کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,796) پەڕتووک||
📅 05-04-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی 1ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، حوکمی سێ مانگ و رۆژێک زیندانیی بەسەر فەردین مەولوودیدا سەپاند. لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[7]
باشووری کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن. بەمەش ک
📅 05-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
05-04-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئارام ئازاد
من “ئارام ئازاد” لەدایک بووی 26-2-1995 شاری سلێمانیم، ئێستا نیشتەجێی شاری کەرکووکم، ئەو بەهرەییەی هەمە دەڕبرینی هەستە، ئەوهەستەی کەدڵ، ودەروون پڕدەکات.
پێم وایە دەتوانم ئازارەکان ببینم وبخوێنمەوە، بنووسمەوە، هیچ کەس سەرپەرشتی نەکردم جگە لەهەوڵدانی خۆم، بەربەستیشم بۆ دروست بوو، ڕەخنەکانم قبوڵ کرد وخۆم پێ کامڵ کرد، ئەوەی بۆکەوتن وسەرنەکەوتنی من بوو، خستمە ژێر پێیەکانم، تاوەکو زیاتر بەرزببمەوە، ئەوەی هەستی پێ بەخشیم بنوسم وچێژ لەنوسین وەرگرم “بەختیارعەلی” نوسەر بوو بەتایبەت کتێبی”دواهەمین هەناری د
👫 ئارام ئازاد
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئارام ئازاد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فەتاح هیرانی
پێشمەرگەی دێرین فەتاح هیرانی لە ڕێکەوتی 06-04-2017 بەهۆکاری وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
👫 فەتاح هیرانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فەتاح هیرانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 فاتیمە غەدان
لە ساڵی 1997 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی 8 ساڵییەوە لەگەڵ خانەوادەکەی روویان لە ئەوروپا کردووە و لە وڵاتی نەرویج گیرساونەتەوە. وەک کچە کوردێک خولیای بەشداری کردنی لە پێشبڕکێکانی شاجوانی هەبووە و یەکێک بووە لە پاڵێوراوان بۆ شاجوانی وڵاتی نەرویج. حەزەکانی فاتیمە سنووری ئەوروپای بەزاند و ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێیەکی شاجوانانی جیەان کە زیاتر لە 40 وڵات بەشداریی تێدا دەکەن و ئەویش بە ناوی کوردستانەوە بەشداری دەکات.
👫 فاتیمە غەدان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
فاتیمە غەدان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,092 | وێنە 58,178 | پەڕتووک PDF 10,796 | فایلی پەیوەندیدار 40,248 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,053 |
📝 نەوشیروان مستەفا.. هەمیشە پیلان و بوختان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
نەوشیروان مستەفا.. هەمیشە پیلان و بوختان
📝 بەڵگەنامەکان

نەوشیروان مستەفای رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە وتارێک کردووە، کە بە حسابی خۆی دیکۆمێنتارییه و گوایە نهێنی کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی و کۆمەڵێک باسی تر لەخۆ دەگرێت، ئێوارەی ئەمڕۆش لە کەناڵەکانی خۆیدا چەند پەرەگرافێکی لێ بڵاوکراوەتەوە.
ئێمە وەک دەسپێکێک بۆ ئاشکراکردنی ناڕاستیەکانی و ناساندنی رەفتاری پیلانگێڕانەی نەوشیروان لەناوخۆی یەکێتی و قین هەڵگرتنی لە هەڤاڵانی ئەوسای و سیاسەتی خۆباڵادەستکردن و خۆزاڵکردنی لەسەر حسابی یەکێتی و هەڤاڵانی ئەوساشی، ئەم بۆچوونانەی خوارەوە بڵاو دەکەینەوە، کە دواتریش، ئەگەر پێویستی کرد، قسه و بەڵگەی زۆرتر سەبارەت بەناساندنی روونتر و بەڵگەدارتری سیاسەت و پیلان و باری سایکۆلۆژی نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکەین

