پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی

مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی
‎مامۆستا مەلاکاکە حەمە کوری فەقێ قادری ڕەباتی‎ ‎یە، لە 1915 ‏‏لەگوندی ڕەبات ی سەر بە ناحیەی سەنگاولە دایک بووە،لە کەسایەتییە ناسراوەکانی سەردەمی شێخ مەحمود ‏‏بووە،لەساڵانی یاخی بوونی خولە پیزەدا ڕۆڵی دیاری هەبووە،تا ئێستاس هەڵسوکەوتی و هەڵوێستە پر لە ‏‏بەخشەندەیی و جوامیریەکانی لە سەر زمانی خەڵکی جوارتاو شارباژێرو ڕەبات و گەرمیانە، بەڵام هیچ ڕووناکییەک ‏‏نەخراوەتە سەر ویستگە جیا جیاکانی ژیانی،جگە لە بواری ئاینی،رۆڵی دیاری هەبوە بۆخزمەت‎ ‎کردنی نیشتیمان ‏‏و نەتەوەکەی،داڵدەی هەژاران ولێقەوماوانی داوە‏‎ ‎
قازی چوارتا‎
‎مامۆستا کاکە حەمە.لەسەرەتاوە لە تەکیەی ‏‏قەرەداخ خوێندویەتی،دواتر گەلێ شوێنی تر گەراوە،لە1935 بڕوانامەی زانستی ئاینی وەرگرتوە،هەمان ساڵ لە ‏‏سەر داوای زانکۆی میسر، دوای سەرکەوتنی‎ ‎ئەنجامی تاقی کردنەوە لە بەغداد، بڕیاڕی وەرگرتنی لە زانکۆی ‏‏ئەزهەر دەردەچێت، بەڵام مەلیک مەحمود بانگی دەکاو پێ ی دەڵێت:(نابێت بچیتە دەرەوە)،دەیکات بە نوێنەری ‏‏خۆی لە قەزای چوارتا‎ ‎بۆ هەڵسوراندنی کارو بارەکانی سنوری چوارتاو شارباژێر. بۆ چارە سەرکردنی‎ ‎کێشە ‏‏کۆمەڵایەتییەکانی ئه و ناوچەیە، بە فەرمانی مەلیک مەحمود هەمان ساڵ کرواوە‏‎ ‎بە قازی و ئیمام خەتیبی چوارتا، ‏‏ئەویش بە ئەزمونی خۆی‎ ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی سەردەمەکەی بووەتەوه و بوەتە مایەی تێراما نی دانیشتوانی ‏‏چوارتاو شارباژێر‎.
‎کۆمەڵەی برایەتی
‎کۆمەڵەی برایەتی لە ساڵانی1936-1937 لە خانەقای مەحوی لە شاری ‏‏سلێمانی دامەزراوە، سەرۆکی کۆمەڵە شێخ‏‎ ‎مەحمود بووە،لە بەر سەرقاڵی خۆی‎ ‎کارەکانی بە شێخ لەتیفی کوڕی ‏‏سپاردوه و ئه و سەرۆکایەتی کردوە، دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایەتی (شێخ لەتیف حەفیدو،مەلا ئەسعەدی مەحوی‎، ‏‏سدیق شاوەیس‎، شێخ لەتیفی دانساز بوون.دواتر ئیسماعیل‎ ‎شاوەیس ومحەمەد خدر و مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی‎ ‎و ‏‏چەندان کەسێتی تر‎ ‎چونەتە ناو کۆمەڵە برایەتییه و بوونەتە ئەندام‎. ‎ئەندامانی کۆمەڵەی برایەتی لە ڕۆشنبیران و ‏‏کرێکاران و پیاو ماقوڵان و ئەفسەرە ئازادیخوازەکان و جوتیاران و پۆلیس پێک هاتبون، لە هەموو چین ‏وتوێژە ‏جیا جیاکانی لە خۆ گرتبوو، پەرەپێدان و فراوانکردنی بیری نەتەوەیی کورد،لە