پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کەلێنەکانی چاکسازی - 1-5
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کەلێنەکانی چاکسازی - 1-5
کورتەباس

کەلێنەکانی چاکسازی - 1-5
کورتەباس

ئیسماعیل فەرەج
(1)
زۆر جار لە ڕۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕە ئەلەکترۆنی و شاشەی تەلەفیزۆنەکانەوە هەواڵ و شیکارو ڕاڤەکردن و چاوپێکەوتن و ڕێپۆرتاژو دیکۆمێنت و بۆچوونی جیاوازی ئەم ڕەوشە دزێوەی شەڕو گەندەڵی و بەرنامەی چاکسازی و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی هێرش و مەترسی دەرەکی و گلەیی‌و...هتد ئەبیستین و ئەبینین. لەگەڵیاندا گەیی و گازندەی سیاسی‌، کۆمەڵایەتی‌، ئابوری‌ لە ناو خەڵکیدا تا دێت بەرەو بەرفراوانی ئەڕوات. نەهامەتی و هەڵەی سەرکرایەتییەکان، بەردەوام دووبارەو چەند بارە ئەبنەوە. نەک هەر تەنها لە ڕاگەیاندنە بە ناو ئەهلی و ئۆپۆزیسێۆنەکانی جارانەوە، بەڵکو ئەم بابەتانە لە ڕاگەیاندنەکانی حیزب و لە ناو خودی لایەنگران و خەڵک و خۆشیانەوە باس ئەکرێن.
لایەنە سیاسیەکان لە وڵاتی ئێمەدا، تاوەکو ئەمڕۆ نەیانتوانیووە خواست و پێداویستیەکانی خاک و خەڵکی کوردستانی بە شێوەی پێویست‌ بهێننەدی، هەر بۆیە نەیانتوانیووە میکانیزمی پڕۆژەیەکی چاکسازی مادی یاخود کۆمەڵایەتی بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە. یاخود بە لایەنی کەمەوە توانیبێتان، وەک پێویست لە بەرژەوندی گشتیدا زۆرینەی خەڵک بە لای خۆیاندا ڕابکێشێن. بابەتی لەو شێوەیە خۆی لە خستنە ڕووی ڕەواڵەتی کێشەکاندا نابینێتەوە، بەڵکو پێویستی بە چەندین هەنگاو هەیە تاوەکو سەرە داوی پێویستیەکان بە یاساو ڕێسایی شایستە پلان و نەخشەی شیاوی بۆ دابڕێژرێت. پێویستە شێوە یاسایەک بێت، کەسایەتی و لایەنی بەرپرس نەتوانن خۆیانی لێلابدەن، یاخود پشت گوێیان بخەن و خۆیان بەسەر یاساکانەوە گەورە بگرن. ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی هەوڵدان بۆ چاکسازی و نۆژەن بوونەوەو گەشەپێدان‌ لە ڕووی مادی و مرۆڤایەتیەوە بریتین لە میکانیزمی هەنگاونانی گەشەو پێشکەوتن و گۆڕانکاری، کە بە شێویەکی ستوون ئاسا لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتی سیاسی و حوکومەتی بێ لایەندا بەرەو ئاسمان هەڵکشێ. نەبوونی یاخود لاوازی ئەم بابەتە لەم ڕۆژگارەدا زۆر بە چاکی لە شێوازی پەیوەندی و هاوبەشی بە کردەوەو بە دەنگەوە هاتنی خەڵک و سەرکردایەتییە سیاسیەکاندا هەست پێ ئەکرێت.
