Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
نووسەر: برایان ترەیسی
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: سەروەر نامیق مەحمود [1]
📕 فرۆشتنی سەرکووتوو
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
نازناو : جانشێر فەداکار
ناو و پاشناو: عوسمان سالچووق
شوێنی لەداییک بوون: باکوری کوردستان-شڕنەخ
ناوی داییک و باوک: زەهرا-حاجی
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ عوسمان سالچووق (جانشێر فەداکار)
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
✌️ شەهیدان
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
📝 بۆچی پێویستە دژی “ریفراندۆمی سەربەخۆیی” هەرێمی کوردستان بین؟ | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بۆچی پێویستە دژی “ریفراندۆمی سەربەخۆیی” هەرێمی کوردستان بین؟
ئێمە، بەشداربووانی ئەم هەڵمەت و کەمپەینەی دژ بەم ریفراندۆمە بەڕێخراوە (ریفراندۆمی 25-09-2017)، وەکو ئەرکێکی نیشتمانیی، نەتەوەیی و دێموکراتیی، بە پێویستی دەزانین لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکدا بە پشتبەستن بە شیکردنەوە، فاکت و فاکتەرە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، هەروەها بە هۆی جیۆپۆلیتیکی کوردستانی عێڕاق و رۆڵی گرینگی وزەوە، رۆشنایی بخەینە سەر ناوەڕۆک و کاریگەریی و ئامانجی ئەم پرۆسێسە کە حکومەتی هەرێم (حکومەتی پارتیی دیمۆکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، ناوی ریفڕاندۆم، راپرسیی یان گشتپرسییان لێناوە. لە خوارەوە، هەندێ لەو خاڵانە و هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی ریفراندۆم باس دەکەین.
لە کاتێکدا زۆرینەی رەهای خەڵکی کوردستانی عێڕاق، بە ئێمەشەوە، خوازیاری ئەوەین خاوەنی قەوارەی سەربەخۆ و ئازاد بن، ئەی بۆچی ئێستا دژی ریفراندۆم دەوەستینەوە؟ ئایا بەڕاستیی ئەم ریفراندۆمە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانە لە عێڕاق و هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو سەربەخۆیی یان ئەم پڕۆژەیە، بۆ ئەجێندای حیزبیی و بنەماڵەیییە؟ ئایا لە بنەڕەتدا هەڵقوڵاوی واقیعی سیاسیی ناوخۆی کوردستانە و رەهەندێکی نیشتیمانیی و نەتەوەیی هەیە یان پلانێکی ساختە و داسەپاوە، لە دەرەوەی کوردستانەوە، هاوردە کراوە؟
1.ریفراندۆم، بە سادەترین تێگەیشتن، دەنگدانی راستەوخۆی زۆرینەی جەماوەری کوردستانە لەسەر پرسێک کە بە پێی قانون و خواستی جەماوەریی (لە پارلەمانی کوردستانەوە، یان دەسگایەکی شەرعیی لە عێڕاقەوە) دەبێ جێکەوت بکرێت. ئەم ریفراندۆمە لە یەکەم هەنگاوی دا شەرعییەتی قانونیی، دەستوریی و جەماوەریی نییە. هەر ئەمەش ئامانجەکانی دەسەلمینت کە لە خوارەوە باسکراون. بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسێکی جێی ناکۆکیی لەنێوان دوو لایەندا، بەر لە هەرشتێک دەبێت دوو لایەنەکە رێککەوتنێکی رەسمیی و شەرعیی لە نێوانیاندا ئیمزا بکەن تا هەردوولا، وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتوەکان بەشەرعیی تەماشای بکەن و بە هۆکاری خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی لێکبدرێتەوە نەک هەڕەشە.