پێناوی ڕزگاری ‏کوردستانی ‏گەورە، ئەم کۆمەڵەیە لە دویدا بوو بە دوو باڵەوە. ‏باڵێکیان ئاغاو دەرەبەگ و پیاو ماقوڵان و مەلاو بورژوا ڕۆڵیان ‏دەبینی و سەرپەرشتی یان دەکرد، باڵەکەی تر ‏لە گەنجە ڕۆشنفکروخوین گەرمەکان پێک هاتبوو، له و سەردەمەدا ‏تازە بیری چەپڕەوی لایان سەری ‏هەڵدابوو. ‏کۆمەڵەی برایەتی چەند یاداشتێکیان بەرز کردەوە بۆ (عصبە الامم) ‏داوای مافە سەرەتاییەکانی نەتەوەی ‏کوردیان کردبوو. له و سەردەمەدا دەیان بڵاوکراوە و بەیان نامەیان دژی ‏دەسەڵاتداران بڵاو کردەوە. ‏لە سەردەمی مەجید یە عقوبی متەسەریفی سلێمانی و سەید عەلی حیجازی بەرێوەبەری ‏پۆلیس و عە بدالعە زیز ‏ی حاکم دا زوڵمێکی زۆر بەرامبەر دانیشتوانی سلێمانی کرا، کۆمەڵەی برایەتی لە تۆڵەی ‏دا،بە پێ ی ‏نەخشەیەکی دیاری کراو تەقەیان لە ماڵی هەرسێکیان کرد. ‏لە19-07-1941 شێخ مستەفای ‏قەرەداخی متەسەریفی سلێمانی بوو، بە بیانوی بڵاو کردنەوەی ‏بەیاننامەوە(محەمەد خدر کۆیی،ئەحمەد کاتبی ‏تاپۆ، حەمە سەعید جاف، سەلیم بەگی جاف، نوری شاوەیس، ‏عیزەت کابان، ئیبراهیم ساڵح کوردی، حەمە بۆر، جەلالی تونچی، ئەحمەد شوکری، شێخ قادری ‏بەرزنجی) زیندانی کردوە. ‏لە 1942 جارێکی تر ڕژێم دەستی ‏کردوە بە فشار خستنە سەر نیشتمان پەروەران و ڕاونانیان، شێخ لەتیف ‏ی حە فید و مەلا ئەسعەدی مەحوی و ‏محێدین چنارەیی ڕوویان کردە سەردەشتی کوردستانی ڕۆژ هەڵات، ‏مەلا کاکە حەمە ڕەباتی یان دەسگیر کرد، لە ‏چوارتاوە دوریان خستەوە بۆ شاری کفری بە دەست ‏بەسەری، دوای دوو ساڵ گەرایەوە بۆ جوارتا، ‏لە 1944کۆمەڵەی برایەتی کۆتایی هات، لە 1945 ‏کۆمەڵەی هیوا بە سەرۆکایەتی ڕەفیق حیلمی دامەزرا. ‏
یاخی بوونی خولە پیزە
‏لە 1947 جولە پیزەودەستەکەی. لە ئەنجامی زوڵم و زۆری دەسەڵاتداران یاخی بون و ڕویان کردە چیاکان، ‏ناو بە ناو زەبری کاریگەرو کوشتندەیان لەهێزەکانی ڕژێم دەدا، ئەم نەبەردیانەیان لە ‏ناوچەی شارباژێرو ‏پێنجوین و سنوری عێراق – ئێران دا بوو، بە جۆرێک بە خولە پیزەیان دەوت (مەحمود خانی ‏پیرۆزخان) ‏ئازایەتی جەربەزەیی ببوە ئەفسانه و داستانی سەر وێردی خەڵک، خولە پیزە لە تیرەی (بێ سەریی) ‏یە. ‏پەیوەندییەکی توندو تۆڵی لە گەڵ مامۆستا مەلا کاکە حەمە ڕەباتی دا هەبوو، بۆ ئەوەی چالاکییەکانی بە ‏‏شێوەیەکی ڕێک و پێک ئەنجام بدات بە پێی دەرفەت، زۆر جار پرس و ڕای پێکردوە، پەیرەوی ‏ئامۆژگارییەکانی ‏مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی کردوە.
