📊 بابەت 375,078 | وێنە 59,493 | پەڕتووک PDF 11,116 | فایلی پەیوەندیدار 44,071 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,925
لەم کاتەدا 2 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 15-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅15 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 13-07-2020
باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییان لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەتول یاشار هاوسەرۆک شارەوانیی گیادنی هەدەپە لە پارێزگای ئاگری و دەستگیریانکرد. هەروەها هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای شارەوانیی گیادن و دەستیان بەسەردا گرتووە.[1]
- لە دەریاچەی وان تەرمی 29 لەو کۆچبەرانە دۆزراونەتەوە، کە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی رابردوو بەلەمەکەیان لە ئاوی دەریاچەکەدا ژێرئاو کەوتبوو.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بە
📅 12-07-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی کێلەسیپانی بەخشی لاجانی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار راگواستووە.[7]
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی عادڵ شێخە کوڕی ڕەحیم، تەمەن 21 ساڵ و خەڵکی پەسوێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسب
✌️ عەبدوڵڵا قادری ئازەر
خەڵکی نەغەدە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. رۆژی 13-07-1989 لە ڤیەننا لەگەڵ قاسملۆ و فازیل مەلا مەحمود لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆر کران.
✌️ عەبدولرەحمان قاسملوو
لە22ی دیسامبری 1930 زایینیدا لەشاری ورمێ لەبنەماڵەیەکی خاوەن مڵکی دەست رۆیشتوودا لەدایک بوو. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی، پێشان لەورمێ و دوایە لە تاران تەواوکرد.
ساڵی 1324 تێکۆشانی سیاسیی خۆی بەدامەزراندنی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لەشاری ورمێ دەست پی کرد. ساڵی 1946 کۆماری کوردستان لەمەهاباد رووخا. بەدوای ئەو دا ئەویش بۆ خوێندن چووەتاران. ساڵی 1327 بۆ درێژەپێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس. گەیشتنی بەپاریس هاوکات بوو لەگەڵ تەقەکردن لە شا لە زانستگەی تاران (25ی رێبەندانی 1327) کەبوو بەهۆی لەنێو چوونی ئاز
📊 راپۆرتێکی ئاماریی 1 ساڵ پێشێلکاریی مافی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

راپۆرتێکی ئاماریی 1 ساڵ پێشێلکاریی مافی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران


ئاماری 1 ساڵ پیشێلکاریی مافی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن بەشی تایبەتیی ژنان لە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئامادە کراوە و بڵاو دەکرێتەوە کە بەشێوەی راپۆرتی ئاماری دەخرێتە بەر دیدی بەردەنگانی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا.
ئەم ئامارە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئامادە و بڵاو دەکرێتەوە کە بەهۆی دۆخی ئەمنیەتیی زاڵ بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و نەبوونی دەنگدانەوە لە میدیاکان، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
لەم راپۆرتەدا خۆکوشتن و کوژرانی ژنان وەک حاڵەتەکانی پێشێلکاریی ژنان، ئاماژەی پێ دەکرێت.
دەستبەسەر کرانی ژنە چالاکانی کورد لە ناوچە کوردنشنەکانی ئێران
لە ساڵی 1391 سەرجەم 7 ژنی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون.
رێکەوتی 20ی پووشپەڕ ساڵی 1391 ئەدیبە کەلانتەری یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری لە شاری رونسەر دەستبەسەر و بۆ زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشانکرماشان راگوێزرا.
یەکێکی دیکە لە چالاکانی خوێندکاریی شاری روانسەر بەناوی نگین تەیبی لە رۆژی قودسدا پاش ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان تووشی کێشە هاتبوو، لەلایەن ئەو هیزانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شاری کرماشنا کرابوو.
هاوکات لەو رۆژەدا ژنیکی دیکەش دەستبەسەر کرابوو کە شوناسی نەزانراوە.
لە کۆتایی خەزەڵوەری ئەمساڵدا 3 ژنە چالاکی کوردی خەڵکی ئوستانی خۆراسان بەناوەکانی مەحبووبە خەبووشانی، مینا خەبووسانی و بێهناز رەزا زادە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوون.
ئەو 3 ژنە خەڵکی شاری قووچانی سەربە ئوستانی خوراسانی رەزەوی و دانێشتووی شاری مەشهەد بوون.
بانگهێشتی ژنانی کورد بۆ دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەکان
لە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1391ی هەتاوی، کچێکی بەناوی پەریا. ع خەڵکی کرماشان لەلایەن پۆلیسی ئینتێرنێتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
ناوبراو کە تەمەنی 14 ساڵ بووە، لە وێبلاگی شەخسیی خۆیدا، دۆخی هەنووکەیی کۆمەڵگەی دابوویە بەر رەخنە کە لەلایەن ئەو ناوندەوە هەڕەشەی لێکرابوو کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی، لە درێژەدان بە خوێندن بێبەس دەکرێت.
لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 7ی خەزەڵوەر یەکێک لە چاکانی ژنان دانیشتووی مەشهەد بەناوی گوڵێ شادکام بانگهێشتی حیراسەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی مەشهەد کرابوو.
گوڵێ شادکام یەکێک لە چالاکانی ژنانی کوردی خەڵکی ئوستانی خوراسانی باکوورە و لە پێناو پەرە پێدانی کولتوور و ئەدەبی کوردی هەوڵ و خزمەتێکی بەچاوی ئەنجام داوە.
