🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی میری کووەیت صباح احمد الجابر الصباحی
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێز شێخ نەواف احمد الجابر الصباح، میری جێنشینی دەوڵەتی کوەیت،
سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ صباح احمد الجابر الصباحی، میری دەو
📝 پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی میری کووەیت صباح احمد الجابر الصباحی
📝 پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا
دەقی پرسەنامەکە:
پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێيانی کۆچکردوو سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان دەکەم کە بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوايی کرد. هاوسۆز و هاوخەميانم، ل
📝 پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا
📝 پرسەنامەی مەسرور بارزانی بەهۆی کۆچی دوایی میری کوەیت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح
دەقی پرسەنامەکە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم. دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی
📝 پرسەنامەی مەسرور بارزانی بەهۆی کۆچی دوایی میری کوەیت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح
📝 پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچێ دوایی محەمەد ئەمین حوسێن (ئەبومزگین)
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خوشکان وبرايان لە سەرکردايهتی پارتی ديموکراتی کوردستان/ سوريا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک محەمەد ئەمين حوسين (ئەبومزگین) ئەندامی کۆميتەی ناوەندی پار
📝 پرسەنامەی مەسعود بارزانی بۆ کۆچێ دوایی محەمەد ئەمین حوسێن (ئەبومزگین)
📝 سەرەخۆشی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بۆ کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان
دەقی سەرەخۆشیەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هەڤاڵ سەڵاح کوێخا
بە خەمێکی یەکجار قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزانی ڕۆژانی سەختی خەبات و سەرپەرشتیاری پێشوویئید
📝 سەرەخۆشی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بۆ کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان
📝 هەرێمەکانی پاراستنی میدیا رۆژانە بوردومان دەکرێن
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە بارەی بوردومانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی ت
📝 هەرێمەکانی پاراستنی میدیا رۆژانە بوردومان دەکرێن
📖 پاشگری گەل
ئامادەکردنی: ناسری رەزازی[1]
پاشگری گەل!
(گەل) پاشگری کۆیە کە لە ناوچەی سنە و گەوە و بازنەی ئه و پارێزگایە بەکار دەچێ؛ لە کرماشان و ئیلام و خانەقینیشەوە هەتا دەگاتە لوڕستان بە (ەیل و یەیل) بەکار دەچ
📖 پاشگری گەل
📖 وشەی (فەرمان و فرمان) لە زمانی کوردیدا
ئامادەکردنی: ناسری ڕەزازی
وشەی (فەرمان و فرمان) لە زمانی کوردیدا

زمانی کوردی، له و زمانه کۆنانەیە کە هەرچەند کەم خزمەتی کراوە، بەڵام هەتا ئێستا به هۆی کۆمەڵێک خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەرەوە توانیو
📖 وشەی (فەرمان و فرمان) لە زمانی کوردیدا
📝 بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێک لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنی نوێ بڵاودەکاتەوە
دەقی راگەیەنراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
کاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی دوشەمە، 21/9/2020 بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆ
📝 بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێک لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆک فراکسیۆنی نوێ بڵاودەکاتەوە
📖 عەدێ و مەدێ 46
عەدێ و مەدێ 46