سیناريۆکەی قائیمقام
لە پەنجاکان دا حەمزە ئاغا قائمقامی چوارتا و بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە پێی نەخشەوبەرنامەیەکی دارێژراو.لە سینارۆیەک دا،ویستویانە خولە پیزە بکوژن، بۆئەم سینارۆیەش سودیان لە پەیوەندی نێوان مەلاکاکە حەمه و خولە پیزە بینیوە. ڕۆژی ئەنجامدانی نەخشەی سیناریۆکە،مەلا کاکە حەمەیان لە گەڵ خۆیان دا بردوە بۆ گوندی (موبرە)،پێش ئەوش نامەیەکیان بەناوی مەلا کاکە حەمەوە ناردوە بۆ خولە پیزە.کە تێیدا نوسروبوو (دەمەوێت چاوم پێت بکەوێت)،بێ ئەوە ی مەلا کاکە حەمە ئاگای لێ بێت،خولە پیزەش هەمان کات و ڕۆژ دەگاتە گوندی(موبرە)،بەڵام پێش ئەوەی ڕوو بکاتە ناو ئاوایی،دەستەکەی لە دەوروبەری ئاواییەکە دادەمەزرێنێت،خۆشی دەچێت بۆ لای مەلا کاکە حەمە. کە چاوی بە قەرەباڵغییەکە دەکەوێت،توشی سەر سورمان دەبێت، مەلا کاکە حەمه و قایمقام و بەرێوەبەری پۆلیس دەبینی وەستاون.، پۆلیسێکی زۆر دەبینێت دەستیان لە سەر پەلەپیتکەی چەکەکانیانە،هەر ئه و ساتە هەواڵ بە قائمقام دەگات (کە دەستەکەی خولە پیزە زۆر لە سەر هەستن و ئامادەی دەست وەشاندنن)، قائیمقام ترسی لێ دەنیشێت و دەڵێت : (ئاگاداری پۆلیسەکان بکەن کەس تەقە نەکات)، خولە پیزە دەگاتە بەردەم مەلا کاکە حەمە و دوای سڵاو وهەواڵ پرسین، مەلاکاکە جەمە بە تێروانینێکی قوڵی پر لە پرسیارەوە پێ ی دەڵێت(مەحمود چۆن گەیشتیتە ئێرە)، ئەویش دەڵێت(قوربان خۆت نامەت بۆ نەنوسیوم و جوابت بۆ نە ناردوم تا لیرە یەکتری ببینین)، ئەمجا مەلا کاکە حەمە تێدەکات ئەمە نەخشە و سیناریۆیە دەڵێت:(ئاگات لە خۆت بێت وئێرە بە جێ بهێڵە)
دوای 32 ڕۆژ، شەوێکی درەنگ خولە پیزە خۆی دەگەیەنێتە ناو چوارتاو دەبێت بە میوانی مەلا کاکە حەمە ودەڵێت (قوربان تۆ چۆن دەتەوێت من ببینیت کە قائمقام و پۆلیسەکان لە ئاوایی دابن،مەلای ڕەباتی دەڵێت:(سوپاس بۆ خوا سیناریۆو پیلانەکەیان سەرنەکەوت، کە تۆ هاتیت بۆ ناو ئاوایی من سەرم سورما)
ئەمجا خولە پیزە زانی کە ئەمە پیلانو نەخشەی قائمقام بووە، مالئاوای دەکات دەگەرێته و بۆ حەشارگەکەی خۆی. دواتر قائمقام بانگی مەلا کاکە حەمە دەکات پێ ی دەڵێت:(مەلا فەنی بیستومە خولە پیزە سەردانی کردویت،داوای چی دەکرد) مەلا کاکە دەڵێت :(بەڵێ خولە پیزە میوانم بوو، ئێستا کاتی ئەوە هاتوە پێت بڵێم، بە چ حەقێک بێ ئەوەی من ئاگام لێ بێت،بە ناوی منەوه و بانگی خولە پیزە دەکەیت. بەڵێ هاتوو لە تەواوی سیناریۆکەتان و ڕاستییەکان گەیشت،سوێندی بۆ خواردم، گەر منتان لە گەل نەبوایە،نەیدەهێشت کەستان دەرچن) حەمزە ئاغاس ڕووی کردە مەلا کاکە حەمەووتی: (مەلا فەنی بە خواباش بوو تەقەمان نەکرد، ئەگینا هەموومان دەکوژراین).