(2)
وڵاتی ئێمە بە زۆر ئاستەنگ و کێشەو دیاردەی دزیوی مادی و مرۆڤایەتی قانگ دراوە. هەموو ئەو دیاردەو کێشانەش بە سیاسەتەوە لکێندراوەو یەک لەسەر یەک مۆڵیان خواردووە. هەموو پێشنیارو داواکاری و پێویستییە گرنگەکانی پرسی نەتەوەیی‌ و خاک، کە بە شێوەیەکی زارەکی لەسەر سینی ئاڵتونی پێشکەشی سەرکردایەتیە سیاسیەکان ئەکرێن. سەرکردایەتییەکانیش بە هۆی هەندێ مەرجی تایبەت و شێوازی پەیوەندیی سواوەوە لە دۆڵابی چاوەڕوانیدا ئەیانپارێزن. گرفتەکە لێرەدایە چونکە هەر خاڵێک، کە باس ئەکرێت پێویستی بە بەراوردو هەڵسەنگاندن و بە دوادا چوونی سەربەخۆ هەیە بەو شێویەی هەر لایەنێکیان تەواوکاری ئەویتریان بێت. لە هەمان کاتیشدا سەربەخۆیی خۆشیان لە دەست نەدەن. ئەم ڕەوشە وابەستەی نێوان دەسەڵات‌ و سەرکردایەتییە سیاسیەکان نیە، بەڵکو پێویستی بە دەزگایەکی بێ لایەنی کارای ئازادو ئازا هەیە، کە سەرپەرشتیان بکات. ئەو دەزگایەش ناوی حوکومەتی لێنراوە. ئەگەر ئەم هەنگاوە نەنرێت ئەوە خستنە ڕوو یان پێشنیار یاخود نەخشە ڕێگاو شتی لەم بابەتە هیچی لێ سەوز نابێت جگە لە کولانەوەو کەڵەکە بوونی ئاستەنگەکان نەبێت. ئەم بابەتانە جەماوەریان لێ تێر بووە، وایان لێهاتووە گوێ بەو ڕاڤەو بۆچوونانە نەدەن، کە ئەخرێنە ڕوو جگە لەوەی خۆیان مەبەستیانە. ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ مرۆڤی کورد، کە خۆی لە خولانەوەی دەوری سینیەکەدا ئەبینێتەوە، هیچ گەشەو پێشکەوتن و گۆرانکاریەکی ئەوتۆی پێوە دیارنیە، تاوەکو بتوانێت بوونیادی خۆی و نەتەوە بەرەو نۆژەن بوونەوە یاخود گۆرانکاری بوونیادنەرانە بەرێت.
(3)
ئێمە وەک نەتەوەیەکی پەنجا ملێۆن و زیاتر لەم ناوچەیەدا، کە ناونراوە کوردستان و بە پێی ئەو سەرچاوانەی تاوەکو ئەمڕۆ لەبەردەستان یان دەماودەم پێمان گەیشتووە بەڵگەی ئەوەن، کە ئێمەی کورد خاوەنی هەوڵ و تێکۆشان و خەباتێکی بێ وچانی مێژووی کۆن و نوێی نەتەوایەتین.
پاش ئەو هەموو شۆڕش و بەرخودان و تێکۆشانە، تاوەکو کۆتاییەکانی چارەکی سەدەی ڕابردوو لە نسکۆی ساڵی 1975 وە، کە زۆر بواری مادی و سیاسی و ڕسکانی کۆمەڵگەیی و نەتەوەیی کوردی لەگەڵ خۆیدا تووشی نسکۆ کرد. لە هەمان کاتیشدا بووە فاکتەری بووژانەوەیەکی‌تری نوێ لە دروستبوونەوەی سەرەتایەکی نوێ بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشێکی نوێ. جارێکی‌تر هەوڵدرا بە گیانێکی ترو شێوازێکی نوێ‌تر مەبەستی گەورەی خاک و نەتەوەی کورد بگەیەنرێتە ئەو ترۆپکەی سەربەخۆیی و ئازادی و مافی چارەنووس بۆ کۆمەڵگەی کورد مسۆگەر بکات.
ئەم لایەنە باس‌وخواسی زۆر لە خۆی ئەگرێت، چونکە هەر لەو سەرەتایەوە ڕووی جۆرە ئاڵۆسکانێکی جوڵانەوەو دەست بە کار بوونی خەبات‌ و ستریک‌ و ئامانجەکانی حیزب و ‌لایەن و ڕێکخراوەکانی‌تر ئاشکرا ئەبن. ئەو ئاڵۆسکانە خۆی لە دووبارە بوونەوەی شێوازو تەرزی شۆڕشی پێشاندا بینییەوە. لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی بوونە فاکتەری گەشەو بەرەو پێشچوونیان، ئەگەر نووسراوبن یاخود لە ڕێگەی ئەزموون و گێڕانەوەی دەماودەمەوە بێت، ئەوە شتێک نابینینەوە، کە چارەسەرێکی ڕیشەیی‌ بابەتە سەرەکیەکانی خاک و دانیشتوانی کوردستانی بە درێژایی ئەو مێژووە کردبێت.
