ئامر فەوجی 2 تۆپخانەی سەر بە لیوای 111 ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
لە ڕێکەوتی
01-07-196901-07-1969 لە گوندی
دەربەندفەقەرەدەربەندفەقەرە ی سەر بە شارەدێی
عەربەتعەربەت، لە بناری
قەرەداغقەرەداغ لەدایکبووە، لە ساڵی 1984وە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)وە کردووە و دوای ئەوەی ئەم پەیوەندییەی لای ڕژێم ئاشکرا دەبێت لە ساڵی 1986 هەڵدێت و دەبێتە پێشمەرگە لە کەرتی 2ی تیپی 55ی قەرەداغ تا ساڵی 1988 و دواتر بە هۆی قورسی گوزەرانی خێزانەکەیەوە دەگەرێتەوە ناوشار و لەگەڵ ئەوەشدا هەر پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ناوشارەوە دەمێنێت و لە ڕاپەڕینی 1991 یشدا ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕێت لە ڕزگارکردنی شاری
سلێمانیسلێمانی و شاری
کەرکوککەرکوکدا و دواتریش بەشێکی زۆر لە پلە سەربازییەکان دەبرێت لەناو هێزی پێشمەرگەدا و لە ساڵی 1997یش دەنێردرێتە (خولی یەکەمی فەرماندەکان)ی کۆلێژی سەربازی
قەڵاچوالانقەڵاچوالان و پاش تەواوکردنی خولەکە بە سەرکەوتووی دەبێتە ئەفسەری2، دواتر لەسەر میلاکی کەتیبەی دژە تانک کراوەتە فەرماندەی ڕەعیل، لە ساڵی 2014 بووەتە جێگری فەرماندەی (فەوجی 1 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2.
لە سەرەتای ساڵی 2015 کراوەتە فەرماندەی فەوجی 2 ی پیادەی میکانیکی لیوای 111 ی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 2 و بەشداری هەموو شەڕەکانی دژ بە تیرۆریستانی داعش کردووە، وەک ئازادکردنی
جەلەولاجەلەولا و
قەرەتەپەقەرەتەپە و
کوباشیکوباشی و
تەلوەردتەلوەرد و ئازادکردنی
سەلمان بەگسەلمان بەگ و بەرگریکردن لە سنورەکانی کوردستان.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سەربازییدا، دوو جار بریندار بووە، لە بەرواری
24-04-201624-04-2016 لە نەبەردییەکدا دژ بە نەیارانی کورد و کوردستان، بە دەستی حەشدی شەعبی لە
دوزخورماتوودوزخورماتوو شەهیدکرا و گەشتە کاروانی نەمران.
عەقید شاڵاو لە پاش خۆی، چوار منداڵی بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان بە ناوەکانی (سیڤا و ژوان و دیلان و چێوار) جێهێشتووە.