میستەر ڕیچ کە ساڵی 1820 هاتۆتە سلێمانی واتا36 ساڵ پاش دروستکردنی شارەکە، ژمارەی دانیشتوانی بە دە هەزار کەس خەمڵاندوە دوای ئەوە ئەڵێت: سلێمانی (2000) ماڵی ئیسلام. (130) ماڵە جولەکە (9) ماڵی دیانی کلدانی (5) ماڵی ئەرمەنی تیا بوە، کۆی ماڵەکان ئەکاتە (2144).ئەگەر هەرماڵێک بە پێنج کەس دابنێین ئەکاتە (10720) کەس. - بەگوێرەی ساڵنامەی عوسمانی ساڵی 1907 ژمارەی دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان کە ئەکاتە (8963) کەس.
- سەرچاوەکانی تر لە ساڵی1913 دا ژمارەی دانیشتوانی هەموو ناوچەی سلێمانییان بە (51600) کەس داناوە کە (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جوولەکەن. ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانیان بە (26000) کەس داناوە، لە وانە (24825) کەس موسڵمان و (1000) کەس جوولەکە و (175)دیان.
- لەسەردەمی ئینگلیزدا بە گوێرەی ڕۆژنامە پێشکەوتن ساڵی 1920 ژمارەی ناوچەکە بە (62722)کەس دائەنێ. دانیشتوانی شاری سلێمانی بە دە هەزار کەس داناوە.
- ساڵی 1925-1926 سلێمانی خۆی بریتی بووە لە 13-14 هەزار کەس. دوای ئەوە لە کاتی حوکمەتی عێراقدا و لە ساڵی 1927 وە سەر ژمێری دەستی پێکرد:1927- 1937 - 1947- 1957- 1965 - 1976-1988
- ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی لە ساڵی 1947 دا بە گوێرەی تۆماری ڕەسمی (23475) کەس بووە.
- ساڵی 1957 بریتی بووە لە (48812) کەس.
- ساڵی 1998 شاری سلێمانی بەگوێرەی ساڵنامەی ئەو ساڵە بەم جۆرە بووە : ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی خۆی (548747) کەس. ژمارەی دانیشتوانی سنووری پارێزگای سلێمانی (1127226) کەس. ژمارەی خێزان لە ناو شاردا (110360). ژمارەی خێزان لە سنوریپارێزگای سلێمانی (217220). ژمارەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی (58).
- ئاماری ساڵی 2009 ژمارەی دانیشتوانی شاری سلێمانی بە شار نشینەکانی بەکرەجۆ و ڕاپەرینەوە 648000 کەسە