🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,707 | وێنە 57,438 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,083 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,656 |
📝 هەواڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان چەواشەکارییە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
هەواڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان چەواشەکارییە
📝 بەڵگەنامەکان

وتەبێژێک لە مەکتەبی راگەیاندنی(ی. ن. ک) لەبارەی چەواشەکارییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەر ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەم روونکردنەوانەی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا.

1- هێشتا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەوانی تریش یەک لایی نەبۆتەوە بە تایبەتی جیاکردنەوە و ئەژمارکردنی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت بۆیە رمڵ لێدانی گۆڕان بۆ بردنەوەی پارێزگای سلێمانی بێ بنچینەیە، بەڵام رەنگە ئەمە باشترین گوزارشت بێت لە سەر شڵەژاوی ئەم بزوتنەوەیە و شۆکیان بەرامبەر دەرئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان لە هەرێم و عیراقدا.

2- سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانیش لەسەر تاسەری هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان و عیراق ئەوا بۆ هەموو لایەک دەرکەوتوە کە(ی. ن. ک) لە هەموو ئاستەکاندا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە (ی. ن. ک) بە شانازییەوە یەکەمی کوردستانە کە بەزاراوەی ئیتیفاقییەی سێڤر کوردستانی جنوبی (ویلایەتی موسڵ) ی پێدەڵێن واتا ئه و کوردستانەی کەمەلیک مەحمودی نەمر و هەموو بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کوردستان نزیکەی سەد ساڵە خەبات بۆ سەلماندنی ناسنامە کوردستانییەکەی دەکەن (ی. ن ک) و دەنگدەرانی (ی. ن. ک)لە شێوەی دەنگدانێکی ریفراندۆم ئاسادا ناسنامەی کوردستانییەتی ئه و نەخشە مێژوییەیان سەلماندەوە، ئەمەش هەم شانازییە بۆ یەکێتی و هەمیش ئەرکی قورسی خەبات دەخاتە ئەستۆمان.

3- سەبارەت بە مانای بەرزبوونەوەی رێژەی دەنگەکانی یەکێتیش ئەوا هێندە دەڵێین شارەزایانی بواری هەڵبژادن پێیان وایە ئەگەر رێژەی دەنگەکانی حزبێک لە نێوان دوو هەڵبژادنی چوار ساڵیدا لە سەدا پێنج بەرزبێتەوە ئەوا بەڵگەی سەرکەوتنی ئه و حیزبەیە، یەکێتی رێژەکەی زیاتر لە سەدا بیست بەرزبۆتەوە بە رەچاوکردنی کورتی ماوەی نێوان هەردوو هەڵبژادنی 21-09-2013 و 30-04-2014 ئەم رێژەیە بۆ سەرتاسەری کوردستان و بە خودی پارێزگای سلێمانیشەوەیە.

4- ئاکامی بە دەست هاتووی هەردوو لا (ی. ن.ک و بزوتنەوەی گۆران) لە هەڵبژادنەکاندا دەرخەری ئه و راستییەیە کە کۆمەڵانی خوڵکی کوردستان دەرکی سیاسەت و ناسنامەی هەدوولا دەکەن.

خەڵکی کوردستان بە گشتی و ناوچە دابڕێنراوەکانیش بە تایبەتی سەلماندیان کە بزوتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی لۆکاڵییە، وە ئەرکە قورسەکانی چارەسەری راست و رەوا و ژیرانەی کێشەکانی نێوان کوردستان و بەغدا، دۆسییەکانی بودجە و پێشمەرگە و ماددەی 140 و شەراکەتی راستەقینە بە(ی. ن. ک) سپاردووە روبەرووبونەوەی تیرۆر و تەعریب و شۆفێنیزمیان بە یەکێتی سپاردوە و ئه و متمانەیەیان پێداوە.

5- ئێمە وەک حزبێکی دیموکرات و باوەڕمەند بە متمانەی جەماوەر چاوەرێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و تێکرای هەرێمی کوردستان و هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکەین و وە ئاکامەکەی هەرچییەک بێت قبوڵی دەکەین و هیوادارین بزوتنەوەی گۆرانیش هەر لەئێستاوە رایبگەیەنێت کە ئەنجامەکە قبوڵ دەکات.
لەگەڵ دەرکەوتنی ئاکامی هەڵبژادنەکانیشدا قۆناغی نوێی سیاسی لە کوردستان و عیراق دەستپێدەکات (ی. ن. ک) یش خۆی بۆ ئه و قۆناغە نوێیە ساز و ئامادە دەکات.

وتەبێژێک لە مەکتەبی راگەیاندن
02-05-2014
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-09-2013
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 2 2014 3:53PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 9:36AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 7,235 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
هەواڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان چەواشەکارییە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بڕیاری کۆتایی خۆی دا
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی گۆڕان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-05-2014
2.👁️21-09-2013
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,358 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574