2.ئێمە کە بەباکگراوندی نەژادیی، کوردین، خوازیاری ئەوەین کە گەلانی کوردستان لە کوردستانی عێڕاقدا بەیەکجاریی ئازاد و سەربەخۆ بن و لەپاڵ نەتەوە و نەژادەکانی تردا، بەسەربەستیی، ژیان بگوزەرێنین، بەڵام میکانیزمەکانی ئەم سەربەخۆیییە، تەوقیت و هەلومەرجە سیاسیی، جڤاکیی و ئابوورییەکەی نەک بەهەند وەرنەگیردراوە، بەڵکو لەڕوی ئابوورییەوە بازرکانییکردنە بە نەوتی کوردستان، لەڕووی سیاسییەوە رەهەندی ماددیی چەند بنەماڵەیەکی سیاسیی و دەسگای موخابەراتیی چەند دەوڵەتێکی ناوچەکە زاڵە بەسەریدا. بۆ خەلکی هەژار و بەشمەینەتیش قەیرانی ئابووریی قوڵتر دەکاتەوە و پووش دەخاتە ژێر ئاگری ئەو جەنگەی خزێنراوەتەوە ناوچەکە. ئەو کاتەش هیچ دور نییە هێزی مرۆیی ئەم نیشتمانە، وەکو میلیشیایەکی گەورەی مەعنەویی و ماددیی، بۆ شەڕی کوردی پارچەکانی تری کوردستان، بەکاریبهێنن و کوردستان بکەن بە [باکوری] قوبرسێکی تر.
3.ئێمە دژایەتیی ریفراندۆم ناکەین، وەکو مافێکی سیاسیی گەلی کوردستان، بەڵام دژایەتیی ئەم ریفراندۆمە حیزبیی و بنەماڵەیییە دەکەین. دەبێ کاتێک ریفراندۆم بکرێت کە داعش تەواو بووبێت، بە تەنسیق لەگەڵ حکومەتی بەغداد بکرێ، دەبێ لە رێگەی پارلەمانێکی شەرعییەوە بڕیار بدرێ نەک لە دیوەخانی حیزبیی و سیاسییە بازرگانەکانی کوردستانەوە، دۆمینە بە چارەنووسمانەوە بکەن. دەبێت ریفراندۆم بۆ ئەوە بێت کە گەلانی کوردستان و گەلانی عێڕاق، پێکەوە بەتەبایی لەپاڵ یەکدیدا بژیێن، نەک نەعرەتەی شەڕی نەژادیی و تائیفیی لێ بکەوێتەوە و بە ئیرادەگەریی حیزبیی و یەکلایەنە ئەمە بکرێت. ئێمەی گەلی کوردستان، دەکرێ لە چوارچێوەی جیۆگرافیای سنووری عێڕاقیشدا خاوەنی مافی چارەی خۆنووسین بیین، ئەگەر مەسەلە ئەم مافەیە، بەڵام ئەم ریفراندۆمە، زیاتر بۆ سەپاندنی هەژموونی ئەجێندای هەندێک سیاسیی بیزنسمانی پارتیی و هەندێکی ناو یەکیتیی و تەواوی ناوچەکە، بەڕێوە دەچێت.
تەواوی رابەرانی ئەم ریفڕاندۆمە، شانازییان بەوەوە دەکرد کە کورد مافەکانیان لە دەستوری عێڕاقدا جێکەوت بووە. راستییەکەیشی، دەستوری عێڕاق، زامنی پێکەوەژیانە. بۆچی دەبێ گەلی کوردستان، دوای ئەم حەماسە ناعەقڵانیی و ئەم هەڵپە حیزبیی، نەژادیی و بازرگانییە بکەوێت، لەکاتێکدا لەعێڕاقدا ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان، باشترە، بەراورد بەوەی قومارێکی گەورە بە چارەنووسمانەوە بکەین؟ بۆچی دەبێت ریفراندۆم وەک کارتێکی سیاسیی دژ بە بەغداد بۆ وەدەستهێنانی پۆست و ئیمتیازی زیاتر و نەوتی کەرکوک بۆ کەمینەیەکی سیاسیی بەکاربهێندرێت؟
