ئێران بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی گرتنەوەی ئاوی پشدەر دەدات
ئەندامێکی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات کە لە میانی سەردانێکیاندا بۆ لای بەرپرسێکی ئێرانی،بەڵێنی چارەسەری کێشەی گرتنەوەی ئاوی سنووری قەزای
پشدەرپشدەریان وەرگرتووە.
شوان قەڵادزەییشوان قەڵادزەیی، ئەنجامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەری گرفتی گرتنەوەی ئاوی
زێی بچوکزێی بچوک لە سنووری قەزای پشدەر وکاریگەرییە خراپةکاني لە سەر ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی سنوورەکە و بەرهەمی جوتیارانی دەشتی پشدەر و بیتوێن،ئەمڕۆ شەممە (24-6-2017) سەردانی کونسولخانەی
کۆماری ئیسلامی ئێرانکۆماری ئیسلامی ئێران مان کرد لەشاری
هەولێرهەولێر.
گوتیشی: لە میانی گتوگۆیەکدا لەگەڵ سەرکونسولی ئێران، بابەتی گرتنەوەی (زێی بچوک) مان تاوتوێ کرد کە ماوەی 3 ڕۆژە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیشلامی ئێرانەوە گیراوەتەوە،خۆشبەختانە ئەوان بەڵێنیدا بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ولاتەکەیان و وپارێزگاری ورمێ وشارەداری سەردەشت گفتوگۆبکەن وکۆتایی بەکێشەکە بهێنن، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی کردارین ئەوانین.
ماوەی 3 ڕۆژە، لەلایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە ئه و ئاوەی کە لە سنووری شاری سەردەشتی ئێرانەوە دێتە سنووری قەزای پشدەری هەرێمی کوردستان گیراوەتەوە بەوەش کاریگەری لەسەر سامانی ماسی و ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان و جوتیارانی سنووری قەزای پشدەر درووستکردوە.
24-06-2017