قائمقامی جوارتا هانای بۆ مەلا کاکە حەمە برد
ئێوارەیەک خولە پیزە دەچێتە ناو چوارتا، بۆ گرتنی(سامی عەلی) قائمقامی چوارتا، خولە پیزه و دەستەکەی نزیک ماڵی قائمقام دەبنەوە دادەمەزرێن ودەست دەکەن بە تەقە، قائمقام مۆتەکەی ترس دایدەگرێت،دەیزانی زەبری خولە پیزە چەند تونده و مەرگە، یەکیک لە پاسەوانەکانی دەنێرێت بۆ لای مەلاا کاکە حەمە، بۆ ئەوەی بە هانایەوە بێت،مەلا کاکە حەمەش فریایان دەکەوێت، کە خولە پیزە مەلا کاکە حەمە دەبینێت، لە بەردەم بەخشەندەیی دا،تەقەکان ڕادەگرێت، واز لە نەبەردییەکەی دێنێت، داوای لێبوردن لە مەلا کاکە حەمە دەکات و دەگەرێتەوە بۆ شوێنی خۆیان.
بۆسەکەی خولە پیزە
لە سەرەتای پەنجاکانەوە مەلای ڕەباتی بە هۆی هەندێ ئیش وکارەوە لەسلێمانی دەبێت. له و کاتەشدا (رەشید صدقی) قایمقامی جوارتا لە سلێمانی دەبێت.رەشید صدقی دەیەوێت لەسلێمانییەوە بگەرێتەوە بۆ چورتا.پێش ئەوە دەچێت بۆ لای مەلا کاکە حەمە ودەڵێت :(حەز دەکەم پێکەوه و بگەرێینەوە)،هەرچەندە مەلای ڕەباتی کارەکانی تەواو نەکردبوو،بەلام لە بەر ئه و لە گەڵی دا دەکەرێتەوە، لەکاتی گەرانەوەدا لە ۆپێچەکانی تەگەران دەکەونە بۆسەی خولە پیزەوە، ئەویشکە مەلا کاکە حەمه دەبینێت لە گەل قائمقام دا.سلاویان لی دەکات و دەگەرێتەوە بۆ حەسارگەکەی.
نەوزاد بوو بە محەمەد نەوزاد
لە چلەکان دا عومەر عەبدلرەحیم مامۆستا بوو لە چوارتا، کوڕێکیان دەبێت ناوی دەنێت نەوزاد' ئه و سەەردەمە ناوی کوردی لە منداڵ نەدەنرا.،بە لایانەوە کارێکی لەنگی بوو، دەبوایە ناوەکان عەرەبی بونایە،زیاتر ئه و ناوانە بوو کە لە مێژووی ئیسلام دا بوون و ڕۆڵیان هەبووە،خەڵکی چوارتا دژی مامۆستا عومەر دەوەستنەوەونارەزای دەردەبرن، بۆ ئەمەش ڕوو دەکەنە لای مەلای ڕەباتی قازی چوارتاو پێیان ڕاگەیاند:(ئێمە بەناوی نەوزاد ڕازی نابین کوردییه و دوورە لە دین) مەلا کاکە حەمە ش بۆ ئەوەی ناوە کوردییەکە بچەسپێنێت و خەڵکە کەش ڕازی بکات دەڵێت : (ئەوە ناومان نا محەمەد نەوزاد).
چۆن دەرگای خوێندن بۆ کچان کرایەوە
لە ساڵی خوێندنی 1956-1957 خوێندنگای کچان لە چوارتا کرایەوە، (منیرە قەفتان) ی هاوسەری (حامید قەرە) ی بەرێوەبەری تەجنیدی چورتا، بەرێوەبەری ئه و قوتابخانەیە بوو. خەڵک کچیان نەدەناردە قوتابخانە.مەلا کاکە حەمە (سەرگوڵ)ی کچی ناردە قوتابخانەی کچان. کە دانیشتوانی چوارتا بینیان قازی چوارتا،یەکەم کەسە کچەکەی خۆی ناردوە بۆ خوێندن.هیچ لەنگییەکیش نییە، ئەوانێش پەیرەوی ڕێچکەی کارو هەڵوێستەکەیان کردو هەموویان کچەکانیان نارد بۆ خوێندنگاو بوو بە نەریتێکی سروشتی و گشتی.