ئەو سەردەمەی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش سەردەمێکی هەستیار بوو. ئەکرێت بە بناغەی دامەزراندن و دەست بەکاربوونی بەرژەوەندی گشتی بخەمڵێنرێت. ئیتر هەر لایەن و حیزب و ڕێکخراوێکی پێش ساڵی 1975و پاش ئەو مێژووە بە پێی دەسەڵات و ڕاستگۆیی و بنەی دامەزراندنەکەی مێژووی خۆی دائەڕێژێت و ئەیخاتە ڕوو. هەر چەند خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتی وابەستەی تەمەنی دەست بەکاربوون نیە ئەوەندەی وابەستەیە بە بەرنامەو پرۆگرام و مەبەستی خزمەتەکەوە. لێرەوە خەڵک پێویستی بە تێڕوانینی وردو وشیارانە ئەبێت، تاوەکو لایەنە نەگەتیڤەکانی ئەو بە خۆدا هەڵدان و منەت کردنە بە خوێنی دڵسۆزانی ئەم نەتەوەیەوە بخەنە سەر ڕەوتی ڕاستەقینەی خۆی و سنوری بۆ دابنێن، تاوەکو نەگاتە ئەوەی بوارە جوان و شایستەکانی هەوڵ و تێکۆشان و خوێن و خەباتی دڵسۆزانی تیادا سەرەو نووخن بکرێت، بەڵکو دیدو بۆچوونی پۆزەتیڤانە تیاندا بکرێتە ئەزموون، چونکە ئەو ئەزموونە لێوان لێوە لە خۆبەختکردنی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم نەتەوەیە. ئەوانە توانیویانە خەسڵەتێکی پۆزەتیڤ بهێننەبەر، کە بە خوێنی خۆیان هەوڵی ڕۆژگارێکیان ئەنەخشاند، کە مانای بوون و ژیانەوە بکەن بە بەری نەتەوەیەکدا.
(4)
ئەو دڵسۆزانە بۆ ئەم سەردەمە ئەیانەوێت مانا دزێوە ناجۆرە ناوازەکانی نەهامەتی و کارەساتی سیاسی بەرەو کاڵ بوونەوە ڕاپێچ بکەن. ویستیانە هەموو ئەو بوارە دزێوانە بگۆڕن. بۆ ئەوەی سیاسەت مانای بەرژەەندی و گۆڕانکاری و چارەسەرو هەوڵدانی سەردەمانەی مادی و کۆمەڵایەتی گشت کۆمەڵانی خەڵکی خاکی کوردستان بێت. ویستیانە کۆمەڵانی خەڵک بە کردەوە هاوبەشی ئەو خەباتە بکەن، تاوەکو برەو بەو لایەنانە بدەن، کە مێژوویەکی دووروو درێژە لێی بێ بەش بوون. ئەو کاتەی ئەم ڕەوشە گرنگە بکەوێتە سەرپێی خۆی و بەرەو سنوری پێگەیشتن هەنگاو بنێت، ئەوە ڕۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە بە دیدی شیاو بە گیانێکی پڕ لە خۆ بووردنەوە پێشوازی لێ ئەکەن.
زۆربەی لایەن و حیزب و ڕێکخراوەکان لە کاتێکی هەستیاری وەک ئەمڕۆدا ناکەونە هاتوهاواری زیندووکردنەوەی دووبەرەکی و تیژکردنەوەی چەقۆی ناکۆکی و دژایەتی بێ بنەمان، کە بە هیچ شێوەیەک خزمەتی لایەنە گرنگەکەی ترمان ناکات. بەڵام ئەوەندە هەیە پێویستە ڕاستی ڕووداوەکان و لادان لە بەرژەوەندی گشتی پاساوی چەواشەکاریان بۆ نەهێنرێتەوە. هەر لە سنوری ئەو پاساوانەوە شەڕە دەمێ و شەڕە چەپۆ‌ک و یەکتر ڕاونان و یەکتر کوشتن زیندوو نەکرێنەوە. نموونەی زۆری ئەم ڕەوشە لە مێژووی خەباتی نوێ‌دا بەرچاو ئەکەوێت. گەیشتن بە پلەی خۆخۆری دەرەنجامە نهێنیەکانی شۆرەندبوونی دەرەکی و بەرژەوەندیە بەرتەسکەکانی بۆ ئەکرێتە پاساو.