رۆژی 15ی رەشەممە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانمەریوان کەژاڵ هوژبەری دانێشتووی گوندی بەردەرەشی سەربەو شارە بانگهێشت و وێڕای لێپرسینەوە پێیان راگەیاندبوو کە بە زووترین کات لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە.
کەژاڵ هوژبەری هاوسەری عەلی دانشە کە بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشتووە.
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 11ی رەشەممەی ساڵی 1391ی هەتاوی شیوا گەنجی هاوسەری مادێح نەزەری رۆژنامەنووسی کورد، کەبەهۆی زەخت و گوشاری هیزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی تورکیە گیرساوەتەوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو و بەتوندی لێپرسینەوەی لێکرابوو.
شیوا گەنجی بەهۆی لێدوان بۆ مێدیاکان لەسەر بارودۆخی هاسەرەکەی لێپرسینەوەی لێکرابوو و هەڕەشەیان لێکردبوو کە لە ئەگەری لێدوان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، بەرەوڕووی زیندان دەبێتەوە.
لە ناوەڕاست مانگی رەشەممەدا، ئازەر تایرئابادی ژنە رۆژنامەنووسی خەڵکی شاری کەنگاوەر بانگهێشتی دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران کرابوو.
دەگوترێ ئەو چالاکە فەرهەنگییە بەهۆی بڵاوکردنەوەی وتار و راپۆرت لە حەفتەنامەی غەرب و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.
دەرکردنی حوکمی دادوەری بۆ چالاکانی ژنانی کورد لە ناوچەر کوردنشینەکانی ئێران
سافیە سادقی تەمەن 23 ساڵ و دانێشتووی شاری سەڵماسسەڵماس کە لە بانەمەڕی ساڵی 1389 لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، رۆژی 29ی جۆزەردانی 1391ی هەتاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەسنەوە بە تاوانی موحاربە و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بە 15 ساڵ زیندان حوکم درا.
لە رێکەوتی 10ی سەرماوەزی ساڵی رابردوو، بەفرین حوجەتی خەڵکی شاری مەهابادمەهاباد بەهۆی رٶڵ بینین لە درامایەکدا و بلاوبوونەوەی لە یەکێک لە کەناڵەکانی دەرەوەی وڵات، بەبێ ئامادە بوونی خۆی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە حوکمی 4 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
نابراو بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەناچاری وڵاتی بەجێهیشت.
هەروەها لە سەرماوەزی ساڵی رابردوودا فاتمە پەرویزی تەمەن 53 ساڵ، لەلایەن یزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری کەرەج دەستبەسەر و بەتاوانی بێڕێزی کردن و سووکایەتی کردن بە سەربازانی بێناو و نیشانی ئیمام زەمان بە 6 مانگ زیندانی لە زیندانی نەوشار حوکم درا و هەتا ئێستاش لەو زیندانە راگیراوە.
مردنی ژنان بەهۆی کەمیی دەوا و دەرمان و نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی
لە ساڵی 1391دا و 4 ژنی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆی کمیی دەوا و دەرمان و نبوونی ئیمکاناتی پزیشکی، گیانیان لەدەست داوە.
رێکەوتی 9ی رەزبەر ژنێکی کورد بەناوی گەلاوێژ نەقشبەندی تەمەن 32 ساڵ، کچی شێخ جەماڵ (کوڕی شێخ عوسمانی دوڕوو) و خەڵکی شاری سەوڵاواسەوڵاوا بەهۆی لێدانی دەرزیی هەڵە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گیانی لەدەست دا.
هەروەها رێکەوتی 19ی سەرماوەز ژنێک بەناوی شیرین خەلقی تەمن 40 ساڵ، پاش 24 کاتژمێر لە دایک بوونی منداڵەکەی، بەهۆی خوێنڕێژیی زۆر و کەمتەرخەمیی گوێ نەدانی پەرەستاران بەو ژنە گیانی لە دەست دا
ئەو ژنە هاوسەری حەبیب حەیرانی و خاوەنی 2 منداڵی دیکەیە و دانیشتووی گوندی بنچەڵێی سەر بە شاری روانسەر راگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی 7ی رێبەندان ژنێکی دووگیان بەناوی فەرانەک چووپانی خەڵکی شاری سنە، پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی تامین اجتماعیی ئەو شارە بەهۆی پێڕانەگەیشتن و کەمتەرخەمیی پزیشکی لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.
ئەو ژنە پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە، سەرەتا منداڵەکە لە ناو زگیدا مردووە و پاشان بۆخۆشی لەبەر پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لەدەست داوە.
رێکەوتی 23ی ریبەندان، شەمسی رەشیدی تەمەن 43 ساڵ، کە خاوەنی 4 منداڵ و دانێشتووی گوندی ئەویهەنگ سەربە شاری سنە بووە، کە بەهۆی پەستانی خوێن و نەبوونی پزیشک لەو گوندە، لەکاتی راگواستن بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئاماری ئەو ژنانەی کە بەدەستی کەسوکاری نزیکی خۆیان کوژراون
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ساڵی 1391ی هەتاویدا 14 ژن لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەدەستی کەسوکاری نزیکی خۆیان گیانیان لێ ئەستێندراوە کە لەوم خشتەیەی ژێرەوەدا ئاماژە بە موشخەساتیان دەکرێت[1].
2013-04-03
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەڵماس
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەریوان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەهاباد
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2013 8:49PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Oct 8 2019 8:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 10,099 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Apr 3 2013 8:49PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راپۆرتێکی ئاماریی 1 ساڵ پێشێلکاریی مافی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
🏰 شوێنەکان
1.👁️خۆراسان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574