4.پرۆژەی ئەم ریفراندۆمە بە ناوی دەوڵەتسازیی و بنیاتنانی دەوڵەتی نەژادیی کوردییەوە، پێچەوانەی هەموو بنەما سەرەکییەکانی دروستبوونی دەوڵەتێکی نیشتمانیی و چەمکی وڵاتییبوونە. مەگەر هەر ئێستا، کەسێک هەیە کەمێک عەقڵانیی بییربکاتەوە، نەزانێ چۆن ئەم دەوڵەتە گریمانەیە، ئێزیدییەکانی وەدەرناوە، یان لە خۆنەگرتووە(Exclusive) بە پێچەوانەشەوە، ئێزیدییەکان -حکومەتی هەرێم خۆی رێککەوتنی کردوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بکشێنەوە بۆ واقیعی پێش دەستپێکردنی شەڕی موسڵ (17 ئۆکتۆبەری 2016)- زێڕەڤانیی کوردایەتیی و بانگەشەکارانی ریفراندۆم بەو هێزە و بەو عەقڵییەتە نابینن کە پارێزەری کەرامەت و شوناسی ئەوان بێت. ئەگەر دەوڵەتیک نەتوانیت بەرگریی لە کەمینەیەکی ئایینی هاوزمانی خۆی بکات، ئەوا زۆر ئەستەمە بتوانیت قەناعەتی سیاسیی و کەلتووریی بە عەڕەب، تورکمان، مەسیحییەکانیش بکات کە ئەم دەوڵەتە نەتەوەیی-نەژادیی بنەماڵەیی نابیت و دەبیت بە نیشتمانی ئەوانیشن کە ئەمەش سەرچاوەیەکی تری ئاژاوەی کۆمەڵایەتیی دەبێت.
5.ریگای راستەقینە بەرەو سەربەخۆیی سیاسیی کوردستان تەقدیسی دەوڵەتی نەتەوەیی (دەوڵەتی کوردیی) نییە، بەڵکو ئەمە هەمووی گەمەکردنە بە چەمکی ناسیۆنالیزم و وروژاندنی عاتیفیی و ئایدیۆلۆژییە کە بەرهەمی شکستی چارەسەری ئەو قەیرانە ئابوریی و هزریی و سیاسییەیە کە کوردستانی عێڕاقی تەنیوەتەوە. ترسێکی گەورە لە لامەرکەزییەت و چەمکی بەکانتۆنکردنی شارەکانی کوردستان هەیە کە میکانیزمێکی کارایە بۆ سنووردارکردنی دەستەڵاتە حیزبیی و مەرکەزییەکان (حکومەتی هەرێم) و گەڕانەوەی دەستەڵات و ئیرادەی خەڵک بەسەر شار و ناوچەکانیاندا. تا شارێک و ناوچەیەک لە کوردستاندا، ئازادیی زیاتریان هەبێت، بەردێکی زیاتر لە بناغەی چێکردنی نیشتمان دادەنرێت و ئاییندەی باشتر مسۆگەر دەکرێت و سەربەخۆیی نزیکتر دەکەینەوە.
6.دەستەڵاتدارانی پارتیی، بە مێنتاڵیتیی عەشایەریی، میزاجی شەخسیی و بەهاکانی خێڵ، چەندین ساڵە بەڵێنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی بە خەڵک دەدەن. ئێستا ئیحراج بوونە و دەیانەوێت ئەم بەڵێنە ساختەیە، بەرنە سەر کە خۆیان لە هەموو کەس باشتر دەزانن، چۆن ئەجێندا ئابووریی و سیاسییەکان بەکام ئاقاردا بەرن و هەر لە ئێستایشەوە کەوتوونەتە دانانی خەت رەجعە و خۆگونجاندن لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق، ئەمێریکا، ئێران و پێشهاتەکانی تردا. لە ئەگەری فەشەلی ریفراندۆمەکەیشیاندا، هەر لە ئێستاوە، تاوانبارەکانیان دیاری کردووە و تەخوینیان دەکەن.