گۆتم: ئەدی ئەنگۆ چتان کرد؟ ئەسکەندەر گۆتی: وەڵلا خارم هەقیتی، ئاخر کوو دەبی ئەو لەسەر ئەعساب بی و ئەمەش بچینە کنی، خوا قبور ناکا، سندان لە مەدێی دا، مهیم ئەوەیە خار سەلامەتبی و چیدی
📖 عەدێ و مەدێ 46
📕 سفر بۆ یەک
ناونیشانی پەرتووک: سفر بۆ یەک
نووسەر: پیتەر تیەڵ
وەرگێران: ژیرۆ بەکر ئەحمەد
📕 سفر بۆ یەک
📖 چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووبەری ووشکانی لە ڕووبەرە ئاوییەکان زۆرتر بێت؟
ناونیشان: چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووبەری ووشکانی لە ڕووبەرە ئاوییەکان زۆرتر بێت؟
ئامادەکردنی مامۆستا: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم[1]

🔹️ڕووبەر گۆی زەوی510 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە 71٪ی ڕووەکەی ئاو د
📖 چی ڕوودەدات ئەگەر ڕووبەری ووشکانی لە ڕووبەرە ئاوییەکان زۆرتر بێت؟
📖 بەکارهێنانی چینی ستراتۆسفیر بۆ فڕینی فڕۆکەکان
ناونیشان: بەکارهێنانی چینی ستراتۆسفیر بۆ فڕینی فڕۆکەکان
ئامادەکردنی مامۆستا حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستم.[1]

چینی ستراتۆسفێر (Stratosphere)
دووەم چینە لە چینەکانی بەرگە گاز لە بەشی خوارەوەی چینی سترات
📖 بەکارهێنانی چینی ستراتۆسفیر بۆ فڕینی فڕۆکەکان
📖 دابەشبوونی جوگرافی پێکهاتە کانزاییەکان و هەرێمە گەورەکانی کانزاکاری لەجیهاندا
دابەشبوونی جوگرافی پێکهاتە کانزاییەکان و هەرێمە گەورەکانی کانزاکاری لەجیهاندا

ئەگەر دەرامەتە کانزاییەکانی جیهان وەک کۆمەڵەیەک وەربگرین دەبینین بەفراوانی بڵاوبۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و گون
📖 دابەشبوونی جوگرافی پێکهاتە کانزاییەکان و هەرێمە گەورەکانی کانزاکاری لەجیهاندا
📖 جۆری دەشتەکان و تایبەتمەندییەکانیان
جۆری دەشتەکان و تایبەتمەندییەکانیان
1. ڕاماڵراوەکان: بەهۆی کرداری ڕاماڵین یان داماڵین دروست دەبن کە ڕوبەروی ئەم چیایانە بونەتەوە و دەبنە هۆی لابردنی لوتکەکەیان یان نزم بونەوەیان، وەک دەشتی کردڤان لە
📖 جۆری دەشتەکان و تایبەتمەندییەکانیان
📖 جیاوازی نێوان کەش و ئاووهەوا
جیاوازی نێوان کەش و ئاووهەوا
1. کەش ڕەگەزەکانی کەش ڕوون دەکاتەوە لە ماوەیەکی کورتدا بۆ کاتژمێرێک یان چەند کاتژمێریک یان ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێک. بەڵام ئاووهەوا ڕەگەزەکانی ئاووهەوا ڕوون دەکاتەوە لە ماوەی
📖 جیاوازی نێوان کەش و ئاووهەوا
📕 شیکردنەوەی کاریگەری بەنداوی دەربەندیخان لەسەر سیستەمی ئاوی رووباری سیروان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ناونیشانی بابەت: شیکردنەوەی کاریگەری بەنداوی دەربەندیخان لەسەر سیستەمی ئاوی رووباری سیروان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ئامادەکردن: شێروان ئەحمەد مەجید
📕 شیکردنەوەی کاریگەری بەنداوی دەربەندیخان لەسەر سیستەمی ئاوی رووباری سیروان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
📖 جیاوازی نێوان نەوت و گاز و خەڵوز
جیاوازی نێوان نەوت و گاز و خەڵوز
1. خەڵوز مادەیەکە مەترسی لێ ناکرێت چونکە توندە و ئاسان یەک دەگرێ و بەکاردێت، بەڵام نەوت سوتەمەنیەکی خاوێنە لە کاتی بەکارهێنانیدا. هەرچێ گازی سروشتی یە بەخاوێنترین جۆر
📖 جیاوازی نێوان نەوت و گاز و خەڵوز
📖 شوێن بەگوێرەی ڕووبەرە ئاوییەکان
شوێن بەگوێرەی ڕووبەرە ئاوییەکان
عیراق دەورە دراوە بە وشکانی، لەکۆی سنووری وشکانی کە (3500) کم تەنها (60 بۆ 65) کم لەسەر کەنداوی عەرەبیە، واتە بەوشکانی دەورە دراوە لە هەموو لایەک، بەڵام لەنزیکترین ڕوو
📖 شوێن بەگوێرەی ڕووبەرە ئاوییەکان
📖 دەشتەکان لە هەرێمی کوردستان
دەشتەکان لە هەرێمی کوردستان
دەشتەکان بەو ناوچە تۆپۆگرافیە نزمانە دەوترێت کە لە ناوچە چیاکان و بانەکان نزمترە لەئاستی ڕوی دەریاوە، دەشتەکان بەهۆی چەند خاسیەتێکەوە لەناوچەکانی تری سەر زەوی جیادەکرێتەوە
📖 دەشتەکان لە هەرێمی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
مەلا محەمەد رەبیعی
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سە...
