📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ یادی 8 ی مارسی 2015 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ یادی 8 ی مارسی 2015
📝 بەڵگەنامەکان


با یاساو کەلتوری کۆنەپەرستانەی دژی ژنان بسپێرین بە مێژوو!
لە دامەزراندنی دەسەڵاتی خۆماڵی بۆرژوازی کوردەوە، ئاڵوگۆڕێکی ڕوو لەپێش بە قازانجی ماف و ئازادیەکانی ژنان ڕووی نەداوە. یاسای باری کەسێتی رژێمی بەعس کە بەپێی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام دیاریکراوە، لەلایەن دەسەڵاتی کوردایەتیەوە جێبەجێکراوە و پارێزگاری لێکراوە، لەکاتێکدا دەبوایە سەرجەم یاساکان، بە یاسای باری کەسێتیشەوە، بە زبڵدانی مێژوو بسپێردرایە و یاسای پێشکەوتوو و مۆدێرن و یەکسانیخوازانە لەجێگایان دابرێژرایە و کاریان پێبکرایە. لەوەش نەخوازراوترو ترسناکتر بەرزبوونەوەی رێژەی ئەنجامدانی توندوتیژی و چوونەسەری ئاماری ئەتککردن و کوشتنی ژنانە لەژێر سایەی دەسەڵاتی "بۆرژوازی خۆماڵی"دا.!
لە سایەی ئەم دەسەڵاتەدا فەرهەنگ و کەلتوری پیاوسالاری و بە کەم سەیرکردنی ژنان زیاتر پەرەیان پێدراوە. فرە ژنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەفەرمی ناسراوە. دەستی مەلاو مشەخۆرانی ئیسلامی سیاسی ئاوەڵاکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی ژەهراوی جیاکاری لەدژی ژنان و هێشتنەوەیان وەکو کۆیلەی سێکسی پیاوان. تفەنگچیەکانی عەشیرەت‌ و بنەماڵەو تەنانەت حزبەکانیش‌ بەبیانوی کڕینەوەی شەرەفەوە ژنان خەڵتانی خوێن دەکەن و لە دیوەخانەکانی ئەحزابی دەسەڵاتداردا خوێنەکەی سەوداو مامەڵەی پێ دەکرێت و تاوانبار بە بێ سزا بۆی دەردەچێت. تەنانەت ئەوانەیان کە بەهەرجۆرێک بووە رێگایان دەکەوێتە ناو زیندانەکانی حکومەتی هەرێمەوە، ناوبەناو بە لوتفی سەرۆکی هەرێم و لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێن !
لەماوەی 23 ساڵی رابردووی دەسەڵاتی ئەحزابی بۆرژوازی کوردا، هەمیشە لە هەوڵی کپکردنی دەنگی نارەزایەتی ژنان‌ و پیاوانی یەکسانیخوازدا بوون، دژایەتی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان کراوە‌، رێگری و سەرکوت لەدژی هەڵسوڕانی رێکخراوی رادیکا‌ڵ و پێشکەوتنخواز بەڕێخراوە. دەسەڵاتی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی کوردو هاوکارە ئیسلامیەکانی هەموو هەوڵێکیان بۆئەوە بووە کەکەسایەتی ژنان بشکێنن و لەجێگاورێگای پلەدوویی و بێمافی‌ و سەرکوتکراویدا بیان هێڵنەوە.
بەڵام سەرباری هەموو ئەو سەختی و دژواریانەی کە لە ماوەی رابردوودا بۆ بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان پێکهێنراوە، هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەوەیە بۆ یەک سات خەباتیان لەپێناو بەدیهێنانی مافە بنەڕەتیەکانی ژنان لە سەر ئاستی یاساو لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نەوەستاندووە. دوابەدوای نەخشی ژنان لە بەرەنگاربوونەوەی چەکداری دژی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) لە "کۆبانی"یش، کە بیروبۆچون و یاسا کۆنەپەرست و دژە ژنەکانی کردە ئەفسانەیەکی پوچ و تێکشکاو و مەرسومی مافەکانی ژنانی لە کانتۆنی جەزیرە بەداوی خۆیدا هێنا، هێزو توانای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و هەڵسوڕاوانی ئەو بزوتنەوەیە لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرەو سەر هەڵکشاوەو ئومێدەکان زیاتر گەشاونەتەوە. ئەمساڵ نەک هەر ئیرادەی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بە ئاقاری توندکردنەوەی خەباتە بۆ هەڵپێچانی یاسای کۆنەپەرستی باری کەسێتی عێراقی، بەڵکو میزاجی گشتی ژنان و ئازادیخوازانی کۆمەڵگای کوردستان بەقازانجی دەستەبەربوونی مافەکان و یەکسانی ژنانە لەگەڵ پیاواندا.حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە سۆنگەی بڕوابوونیەوە بە یەکسانیی هەمەلایەنەی ژن و پیاو، "یاسای یەکسانی ژن و پیاو، ئەڵتەرناتیڤێک بۆ یاسای باری کەسێتی عێراقی"ی ڕاگەیاندوە، وەکو پلاتفۆرمێک بۆ مافەکانی ژنان لە 8 ی مارسی ئەمساڵدا دەیخاتە بەردەم هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان و کۆمەڵگا بەو ئومێدەی کە لەلایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانەوە بەدەستەوە بگیرێت و ببێتە ناوکۆکەی یەکخستن و کۆکردنەوەی تواناکان‌ و بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی بەهێز لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی یاسای باری کەسێتی جێگیرکردنی ئەم یاسایە لەجێگای.
بژی خەباتی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز لەپێناو چەسپاندنی یاسای یەکسانی ژن و پیاو!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
مارسی 2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 3 2015 9:27AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 3 2015 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,131 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بۆ یادی 8 ی مارسی 2015
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574