ئەگەر ئەو دۆکیۆمێنتانەی بڵاویان دەکاتەوە هی ئەو سەردەمەبن کە نەوشیروان مستەفا و هێندێ لە هاوڕێبازانی لە پۆست و پلەی باڵای یەکێتی دابوون، بەتایبەتی دەفتەری مەکتەبی سیاسی و بەڵگەنامەی نهێنی یەکێتی بەکار بێنێ، ئەوا ئەمە نەک هەر بە رەفتارێکی ناشایسته و ناشیرین حساب دەکرێت، بەڵکو کارێکە لەگەڵ ئەخلاق و دەستپاکی سیاسی و بگرە کۆمەڵایەتیشدا یەک ناگرێتەوه و تەواو ناکۆکە، بۆیە گومانی تیا نیە هەر کەسێک بیکا بە تەواوی له و پرنسیپانە دائەشۆرێ. ئۆباڵی لێکەوتەکانی ئەو رەفتارەش دەکەوێتە ئەستۆی خودی نەوشیروان مستەفا.
خۆ ئەگەر ئەو دۆکیۆمێنتانە هی قۆناخی دوای جیابوونەوەی نەوشیروان بێت لە یەکێتی، دیسانەوە دەچێتە چوارچێوەی جاسوسی کردن بەسەر حزبەکان و ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و کاردانەوه و لێکەوتەی خۆی دەبێ.
نەوشیروان مستەفا، ئەو سەردەمەش کە لە ناو یەکیێتیدا پۆستی باڵای هەبوو، هەموو هاوپەیمانی و دۆستایەتیێکی لەگەڵ دەرەوەی یەکێتی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی خۆی لەناو یەکیێتی و لێدانی ئەو سەرکردانە بەکار دەهێنا کە لەگەڵ رای ئەودا نەبوون و بە دڵ و خواستی ئەو هەڵنەدەسوڕان. هەر بۆنموونە کاتێ کە بڕیاری یەکخستنەوەی حکومەتی هەرێم درا، نەوشیروان تەنها لەپێناوی ئەوەی هەڤاڵێکی ئەوسای لەناو یەکیێتیدا نەبێتە سەرۆکی حکومەتی یەکگرتووی هەرێم، پێداگری زۆری کرد لەسەر ئەوەی کە ئەو پۆستە بدرێتە سەرکردەیەکی پارتی. هەروا ئەو کاتەی لەبەغداشدا تا رادەیەکی کاریگەر بڕیاربەدەستی یەکێتی بوو، لایەنگری ئەوەی نەکرد کە کەسایەتییەکانی یەکیێتی ببنە وەزیری بەرگری و دەرەوەی عیراق، بەڵام زۆر پەرۆشی ئەوە بوو محەمەد تۆفیق رەحیمی زاوای ببێتە وەزیرو هەرواشی کردو دووجار زاواکەی کردە وەزیری پیشەسازی عیراق.
دواجار دەڵێین، ئەگەر نەوشیروان مستەفا ململانێکە بباتە ئەو ئاستە و به و بێ پەرواییە سنوورەکانی ئەخلاقی سیاسی ببەزێنێ، دەبێ چاوەڕوانی ئاشکراکردنی دۆکیۆمێنتە رەشەکانی خۆی بکا کە دڵنیاین تاکو ئێستا لای بەشێکی زۆری خەڵکی کوردستان ئاشکرا نین.
بۆیە لەکۆتاییدا دەڵێین: نەوشیروان مستەفا بەهۆی دۆخی خراپی سایکۆلۆژی ئێستای خۆی و بێ ئومێد بوون و مایە پووچبوونی لە ئایندە سیاسییەکەی، خۆی فڕێ دەداتە ناو چوارگۆشەیەکی ئەوتۆ کە بەهاو شەرعییەتی خۆی دەدۆڕێنی.
بۆ مێژووش ئەمڕۆ یەکێتی بیروبۆچوونی خۆی لەم بارەیەوە گەیاندۆتە نەوشیروان مستەفا.

مەکتەبی راگەیاندنی
یەکیێتی نیشتمانی کوردستان
07-07-2013
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-07-2013
🏟 پارت / لایەن🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
83%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 8 2013 12:29AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 9:39AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,816 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نەوشیروان مستەفا.. هەمیشە پیلان و بوختان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-07-2013
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نەوشیروان مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574