دهۆک: لە هەشت مانگی رابردوودا 831 روداوی هاتووچۆ روویداوە
📊 ئامار و راپرسی
خەندان رەڤەند گوهەرزی
بەرێوبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ئاماری هەشت مانگی رابردووی روداوەکانی هاتووچۆی رایگەیاند و تێیدا هاتووە کە 831 رووداوی هاتووچۆ، بووەتەهۆی کوژران و برینداربوونی نزیکەی سێ هەزار کەس.
ئازاد تاها بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک تایبەت بەخەندانی راگەیاند : لە هەشت مانگی رابردووی ئەم ساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک 831 روداوی هاتووچۆ رویداروە و دوو هەزار و 998 کەسیش بونەتە قوربانی.
ئازاد تاها ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆربەی ئەو رووداوانە لە (دهۆک و زاخۆ و شێخان و ئامێدی و فیشخابوور) رویانداوە و لە ئەنجامیشدا 171 کەس گیانیان لەدەست داوەو 2827 کەسیش برینداربوونە.
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی دهۆک ئاماژە بەوەشکرد کە هۆکاری سەرەکیی ئەو رووداوانە، خراپیی رێگای هاتووچۆ و لاوازی ئاستی هۆشیاری شوفێراو بووە لە کاتی لێ خورینی ئوتومبێلەکانیان.
- 09-10-2013