لە رۆژانی جەژن 5 روداوی هاتوچۆ لەکەرکوک رویداوە
📊 ئامار و راپرسی
لەسێ رۆژی جەژندا 5 روداوی هاتوچۆ لەشاری کەرکوک و دەوروبەری رویانداوە و بەهۆیانەوە 8 کەس برینداربون.
شاخەوان ناسیح، کەرکوک: بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک، عەمید عومەر جەعفەر، ئەمڕۆ، یەکشەممە، بەئاوێنەنیوزی راگەیاند، لەسێ رۆژی جەژندا پێنج روداوی هاتوچۆ لەشاری کەرکوک ودەوروبەری رویانداوە، روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی لەنزیک ناحیەی قەرەهەنجیر رویداوه و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربون، لەسەر رێگای بەغدادو لەنزیک قەزای داقوقیش لەروداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربون، لەناو شاری کەرکوکیش سێ روداو رویداوه و بەهۆیەوە یەک کەس برینداربوە.
لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ئازادی، دکتۆر گەیلان قادر، ئاماری روداوەکانی سێ رۆژی جەژنی بەئاوێنەنیوزی راگەیاندو وتی، له و سێ رۆژەدا 12 کەس مردون و 29 کەس برینداربون کە 12 یان منداڵن.
ئاشکراشیکرد، 30 نەشتەگەری ئەنجامدراوه و 1700 کەسیش داخلی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون و 79 حاڵەتی لەدایکبون-یش هەبوە.
- 11-08-2013