📖 کورتەباس
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا م...
📊 بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بودجەی ساڵانەی داعش دوو ملیار دۆلار بووە
📊 ئامار و راپرسی

دۆخی دارایی گرووپە تیرۆریستەکان یەکێکە لەو پرسە سەرەکییانەی کە حکومەتەکان لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێوەی سەرقاڵن. ئەو پرسە دوو تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێ، یەکەمیان: سەرچاوەی دارایی رێکخراوەکانە و، دووەمیان: چۆنێتی گواستنەوەی پارەیە. سەرەڕای ئەو هەڵمەتە نێودەوڵەتییەی لەدژی تیرۆر هەیە، کەچی باری دارایی رێکخراوە توندئاژۆکان هەمیشە باشە! بودجەی ساڵانەی رێکخراوی قاعیدەرێکخراوی قاعیدە پێش هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر 30 ملیۆن دۆلار بووە، کەچی بودجەی داعشداعش لەساڵی 2015 دا نزیکەی دوو ملیار دۆلار بووە! سەرچاوەکانی پارە دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بەشێکی سەرەکییە لە کاری رێکخراوە تیرۆریستەکان. بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا (CNAS)، سەرچاوە سەرەکییەکانی پەیداکردنی پارەی رێکخراوە توندئاژۆکان بریتییە لە: بە بارمتەگرتن، قاچاخی مادە هۆشبەرەکان، یارمەتی و بەخشینی پارە یان بەزۆر وەرگرتنی پارە لە خەڵک، سەرچاوە سروشتییەکان، دەستگرتن بەسەر بانکەکاندا و یارمەتیی دەوڵەتان. بارمتە: بەپێی راپۆرتەکەی (CNAS)، لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2014، گرووپە توندڕەوەکان 165 ملیۆن دۆلاریان لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە کە 120 ملیۆن دۆلاری بۆ قاعیدە و لقەکانی بووە. داعش تەنیا لە ساڵی 2014دا نزیکەی 45 ملیۆن دۆلاری لەو رێگەیەوە دەستکەوتووە. قاچاخی مادە هۆشبەرەکان: یەکێک لە سەرچاوە هەرە باوەکانی گرووپە تیرۆریستەکانە. لە ساڵی 2013دا هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆڵۆمبیا (FARC) زیاتر لە 60%ی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتەی لەدەست بووە، لەو رێگەیەشەوە ساڵانە یەک ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە. بزووتنەوەی تاڵیبانیش لە ساڵانی 2011 و 2012 نزیکەی 100 ملیۆن دۆلاریان لەڕێگەی چاندن و قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستکەوتووە. دەوڵەتە پشتیوانەکان: هەندێک دەوڵەت یارمەتی دارایی ئەو گرووپانە دەدەن کە لە وڵاتانی دیکە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەوان دەکەن. راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بە ئێران دەکات کە هاریکارییەکی بەرفراوانی دارایی پێشکەش بە ژمارەیەک گرووپی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات. راپۆرتەکە دەڵێت: ئێران جگە لەوەی ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەنێرێ، بڕێکی زۆریش چەک و تەقەمەنی و مەشقی سەربازی و پارە بۆ حەماس، جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین و بەرەی گەل بۆ رزگاریی