ئەگەر لە سەردەمە مێژووییەکانی پێشانەوە بۆ ئێستا وردبینەوە ئەبینین ئەگەر دژایەتی سەری هەڵدابێت و مەترسی یەخەی پێگرتبن، یاخود ڕاسپاردەیەکیان گەشتبێتێ و ترسی بچووک بوونەوەی ڕووی ئاسۆیی، یاخود فاکتەری باڵا دەستی لایەنێکیان کەوتبێتە مەترسیەوە لە پێناوی بۆ نەهاتنە دی یاخود هەڵوەشاندنەوەی پلانەکانی خۆیاندا، ئەوە ناچار بوون یاخود ناچاریان کردوون ئەگەر کاتیش بووبێت جۆرە ڕێکەوتنێک یان تێکەڵاویەکی ڕەواڵەت ئاسا ساز بکەن. سەرنەکەوتن و بەردەوام نەبوونی ئەو ڕێکەوتنانە چەندین پاساوی مێژوویی خۆیان هەیە. (بڕوانە ڕێککەوتن نامەکانی جود، جەوقەدو... هتد) زۆر جار لە ڕۆژنامە گۆڤارو کتێبە یاداشتنامەییەکان و ماڵپەڕە کوردیەکاندا بەرچاو ئەکەون. ئەم کردارانە بەردەوام لە کایەدابوون، تاوەکو ئەوکاتەی بەرەی کوردستانی دروست بوو. هەر لەوێشەوە جارێکی‌تر شەڕو خۆکوژیان دەست پێکردەوە.
سەردەمێکی زۆر دوور نیە بە پەیمانی ستراتیژی هێور بۆتەوە، بەڵام ناوەڕۆکی پەیمانی ستراتیژی کامەیەو کێ ئەزانێت؟ خۆ ئەگەر بەپێی گۆڕانکاریەکان نۆژەن نەکرێتەوە، ئەوە هەر نهێنی و کارەساتێکی‌تری لە پشتەوەیە.
(5)
لە پاش ساڵی 1988و ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئێراق و ئێران‌، شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی ناوچە کوردنشینەکان و ڕاگواستنی گوندەکان دەستی پێکرد، وەک چۆن لە پاش نسکۆی ساڵی 1975 ڕاگواستنی گوندەکانی سەرسنور بە لێشاو لە کۆمەڵگەی زۆرەملێییدا جێگیریان کردن، ئەوە ئەمجارە نەهامەتی و کارەساتی گەورەتری بە دوای خۆیدا هێناوە. فاکتەری ئەو کارەسات و نەهامەتیانە ئێستاشی لەگەڵدابێت بە ناوچە دابڕاوەکانەوە جگە لە گێڕانەوەی دەماودەم و زیندوو کردنەوەی ئەو تراومایە، تاوەکو ئەمڕۆ بە دواداچوون و هەڵسەنگاندنی شیاوی بۆ نەکراوە. بەڵگەی زیندوو حاشا هەڵنەگر نەکەوتوونەتە بەر دەست کۆمەڵانی خەڵک جگە لە هەندێ نووسین و بڵاوکراوەی لاوەکی هەناسە کورت نەبێت، کە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.
بەڵام هۆکاری ڕاستەقینە لە لای چەندین خاوەن پێگەو کەسایەتی ناو سەرکردایەتیەکاندا ڕاستین و ئەزانرێت‌ و نایاندرکێنن. تاوەکو ئەمڕۆ فاکتەری کارەساتەکان هەروا بە نهێنی ماونەتەوەو نەکەوتوونەتە بەر تیشکی لێکدانەوەو سودی بەرچاویان لێوەرنەگیراوە. بۆیە بوونەتە مایەی چەواشەکاری زۆرو بۆ ئەمڕۆش پاساوەکانی ئەم جۆرە بیرو بۆچوونانە لە ناو خەڵکدا ئەکتیڤن.
لە پاش ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی بەهاری1991و شار بەدەرکردنی ڕژێمی(البعث و صدام) لە کوردستاندا لە پاش دابڕانێکی سێ ساڵی بە هەمان بیرکردنەوەی شاخەوە حیزب و لایەنە سیاسیەکان خۆیان خزاندەوە ناو خەڵک، کە بە هۆی دڕندەیی ڕژێم و بێ بەدیلیەوە جارێکی‌تر کۆمەڵانی خەڵک پێشوازیەکی بێ وێنەیان لێ کردن. ئەو هەلە قۆسترایەوەو بە پەلە پڕوسکێ هەموویان بێ جیاوازی کەوتنە خۆیان. هەرچەند جەماوەری ستەم دیدەی ژێر دەسەڵاتی دڕندەترین دیکتاتۆری سەردەم هۆکاری ئەو بەرەو پیرچوونە بوو، بەڵام ئەوان توانیان هەوڵ بدەن پشکی شێر بۆ خۆیان بەرجەستە بکەن. ئێستاشی لەگەڵدا بێت بەو شێوازە کارکردنەوە خەریکن. بە هەمان بەرنامەو پرۆگرام و ڕوونبیری و خۆسەپاندن و دژایەتی بێبنەماو وڵات و هەرێم ئەبرێت بەڕێوە.
ئەم بابەتە 1,703 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-03-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-03-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,703 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,423
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.563 چرکە!