7.شەرعییەتی ئەم تەفویزە (تەفویچ - Mandate) ی ریفراندۆم، دەرگایەکی تر لە تالانکردنی سامانی نیشتمانیی کوردستان، بۆ دەیان ساڵی تر، دەکاتەوە. ئەمانە دەیانەوێت، ئەم دۆخە سیاسییە بکەنە ئەمری واقیع (دیفاکتۆ) و بەبیانووی ئەوەی لە قۆناغی راگوزەر و ئینتیقالیی داین (لەنێوان ریفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەت)، ماوەیەکی زۆر، دەستەڵاتە عەشەیاریی، بنەماڵەیی و حیزبییەکانی خۆیان بەسەر تەواوی سێکتەکانی کۆمەڵگەدا، بەتایبەت سێکتە ئابووریی و سیاسییەکاندا بسەپێنن و شەرعییەتەکەیشی لە رێگەی دەنگدانی ریفراندۆمەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنن.
8. وێڕای هەموو نەهامەتییەکانی عێڕاق و ئەو گەندەڵییە زۆرەی لە عێڕاقدا هەیە، وێڕای ئەوەی عێڕاقیش موبتەلا بووە بە شەڕی تائیفیی و گەندەڵییەکی سیاسیی و ئابووریی زۆرەوە، بەڵام وەکو لایەنە واقیعییەکەی و عەقڵانییەکەی، مانەوە لەگەڵ عێڕاقدا لە ئێستادا(وەکو واقیع، بەشێکین لە عێڕاق و ئەوەش بیردەخەینەوە کە بە ویست یان نەویست سەدەیەکە لە چوارچیوەی خاکێک داین) زۆر باشتر و عەقڵانییترە، لەوەی سەری خەڵکی کوردستان و چارەنووسی ئاییندەی ئەم گەلە لە فرتوفێڵێک(Bluff) و لە سەفقەیەکی بازرگانیی و سیاسیی نێوان بازرگانە سیاسییە میلیاردێرەکانی کورد و هێزە ئیقلیمییە تائییفەکاندا، بقەبڵێندرێت.
9.ریفراندۆمێک بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانی پارتیی و یەکێتیی بێت، بۆ داپۆشینی قەیران بە قەیران بێت، بۆ شاردنەوەی دزیی و تاڵانیی کۆمپانیا زەبەلاحە جیهانییەکان لە سامانی نیشتمانیی کوردستان و سەرقاڵکردنی خەڵک و پەراوێزخستنی تەنگژە ئابوورییەکان و خۆدزیینەوە لەو هەژاریی و سەرگەردانییەی کوردستان بێت، بۆ بەرزکردنەوەی چانسی مەسعود بارزانیی بێت بۆ ئەوەی وەلیی ئەمری سیادەی کوردستان بکات و خۆی بسەپێنێتەوە، پێویستە بەتوندیی رەتبکرێتەوە. بەکارهێنانی ئەم تەفویزە جەماوەرییە بۆ بەدەستهێنانی بیزنسی باشترە لەگەڵ حکومەتی عێڕاق. لە حاڵەتی سەرکەوتنی و جیابونەوەی یەکلایەنە لە عێڕاقیش، سنووردارکردنی سەرجەم مافە سیاسیی، قانونیی و کەلتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بۆ قۆناغی چەسپاندنی دەوڵەتەکەی بارزانیی کە ویلایەتێکی سەر بە تورکیا دەبێت، وەکو رۆبۆت بۆ ئەجێندای خۆی بەکاریدەهێنێت، پێویستە بەرپەرچ بدرێتەوە.
10. هەرچەندە، بە پێی قانون و دەستوری عێڕاق، رێگە نادرێت لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەم ریفراندۆمە حیزبیی و بنەماڵییە بکرێت، بەڵام لە ئەگەری کردنیدا، دەرفەتی تەقینەوەی رق و بوغزی نێوان تائیفە جیاوازەکان، بەیەکدادانی هێزە ئیقلیمییەکان بەوەکالەتی حیزبە کوردیییەکان، عەڕەبییەکان و تورکمانییەکان، بەدوایداسەرهەڵدانی شەڕێکی خوێناویی، دەخوڵقێنێت. حکومەتی هەرێم و حیزبەکانی هەرێمی کوردستان ناتوانن بەرگریی لە هێرشی دەرەکیی دەوڵەتانی ناوچەکە بکەن، لە کاتێکدا ئەم هەرێمە لە دەستوری عێڕاقدا، تەواوی مافەکانی دیاریکراوە و بەپێی یاسای نێودەوڵەتییش سنوورەکانی و خاکەکەی خاوەن سەروەرییە و ناتوانرێت ببەزێنرێت. بەپێی رێککەوتنی ستراتیژیی ئەمێریکا و عێڕاقیش، ئەمێریکا پابەندە بە پاراستنی خاکی عێڕاق (بە کوردستانیشەوە) لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکیی.