فەڵەستین دەنێرێ، کە هەموویان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادان. یارمەتی خۆبەخشانەی تاکەکەسەکان: ئەم جۆرە یارمەتییە لەلایەن دەوڵەمەندەکانی لایەنگری گرووپەکان، رێکخراوە هاوڕێبازەکانەوە پێشکەش دەکرێن. دەستگرتن بەسەر ناوەندە داراییەکاندا: بەپێی مەزندەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە ساڵی 2014دا لە کاتی گرتنی بانکەکان لە عێراق و سووریا، 500 ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە. سەرچاوە سروشتییەکان و شوێنەوارەکان: بریتین لە نەوت، غازی سروشتی، ئەڵماس، کانزاکان و خەڵووز. راپۆرتی ناوەندە ئەمریکییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نیوەی داهاتی داعش لە 2015دا لەڕێی دەرهێنانی نەوت لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە سووریا و عێراق بووە. رێکخراوی ئەلشەباب زۆرینەی داهاتی خۆی لەڕێی بازرگانی بە خەڵووزەوە دەستدەکەوێ‌. وەرگرتنی پارە لە خەڵک: پارەکە لەژێر ناوی (زەکات) وەردەگیرێ‌. بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، داعش لە 2015 دا نزیکەی 350 ملیۆن دۆلاری لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی وەرگرتووە. ئەو پارەیەش لە باجی سەر بازرگانەکان، پارەی خزمەتگوزاری و گومرکی سەر ئەو کاڵایانەی بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەودا دەگوازرانەوە، لە خەڵک و بازرگانەکان وەرگیراوە. گواستنەوەی پارەی تیرۆر: بەپێی راپۆرتێکی دەستەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە (FATF)، دراوی دیجیتاڵی، کارتی بانکی، بانکە ئینتەرنێتییەکان رێگەیەکی باون کە رێکخراوە تێرۆریستەکان بۆ کاروباری دارایی خۆیان بەکاریدەهێنن. بۆ نموونە هێرشبەرانی 11ی سێپتەمبەر بۆ گواستنەوەی پارە بانکەکانی ئەمریکایان بەکارهێنابوو. پێش ئەو هێرشانە قاعیدە زیاتر پشتی بە میکانیزمی (حەواڵە) دەبەست. بەڵام دوای هێرشەکانی 2001، ئەمریکا زۆربەی تۆڕەکانی حەواڵەی پارەی قاعیدەی تێکدا، بۆیە قاعیدە رووی لە گواستنەوەی پارە لە رێی کەسانی جێی متمانە کرد. خەرجیی هێرشەکان رێکخراوە تیرۆریستییەکان زۆربەی داهاتەکەیان بۆ خەرجیی هێرش و شەڕەکانیان بەکاردەهێنن، بەڵام خەرجیی هێرشەکان بەپێی قەبارە و بایەخیان دەگۆڕێن. بۆ نموونە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر نزیکەی 500 هەزار دۆلاری تێچوو، لەو بڕە پارەیە 270 هەزار دۆلاری لە ئەمریکا خەرجکرابوو، بەڵام هێرشەکەی 2015ی سان بێرناردینۆی ئەمریکا تەنیا 4500 دۆلاری بۆ چەک، کەلوپەلەکان، بۆمب و گواستنەوە تێچووبوو. هێرشەکانی 2015ی پاریس 10 هەزار دۆلاریان تێچووە. زیانی هێرشەکان زیانی هێرشە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ئابووریی وڵاتان زۆر زیاترە لەو پارەیەی رێکخراوەکان لە هێرشەکەدا خەرجی دەکەن. بۆ نموونە زیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئابووریی ئەمریکا 3.3 ترلیۆن دۆلار بووە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە قاعیدە لەو هێرشانە خەرجی کردوون، ئەمریکا حەوت ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابوورییەکەی کەوتووە. هێرشەکانی پاریس 1.2 ملیار دۆلار زیانیان لە ئابووریی فەرەنسا داوە. واتە بۆ هەر دۆلارێک کە داعش لە هێرشەکەی پاریسی خەرجی کردووە، 210 هەزار دۆلار زیان بەر ئابووریی فەرەنسا کەوتووە. بەرەنگاربوونەوە بەپێی راپۆرتەکەی (CNAS) ژمارەیەک رێگە هەیە بۆ ئەوەی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان وشک بکرێن یان رێگە لە گواستنەوەی پارەیان بگیرێت. لەوانە رێگەی دیپلۆماتیک، رێگەی دارایی و رێگەی سەربازی. رێگەی دیپلۆماتیک: بەجیهانیکردنی ئابووریی وڵاتان و سیستەمی بانکەکان وا دەخوازێ بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان هاوکارییەکی نزیک لە نێوان وڵاتاندا هەبێت. وەکوو بەشێک لەو هەوڵانە، ئیدارەی پێشووی ئەمریکا دەستەی (CIFG)ی پێکهێنا کە لە نوێنەری 35 وڵات پێکدێ و کار بۆ دۆزینەوە و بلۆککردنی پارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات. راپۆرتەکەی (CNAS)دەڵێت حکومەتی ئەمریکا بۆ رێگەگرتن لە بازرگانیی نەوتی داعش هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەکات، بۆ ئەوەی نەهێڵن داعش نەوت ئاویودی سنوورەکان بکات. ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپیش کردووە بەهیچ شێوەیەک پارەی ئازادکردنی بارمتەکان نەدەن. رێگە داراییەکان: بەشێک لەو میکانیزمە شەفافکردنەوەی زیاتری کارکردنی بانکەکان و حکومەتەکان لەخۆدەگرێ. بۆ ئەو مەبەستە دەستەی (FATF) کۆمەڵێک پێوەری داناوە کە گرنگترینیان ناسینەوەی موشتەری و بەکارهێنەرە. بەشێکی دیکە لەو هەنگاوە دەرکردنی بڕیار لە دژی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوەکانە، بۆ نموونە ئیدارەی جۆرج بوشی کوڕ لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر فەرمانی ژمارە 13224ی دەرکرد و لە ساڵی 20101ەوە لەژێر ئەو فەرمانە 900 کەس ناویان خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی داراییان لە بانکەکانی جیهاندا بلۆک بکرێ. لەو ژمارەیە زیاتر لە 360 کەسیان لەگەڵ قاعیدە، داعش و حیزبوڵڵای لوبنانن. رێگەی سەربازی: بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی ئاسایشی نوێی ئەمریکا، ئەم رێگەیە کاریگەرترین بووە بۆ لەناوبردنی سەرچاوە داراییەکانی داعش. لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەدا 20 گەنجینەی پارەی داعش بۆردومان کراون کە سەتان ملیۆن دۆلاریان تێدا بووە. هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان پیشەسازیی نەوتی داعشیان کردووەتە ئامانج کە کێڵگەکان، پاڵاوگەکان و تانکەر لەخۆدەگرێ.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەرهەمی نەوتی داعش بە رێژەی 30% کەمی کردووە.
لە مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو ئەمریکا 168 تانکەری نەوتی داعشی تێکشاند و بەو هۆیەوە داعش دوو ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت.