نوسراوەکەی ئەمن ی نەخوێندەوە
لە1963 مامۆستا مەلا کاکە حەمەی ڕەباتی لەچوارتاوە گوێزرایەوە بۆ سلێمانی و کرا بەخەتیبی مزگەوتی مەولانا خالید لە سەر شەقام،لە1974 گفتو گۆی بەیانی 11ی ئازاری 1970 لە نێوان شۆرشی ئەیلول و ڕژێمی عیراق نەگەیشتە ئەنجام، شۆرش بەرپا بوەوە، دەزگای ئەمنی سلێمانی نوسراوێکیان برد بۆ مەلا کاکە حەمە بۆ ئەوەی تێهەڵکێشی بکات لە گەڵ خوتبەی هەینی و بیخوێنێتەوە،دژ بە پێشمەرگه و شۆرش؛ مەلاکاکە حەمە خوتبەکەی خوێندەوە بەڵام یەک وشەی لە نوسراوەکەی ئەمن نەخوێندەوە، بۆ ڕۆژی دوایی ئەمنی سلێمانی بانگیان کردو پرسیاریان لێ کرد (بۆچی نوسراوەکەی ئەمنت نەخوێندوەتەوە)،مەلای ڕەباتی پێ ی وتن:(مینبەری مزگەوت تەنیا بۆ خزمەتی ئا ینە نەک بۆ پروپاگەندەی سیاسی)، فەرمانی گوستنەوەیان بۆ دەرکرد لە سلێمانییەوە بۆ(جبایش) ی خواروی عێراق، مەلا کاکە حەمەن پەیرەوی بریارەکەی نەکردو نەچوو، لە 1976 مەلا کاکە حەمە ئەندامی لیژنەی تاقی کردنەوەی ئه و خوێندکارانە بوو،کە خوێندنی ئاینیان تەواو کردبوو، بۆ ئەوەی بروا نامەی(ئیمام، مودەریس، خەتیب) یان پێ ببەخشرێت، مەلای ڕەباتی ڕەچاوی ئەوەی کرد،پێویستە له و شوێنانە دابمەزرێن کە مامۆستای ئاینی تیا نییە و بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکرێت.
ماڵ ئاوا ئه و کەسەی وا ماڵی تۆ ئاوا دەکا
عە بدی خۆتە خۆت دەزانی لوتفی تۆ داوا دەکا
ئه و کاتەی کە مەلای ڕەباتی ئیمامی مزگەوتی سەیوان بوو لە گەرەکی سەیوان نزیک گردی
سەیوان ئاوا وەسیەتی بۆ سەیوان کردوە: بە تاوان باری هاتمەوە ماڵەکەت مزگەوتی سەیوان کە لێم ببوری ڕۆژێ کۆچەکەم بۆ گردی سەیوان دەرگانەی ڕەحمەت خۆ لە سەر پشتە بۆ گوناهباران توێشە هەڵگرن هۆزی کۆچەری بۆ گردی سەیوان
ئەم مامۆستایە کەسایەتییەکی دیارو سەنگینی ڕەباتییەکانە، چەندان کێسەی کۆمەڵایەتی بە شیوەیەکی گونجاو چارەسەر کردوە، هەموو تەمەنی پر بوو لە هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی، پر بوو لە گیانی میهرەبانی و ویژدان، لێوان لێو بوو لە پاکی و خۆشەویستی مرۆڤ. 25 ڕۆژ لە دوا کاتەکانی تەمەنی لە سەر پێخەفی مەرگ ژمارد،تا شەوی 12-12-1996
بۆ یەکجاری ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد وتەرمەکەیان لە گردی سەیوان بە خاک سپارد.
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
ئەم بابەتە 16,905 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-11-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-01-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 16,905 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 25-11-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,960
وێنە 104,277
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!