11.لە هەموو دۆخێکدا، بە ئەنجامدانی و ئەنجامنەدانی ریفراندۆم، بە بەڵێ و بە نەخێر، پارتیی، بە کۆمەکی ئەو حیزبانەی لەگەڵیدا بەشداربون، خەڵکێکی زۆری سەرگەرم و بیهۆش کردووە و دۆخێکی خوڵقاندووە، هەر براوە دەبێت. لێرەشدا بەشێک لە بەرپرسیارێتییەکان دەکەوێتە ئەستۆی گۆڕان، کە روئیای شەفاف و روئیای دوورمەودای نییە، هێشتا خۆی لە وەهمی نەژادیی و خورافاتی نەتەوەیی پاکنەکردوەتەوە، هەروەها دەکەویتە ئەستۆی یەکگرتوو، کە وەکو لقێکی ئاکەپە مامەڵە لەگەڵ کوردستانی عێڕاقدا دەکات.
12.ئەگەر زۆنی زەرد، لەژێر جەبەروتێکی دیکتاتۆرییانەی حیزبیی دایە و هەموو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەک بە ئاگر و ئاسن، بە تێرۆر و شوێنبزرکردن، وەڵام دەداتەوە، ئەوە زۆر گرینگە، فشاری جەماوەریی و میدیایی دژی دامودەسگا حیزبییەکانی یەکێتیی بچێتە سەرەوە، هەروەها دەنگی ناڕەزایەتیی دژی گۆڕان و کۆمەڵ بەرزبکرێتەوە کە بەجدیی و بە جەرائەتەوە، تەحەدای ئەم کەمپەینە تاڵانیی و چەتەگەرییەی ئابووریی بکەن و بەزەقیی دەنگی نا بەرز بکەنەوە. پێویستە بەجورئەتەوە دژی ئەوانە بوەستینەوە کە هەوڵی تەخوینی بەرەی “نا” دەدەن. بەرەی “نا”، بەرەی دیموکراتخوازیی و نیشتیماندۆستییە کە عەقڵانییەتی سیاسیی پێشی بەرژەوەندخوازیی سیاسیی و پۆپیولیزمی سیاسیی دەخەن.
13.فەشەلهێنان بەم ریفراندۆمە، بە قازانجی خەڵکی کوردستانی عێڕاقە، بە قازانجی کێشەی سیاسیی گەلی کوردستانە لە هەموو پارچەکانی تری کوردستاندا، هەروەها شکستێکی گەورەش دەبێت بۆ سیاسەتی بەناو سەربەخۆیی ئابووریی کە ئەم هەموو برسێتییەی بۆ خەڵکی کوردستان هێناوە -ئەمە مانای وانییە دژ بە سیاسەتێکی نیشتیمانییانەی ئابوریی سەربەخۆ بین-، خۆیشیان دەیان بیلیۆن دۆلاریان لەسەریەک کەڵەکە کردووە. فەشەلهێنان بەم ریفراندۆمە کە شەرعییەت بە حیزبێک و چەند بنەماڵەیەکی سیاسیی دەدات، رێک بە قازانجی ئەوە دێت کە گەلی کوردستانی عێڕاق، لە ئاییندەی نزیک و دووردا، بە وردیی، بەعەقڵانیی و بە ئەزمونەوە، هەنگاو بەرەو ریفراندۆم و سەربەخۆیی سیاسیی بنێت.