سەرچاوەکانی داهاتی داعش لە 2015: داهاتی داعش: یەک ملیار دۆلار فرۆشتنی نەوت: 500 ملیۆن دۆلار پارەی خەڵک: 350 ملیۆن دۆلار رێگەکانی دیکە: 45 ملیۆن دۆلار
رووداو
24-06-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-06-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️دەیان منداڵی کوردی ئێزدی لەنێو ئاوارەکانی مووسڵدا دەدۆزرێنەوە
2.👁️شەش کوردی دیکەی‌ ئێزدی لە سووریا رزگارکران
3.👁️لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا تەنیا 20 ئێزدی ئازادکران
4.👁️موچەی مانگانەی ژن و کچانی ئێزدی لەنێوان 110 تاکو 420 هەزار دیناردا دەبێت
5.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 20 هەزار سڤیل لە موسڵی کۆن گیریان خواردووە
6.👁️وەزارەتی شەهیدان زیاتر لە 2 هەزار بەڵگەی لەسەر تاوانەکانی داعش کۆکردۆتەوە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️24-06-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📷 وێنە و پێناس
1.👁️زارۆکەکێ ئێزدی ژ سوریا هاتە رزگارکرن
2.👁️وێنەی منارەی حەدبا دوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعش
📖 کورتەباس
1.👁️سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
2.👁️کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 24-06-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 24 2017 11:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 24 2017 11:15PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,250 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 386,197
  
وێنە 65,275
  
پەڕتووک PDF 12,662
  
فایلی پەیوەندیدار 53,715
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,604

📚 پەڕتووکخانە
  📖 شیکردنەوەی کاریگەری بە...
  📖 دەوڵەتی ئەمەوی و کەسای...
  📖 سەدەیەک تەمەنی نوورین
  📖 زەردەشت هیوای ڕزگاری
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 02-12-2021
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ریزەکانی حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازاد
بەهادین نوری
مەلا محەمەد رەبیعی
مامۆستا محەمەد رەبیعی کوڕی مەلا عەبدولحەکیم لە ساڵی1311 هەتاویدا لە ئاوایی دەرەئەسپ سەر بە ناوچەی دیواندەرە لە دایک بوو. لە پێنج ساڵیدا لە لای دایکی قورئانی خوێندنی دەست پێ کرد، دوای فەوتی دایکی لە لای باوک و مامۆی واتە مەلا محەمەد رەبیعی درێژەی بە خوێندن دا و فێری سەرف و نەحو بوو. دواتریش لە لای مامۆستایانی ئایینی ئێران و عێراقدا فێری زانستی ئایینی بوو.
لە تەمەنی 12 ساڵیدا حەزی لە نووسین دەکرد و هەر بۆیە بەسەرهات و رووداوەکانی رۆژی لە شێوەی چێرۆک لە چوارچێوەی نەزم و پەخشاندا دەهۆنیەوە. دواتر ل
مەلا محەمەد رەبیعی
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم
پاریس 21 مارس 1931
بەڕێز جەنابی سەرۆک
شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی خۆتان خستوتانەتە ژیر ئینتداب و پاراستنی خۆتانەوە و دەشگوترێ ئەوەی ئینتداب دەکات، پارێزەریشە. ئەم نەتەوەیە نەتەوەی کوردە کە من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم بە یەکێک لەوان دەژمێرێم و ئیستا ئەم نەتەوەیە لە بەشی باشوری وڵاتی گەورەی کوردان کە بە عیراقەوە لکینراوە، نیشتە جێ یە.
من بەئەرکی خۆمی دەزانم سەرنجی بەڕێزتان بۆ ئەو خاڵە ڕاکێشم
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین.
ئەم وتارەم لە کۆڕی چلەی ماتەمینی مامۆستا (فەرەیدوون عەلی ئەمین) دا - خوێندەوە کە لە 12-01-1992، لە هۆڵی کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردیدا لە بەغداد بەسترا.
د. وریا عومەر ئەمین
لە دوا شەستەکاندا بوو، کە هێشتا قوتابی بووین لە بەشە کوردییەکەی ئادابی بەغداد... لە گفتوگۆ و دانیشتنە ئەدەبییەکانماندا ناوی خوالێخۆشبوو (فەرەیدوون عەلی ئەمین) مان وەک نووسەر و ئەدیب دەبیست و بەرگوێ دەکەوت.
لە ساڵی 1971دا بوو کە یەکەم جار چا
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)