تاپۆ و بوومەلێڵ
ئەم کتێبە کۆی بەرنامە رادیۆکانی سوارەی ئێلخانی زادەی نووسەر و شاعیری دیاری خۆرهەلاتی کوردستانە، بابەت و لێکۆڵێنەوەی زۆر باشی تێدایە لە بارەی ئەدەب و شیعر و دنیای رۆشنبیری.
ئامادەکردن و پێداچوونەوەی: سەڵاحەدین ئاشتی
دەزگای چاپەمەنی پانیذ
تاران 1379/2000.
پاش ماوەیەک لە پشت ئاوایی خاپوورتەوە بەرەو باوەشی پەنادەری چیا هەلئەبی و لە گەڵ پۆلێک ئەکەوی کە هەموو یەک زمان و یەک زانیاری و یەک ئاو و خاک و یەک خۆین و یەک رابردوون.
پێشان سڵاوێک و زەردە گرتنێک، پاشان سروودێکی تێکرایی:
ئەی چیا، باوەشت هومێدی گەرمی گەل !
ئەی چیا، رەمزی هات و هەل !
بەرزی تۆ، گۆڕی دوژمنی !
سەوزی تۆ، ئاسمانە شینەکەی منی !
نانەوێ سەرت بە بۆمبی ئاگرین.
هەر بژی چیای سەفین و ئاگرین !
لە کتیبی، ، تاپۆ و بوومەلێڵ، ، سوارە ئیلخانی زادە
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: تاپۆ و بوومەلێڵ
📥 ژمارەی داونلۆد:
185 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.