14.هاوکات، دەبێت لە رێگەی دامودەسگا حکومییەکانی عێڕاق و حیزبە سیاسییەکانی عێڕاقەوە، بەتایبەتیی لە رێگەی ئەو پارلەمانتارە کوردانەی بەغدادەوە کە لەژێر هەژموونی سەرکردایەتیی پارتیی و پرۆ-پارتییەکانی ناو یەکێتییدا نیین، هەوڵی پوچەڵکردنەوەی ئەم ریفراندۆمە بدرێت. دەکرێ فشار لە گۆڕان و کۆمەڵ بکرێ ئەم مەلەفە ببەنە پارلەمانی عێڕاقەوە، بەجورئەتەوە تەحەدای بکەن و بەرچاوڕۆشنیی لای کەم بە ریزەکانی خۆیان بدەن. هاوکات، لەبری ئەم هاشوهوشی ریفراندۆمە، دەکرێت هەوڵەکان بەگەڕ بخرێن و فشار بۆ حکومەتی عێڕاق بهێنرێت ئەو بەندانە جێبەجێبکرێن کە پێوەندییان بە کێشەی گەلی کوردستان و حکومەتی ناوەندەوە هەیە، دەستەڵاتی ئیداریی زیاتر بە هەرێمی کوردستان ببەخشێت، و دەرگای گفتوگۆی بەشە-بودجە بکاتەوە. لە گفتوگۆکانی ئەم جارەی نێوان حکومەتی عێڕاق و حکومەتی هەرێمدا، وەفدی هەرێمی کوردستان لە پارلەمانەوە دیاریبکرێن رای خەڵک، میدیا و تەواوی هێزە سیاسییەکان رەنگبداتەوە. خوێندنەوەیەکی وردتر بۆ دەستوری عێڕاق بکرێت و سازش لەسەر مافە دەستورییەکانی هەرێم بۆ بەرژەوەندیی هیچ کەس و لایەنێک نەکرێت. لێرەوە داوا لە رۆشنبیران و ئەکادیمیستان و سیاسییە دڵسۆزەکانی عێڕاق دەکەین کە چەندێک دژ بە ناسیۆنالیزمی نەژادیی سیاسییەکانی کورد دەوەستنەوە، هیندەش بەشداربن لە ریگریی کردن لە دەستەڵاتدارانی عێڕاق کە یاریی بە مەلەفی کورد بکەن لە پێناوی بەهێزکردنی دەستەڵاتی خۆیاندا.
ناوەکان
1.ئەزمەر ئەحمەد محمد
2.ئارام جەلال عومەر
3.ئومێد محمد حەسەن
4.ئارام ئەحمەد
5.ئاسۆ حەسەن قەرەداغی
6.ئاران محمد حەسەن
7.ئاکام عەزیز
8.ئازاد مەلانەبی
9.ئومێد محمد
10.ئاکۆ حامید هەورامی
11.ئاراز عوسمان فەتاح
12.ئاری محمد حەسەن
13.ئارام ئەحمەد جاف
14.ئالان حسین خەیات
15.ئەنوەر عەبدوڵا
16.ئارام حەسەن باداویی
17.ئاکام رەسوڵ خەلیفە
18.ئیسماعیل گەڵاڵەیی
19.ئومێد ئبیراهیم رەسوڵ
20.د.بەرزی محمد
21.بەناز عەلی
22.بەناز ساڵح
23.بەدرخان محمد
24.بەرهەم عومەر عەبدوڵا
25.بێستون شێخ محمد
26.پێشەوا سدیق عەلی
27.تەرزە محمد ئیسماعیل
28.چۆمان محمد
29.چنور ساڵح
30.چرۆ ساڵح
31.د. چیا محمد عەتار
32.دارا ئەبوبەکر
33.دیاری خالید مارف
34.دیار عەزیز شەریف
35.دارا شێخ یەحیا
36.دلێر حسین مامەند
37.رەوا سەلیم
38.رەنج عوسمان
39.رێباز حەسەن
40.رێزان سا‌ڵح
41.رێبین محمد
42.رەنج سۆران محمد
43.رەنج سەروەر حسین
44.رێبین دڵشاد تەها
45.رەوەند فەتاح جەواد
46.زانا عومەر عەلی
47.زمناکۆ خەسرۆ
48.زوبێر عەبدولرەحمان
49.زرنگ بەهادین
50.ژیلوان هەڵەدنی
51.سامان عەلی عەبدوڵا
52.سەرکەوت شەمسەدین
53.سوارە هێمن شاڵی
54.سۆران حسین
55.سەباح عەلی قارەمان
56.ساڵح حەمە ئەمین
57.سەفین ئازاد
58.سەروەر مامۆ تۆفیق
59.سیامەند ئەحمەد کۆیی
60.سامان عمر
61.شەنگ ئەحەمەد کەریم
