شێخ لەتیفی حەفید
کوڕی سەرکردەی بەناوبانگی کورد
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفیدی نەمرەو لەساڵی 1917ز لەسلێمانی لەو بنەماڵە تێکۆشەرەداو لەسەردەمێکی پر کارەسات و تەقینەوەی مێژووییدا چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
شێخ لەتیف هێشتا منداڵ بووە تەمەنی نەگەیشتبووە سێ ساڵان دوای بەدیل گیرانی شێخ مەحمودی باوکی بەخاوو خێزانەوە روویان کردە رۆژهەڵاتی کوردستان لای
سمکۆسمکۆ (ئیسماعیل ئاغای شکاک).
شێخ لەتیف ساڵی 1930 لەتەمەنی سیانزە ساڵیدا بەشداریی شۆڕشی چەکدارانەی کوردی کردووە، لەساڵی 1942 لەلایەن حکومەتی پاشایەتی پەلاماردراوە، بەڵام دەستگیرنەکراوە و خۆی گەیاندۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و دوای سالێک گەڕاوەتەوە. بەشداریی لە
کۆماری کوردستانکۆماری کوردستان لە
مەهابادمەهاباد کردووە، دەربەدەری و ئاوارەیی و دوورە وڵاتی زۆر بینیو چەندینجار لەلایەن دوژمنانی کوردەوە زیندانی کراوە. لەناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکاندا لەلایەن رژێمی پاشایەتییەوە گیراوەو تاوەکو سەرهەڵدانی شۆڕشی 14 تەموزی ساڵی 1958 لەشاری بەسرا لەزینداندا ماوەتەوە. شێح لەتیف جگەلەوەی کە سەرکردەیەکی لێهاتوو بووە هاوکات شاعیرێکی بەسەلیقەش بووە چەندان شیعری بۆ وڵات و هەژاران و چەوساوەکان نوسیووە. بەگشتی شیعری لەم بوارانەدا نووسیوە: 1- نیشتانپەروەریی 2- کۆمەڵایەتی 3- دڵداریی 4- گاڵتەوگەپ و بابەتی پێکەنیناوی.
خوالێخۆشبوو شێخ لەتیف لەئێوارەی رۆژی هەینی 12 ی مایسی 1972 لەنەخۆشخانەی (الراهبات) لەبەغدا لەتەمەنی (55) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووەو دواتر تەرمەکەی هێنراوەتەوە بۆ سلێمانی و لەنێو
مزگەوتی گەورەمزگەوتی گەورەدا بەخاک سپێردراوە.
[1]