1979 دیسانەوە 7 کەسیتر تیرباران کران.

· لە رێکەوتی 25 ئاگوست 1979 دیسانەوە 7 کەسیتر تیرباران کران.

· لە رێکەوتی 2 ژوئەن 1984 - 59 جەوانی مەهابادی بە کۆمەڵ لە شاری تەبرێز، تیرباران کران.

· لە رێکەوتی 27 ئاگوست 1979 لە پادگانی شاری سەقز 20 کەس تیرباران کران.

· لە رێکەوتی 22 ئاپریل 1979 بە گشتی 26 کەس کۆمەلکوژ کران.

· لە سآلی 1980 بە گستی 52 کەس لەسێدارەدران.

· لە ساڵی 1981 بە گشتی 163 کە لە گرتووخانەوەکانی، سنە، مەهاباد، کامیاران، بانە، دیواندەر و شارەکانیتر لە سێدارەدران.

· لە رێکەوتی 26 ئاگوست 1979 لە شاری سنە 11 کەس تیرباران کران.

· لە ساڵی 1982 بە گشتی 160 کەس لەسێدارەدران.

· لە سالی 1983 بە گشتی 44 کەس لە سێدارەدران.

· لە سآڵی 1984 بە گشتی 37 کەس لەسێدارەدران.

· لە ساڵەکانی (1985 – 1986) 20 کەس لەسێدارەدران.

· لە ساڵەکانی (1988 – 1989) 59 کەس لەسێدارە دران.

· لە ساڵی 1990 بە گشتی 8 کەس لەسێدارەدران.

· لە ساڵی 1991 بە گشتی 25 کەس لە سێدارە دراون.

· لە سالەکانی (1994 – 1995) 4 کەس لەسێدارەدران.

· لە ساڵەکانی(2002 – 2003) 2 کەس لەسێدارە دران.

· لە ساڵی 2004 لە ساری سەقز 6 کەس لەسێدارەدران.

· لەڕێکەوتی 20 ی دێسەمبری ساڵی2007 ئەندامێکی پەژاک (حەسەن حکمەت دەمیر) لە شاری خوی لەسێدارەدرا.

· لەڕێکەوتی 11 نوامبری ساڵی 2009 ئێحسان فەتاحیان، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە لەسێدارەدرا.

· لە رێکەوتی 6ی ژانویەی ساڵی2010 فەسێح یاسەمەنی لەگرتووخانەی شاری خوی لەسێدارەدرا.

· لەڕێکەوتی 9 مەی 2010 چووار کەس، بە ناوەکانی عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، مامۆستا فەرزاد کەمانگە بەکۆمەڵ لەزیندانی ئێوینی تاران لەسێدارەدران.

· لە رێکەوتی 15ی ژانویەی 2011 حسین خزری لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ئورمیە لەسێدارەدرا.

· لە رێکەوتی 26 ژانویە 2009 فەرهاد تارم لە گرتووخانەی ئورمییە لەسێدارە درا.

شایانی باسە ئیستا 13 گیراوی سیاسی کورد کەناوەکانیان بۆ رای گشتی راگەیەندراوە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، کە ناوەکانیان بریتیە لە:

1) زەینەب جەلالیان

2) حەبیبۆڵا لەتیفی

3) حەبیبۆڵا گولپەری پوور

4) رەشید ئەخکەندی

5) شیرکۆ مەعارفی

6) مستەفا سەلیمی

7) ئەنوەر رۆستەمی

8) سەید جەمال محەمەدی

9) سەید سامی حسینی

10) عەزیز محەمەدزادە

11) عەبدۆڵلا سروریان

12) زانیار مۆرادی

13) لۆقمان مۆرادی

کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئیستا لە ئاستی نێونەتەوەییدا، لە ماوەی 3 دەیە دەسەڵاتداریدا بە دەیان جار شەرمەزار کراوە.

· رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی(Amensty International لە راپۆرتی ساڵی 2010 رایگەیاندووە: ئێران بە حەشیمەتێکی 70 میلیۆنی لە دوای وڵاتی جین لە ریزی دووەمی ئەو وڵاتانە دایە کە سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت بە پێ ئامری ئەو رێکخراوە لە ساڵی 2010 نزیکەی 252 کەس لەسێدارەدراون، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ئاماژە بە ژمارەی 300 کەس دەکەن.

· رێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Watch) لە راپۆرتی ساڵی 2011 سەبارەت بە ئێران، رەخنەی توندی لەو ولاتە گرتووە و ئاماژە بە خراپی رەوسی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە دەکات.

· وەرزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ بۆ سالی 2010 زیاتر لە 70 لاپەری بە ئێران تەرخان کردووە و دەڵێت، لە ئێران ئەو سالە 312 کەس لە ئێران لە سێدارەدراون، کە هەندێک لە گیراوان لە ژێە ئەشکەنجە ناچار بوون کە بڵین پەیوەندیان بە گرووپە تێرۆریستیەکانەوە بووە. لە راپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە: هەندیک لە سەرجاوەکان ئاماژە بە لەسێدارەدانی زیاتر لە 500 کەس دەکەن لە ئێران لە ماوەی سالی 2010.

· ساڵی 2011 یەکیەتی ئوروپا ناوی 32 کاربەدەستی بڵند پایەی ئێرانی خستە لیستی رەشەوە کە دەستیان هەیە لە بنپێکردنی مافەکانی مرۆڤدا.

· وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ مافی مرۆڤ ئاماژە بە خراپی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەکات، بە جۆرێک کە ریژەی لەسێدارەدانەکان لە 388 کەس لە ساڵی 2009 بۆ 650 کەس لە ساڵی 2010 بەرز بووەتەوە.

هەروەها چەندین ولات و ناوەند و رێکخراویتری جیهانی سیاسەتەکانی کار بەدەستانی ئێرانیان، سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار کردووە.

سەرچاوەکان

ناوەندی کورد و ساید واچ – چاک

30 سال اعدام سیاسی در کردستان. شهاب الدین شیخی

http://www.hrw.org/

http://www.amnesty.org/

http://www.state.gov/
ئاریز ئەندەریاری arezandaryari@gmail.com

🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-03-1988
✌️ شەهیدان
1.👁️زانیار مورادی
2.👁️شیرین عەلەم هولی
3.👁️عەلی حەیدەریان
4.👁️لوقمان مورادی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەینەب جەلالیان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🔣 هەمەجۆرە
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 80% ✔️
80%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
80%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 6 2011 3:28PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,402 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574