لەماوەی ساڵێکدا لەسلێمانی 155 بەکارهێنەر و بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون
بەوتەی بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا (2013) لەسلێمانی 155 بەکارهێنەرو بازرگانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
سلێمانی، ئاوێنەنیوز: لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەسلێمانی بەڕێوەچو، بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لەئاسایشی سلێمانی، عەمید جەلال ئەمین بەگ، ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2013ی هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی خستەڕو.
عەمید جەلال وتی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمرۆ 155 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماوە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون. ناوبراو وتیشی، عەرەب، فارس، تورک و کورد لەناو ئه و کەسانەدا هەن کە بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەوە دەستگیر کراون.
عەمید جەلال ئەمین بەگ ئەوەشی خستەڕو کە له و ژماریە توانراوە بەفەرمانی دادوەر 40 کەس لەوانە سزای خۆیان وەربگرن، 40ی دیکەشیان تۆمەتەکەیان لەسەر ساغ نەبۆتەوە، بۆیە بەفەرمانی دادوەر ئازاد کراون، ئەوانەی دیکەشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئەوەشی وت کە دوێنێ سێشەممە، لەبازگەی عەربەت سلێمانی دەستبەسەر نیو کیلۆ تریاکدا گیراوە کە لەلۆرییەکداو لەناو دەبەی ترشیاتدا گوازرابوەوە، بەڵام خاوەنی لۆریەکە ئاگاداری ئەوە نەبوە کە ئه و مادەیەی تێدایە.
عەمید جەلال وتی، ئه و دەبە ترشیاتەی مادەکەی تێدابوە بەکەسێکدا بۆ یەکێکی دیکە نێردرابو کە دواتر توانیمان بەپلانێک ئه و کەسە بدۆزینەوه و دەستگیری بکەین کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان نیه و بیانییە.
- 04-12-2013