62.شادمان محمد ساڵح
63.شنیار ئەنوەر حەسەن
64.شوان مەهدی کەریم
65.شاسوار هەرشامی
66.شنە فایەق
67.شوان چاوشین
68.شۆرش حامید جەبار
69.عومەر قادر
70.عومەر حاجی حەمەلاو
71.عەدنان کەریم
72.عومەر محمد
73.عەباس شوان
74.عومەر میرزا ئەحمەد
75.عەبدوڵا رەزا رەسوڵ
76.کەنار ساڵح
77.کاروان سالار عەبدوڵا
78.کەمال موستەفا
79.کامەران وریا قانیع
80.کەمال چۆمانی
81.کامیار سابیر
82.کۆسار کەریم
83.کوردۆ سەعید
84.کرماج سەڵاحەدین
85.گۆران عەبدوڵا سابیر
86.لوقمان حسین خدر
87.فریاد لوقمان عەزیز
88.ڤیان فەرەج
89.قادر موستەفا ئەحمەد
90.مەهدی ئەبوبەکر
91.میران عوسمان
92.موراد حەسەن
93.موستەفا شێخ محمد
94.موزەفەر هەمزە
95.محمد خدر
96.مەحمود عەبدوڵا
97.محمد ئیسماعیل
98.محمد جەلیل
99.نیاز حامید برایم
100.د.نیاز نەجمەدین
101.نەبەز جەلال
102.نیاز سەڵاح
103.نەریمان عەلی
104.نیاز جەمال
105.نەجمەدین عەلی
106.نەجیبە قەرەداغی
107.هیمداد شاهین
108.هادی حەمەرەشید
109.هادی عەزیز
110.هێمن شێخ عومەر
111.هادی عەزیز
112.هاورێ محمد تەها
113.هێرش عەبدول رەحمان
114.هێمن عەبدول رەحمان حاجی حەسەن
115.هیوا غەفور عەبدوڵا
116.هێرش کاکە رەش
117.د. هۆشمەند رەسوڵ
118.هونەر مستەفا
119.هەکاری عومەر میرزا
120.هەلۆ نوری
121.هیوا ئەحمەد حەمە
122.هیوا کەمال سەعید
123.هاوبەش سەرتیپ جاف
124.هەرێم عەلی لەتیف
125.هیوا محمد
126.یاسین ئافتاو
127.یاسین خالید حەسەن
128.یاسن عەبدوڵا محمد ئەمین
15-06-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی شار پرێس
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-06-2017
2.👁️25-09-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ریفراندۆم
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارام ئەحمەد 2
2.👁️دیار عەزیز شەریف
3.👁️سەباح عەلی قارەمان
4.👁️نیاز نەجمەدین نوری
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 16 2017 12:50PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jun 17 2017 12:07AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,641 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.197 KB Jun 16 2017 12:53PMئەڤین ئیبراهیم فەتاح
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 پەپوولە باڵشکاوەکان
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
(سلێمانی – ی. ن. ک)، لە ڕۆژی (24-08-1987)دا لەگەڵ چوار هاوڕێی دیکەیدا دەستگیر دەکرێت، پاشان لە ڕۆژی (24-10-1987)دا لە دووڕیانی سەرچناری سلێمانی گوللە باران کراون. دوای خۆی دایکی بەناوی فەخریە کەریم قادر، برایەکی بەناوی ئازاد و خوشکێکی بەناوی مەهاباد گوللە باران کراون.
بەرهەم عومەر سەعید محەمەد
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574