سەڵاح دیلمانی
سەڵاح ئیبراهیم محمدئەمین ناسراو بەسەڵاح دیلمانی لە سالی 1963 لە گوندی دیلمانی سەربە شارەدێی قەسرێ لە دەڤەری بالەکایەتی لە دایک بووە.
لەساڵی(1976)پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی(ی.ن.ک) لە هەمان ساڵ بەهۆی شەهید(شێرزادی برای) کە ئەو کات (پ.م) بوو لە مەفرەزە سەرەتاکان ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ (باوک و دایک و دوو برای دەستگیر کراون) تاوەکو ساڵی(1977)له زیندان ماوەتەوە.
دوای ئازادبوونی لە ساڵی 1977 پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەدەڤەری باڵەکایەتی و بناری
قەندیلقەندیل لەهەرێمی 7ی باڵەکایەتی دەبێتە پێشمەرگە لای شەهیدی فەرماندە(هەڵۆی قەندیل) ئەحمد مەولود. هەموو پلەی سەربازیەکانی بەلێهاتووی خۆی بڕیوه، لەساڵی(1979)کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لەکەرتی شەهیدی فەرماندە ئەحمەد مەولود، لە ساڵی(1983) کراوە بەجێگری کەرتی تیپی(78)ی کارۆخ تاکو ساڵی(1985) جێگری کەرت بووە. لە ساڵی(1985) کراوە، بە فەرماندەی کەرتی(5)ی گەڵاڵەلەتیپی(78)ی کارۆخ تاوەکو ساڵی(1988).
لە ساڵی(1988)لەدوای ئەنفالەکان بەفەرمانی شەهیدی سەرکردە حسن کوێستانی و کاک کۆسرەت کراوە، بە جێگری یەکەی کارۆخ لە مەفرەزە پارتیزانەکان، تاوەکو ساڵی(1989)بەردەوام بووه.
لە ساڵی(1989)بە ئەمری بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری کراوە، بەجێگری تیپی 41ی قەندیل.
لە ساڵی 1991 کراوە بە فەرماندەی تیپ تاوەکو ساڵی(1992)، لە هەمان ساڵدا کراوە بەجێگری بەتالیۆنی قادر خەبات.
لە ساڵی(1993) بەبریاری مەکتەبی سیاسی کراوە بە جێگری فەوج.
ساڵی(1994)دووبارە بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی کراوە فەرماندەی بەتالیونی پێشمەرگە دێرینەکان لەسنوری باڵەکایەتی و قەزای
سۆرانسۆران.لەساڵی(1995) کراوە بەجێگری لەشکری (11)ی باڵەک تاوەکو ساڵی(1996) بەردەوام بوە.
لە ساڵی(1996) بە ئەمری هەڤاڵی بەرێز جەنابی
مام جەلالمام جەلال کراوە، بە سەر لەشکری (11)ی باڵەک تاوەکو ساڵی(1998)بەردەوام بوە.
ساڵی (1998) بە فەرمانی بەرێز مام جەلال کراوە، بە کارگێڕی مەڵبەندی (6)ی سۆران تاوەکو ساڵی(2000) بەردەوام بوە.ساڵی(2000)کراوە بە فەرماندەی لەشکری(11)ی باڵەک تاوەکو ساڵی (2002) بەردەوام بوە. لە ساڵی(2002)بە ئەمری بەرێز مام جەلال کراوە بە ئەندامی فەرماندی گشتی تاوەکو ساڵی (2004) بەردەوام بوە، لە ساڵی (2004) تا رۆژی شەهیدبوونی وەک فەرماندەی لیوای (118)ی باڵەک بەردەوام بووە.
شەهید سەڵاح ساڵی 2001 بەشداری خولی فەرماندەیی تایبەتی کردوەو بۆتە ئەفسەر دوا پلەی لیوا بوە.
لە بنەماڵەکەی جگە لە خۆی شەهید (مەجید دیلمانی) برای و شەهید(مام هەژار)ی مامی، شەهیدی سەنگەری کوردایەتین. شەهید جگە لەوەی فەرماندەیەکی ئازا بوو کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویست بووە، دیلمانی ساڵی (2013)سەردانی ماڵی خوای کردوە.
لەدوای خۆی پێنج کور و 2 کچی بە یادگاری بۆ کورد و کوردستان جێهیێشتون بە ناوەکانی(هێرش و شێرزاد و مجید و سەنگەر و سەرباز و مژدە و باجوان).
لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار بریندار بووە، بەشداری دەیان نەبەردی کەم وێنەی وەک شەڕەکانی (گابیرێز و هەڵەموند و داستانی رزگاری و قەیوان ماوەت و کارۆخ و گرتنی سەری ڕەش و سادر و چەکوچ و داستانی کۆڕێ و ئازادکردنی شاری
کەرکوککەرکوکی قودسی کوردستان) دیلمانی پارێزەرێکی دڵسۆزی نیشتیمان بوو لە هەموو سەنگەرەکانی پاراستنی خاک و یەکێتی دا شاخە ورە بوو.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی
داعشداعش وەک فەرماندەی لیوای (118) باڵەک و جێگری میحوەر کە لە سەرجەم میحوەرەکانی(
جەلەولاجەلەولا و سەعدیە، قەرەتەپە، کەرکوک، مەلا عەبدوڵڵا، تەلوەرد، مەکتەب خالید،
داقوقداقوق) بەشداری کردوە، رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە شکست پێهێنانی تیرۆریستانی دژی مرۆڤایەتی.
رۆژی 12-05-2015 لە ناوچەی عەتشانە لیوا سەڵاح دیلمانی ئامر لیوای 118-ی باڵەک لەگەڵ ئەفسەرێک و پێشمەرگەیەک کە پاسەوانی محەممەدی حاجی قادر بووە لەکاتی سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو شەهید بوون.