لەیەکەم رۆژی جەژندا لە باشووری کوردستان 7 رووداوی هاتووچۆ روویداوە
لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە شارەکانی
هەولێرهەولێر،
سلێمانیسلێمانی و
دهۆکدهۆک 6 رووداوی هاتوچۆ روویداوە و 13 کەسیش بریندار بوون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە. بەڵام بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی
کەرکووککەرکووک –
پردێپردێ کە دوو ئۆتۆمبێلی سۆرینتۆ و سانتافی پێکیاندادا، 8 کەسی دوو خێزان گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
رائید فازل حاجی حوسێن بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندلە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سنووری شاری هەولێر تەنیا رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەنێوان ماتۆڕێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە، بەوهۆیە دوو لە سەرنشینانی ماتۆڕەکە بریندار بوون.
کاروان سدیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سنووری شاری سلێمانی، دوو رووداوی هاتووچۆ لەدەرەوەی شار روویداوە، بەوهۆیە 10 کەس بریندار بوون.
کاروان سدیق گوتی: یەکێک لە رووداوەکان لە شەقامی سەرەکی دووکان- سلێمانی بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕێکەوە بووە و دوو کەس بریندار بوون. رووداوی دووەمیش لە گوندی قەرەداخ لە نزیک سێوسێنان و لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و کرێدا روویداوە، بەوهۆیەوە 8 کەس بریندار بوون. خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.
رائید ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک، بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاندلە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سنووری شاری دهۆک، 3 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، بەوهۆیە یەک کەس بریندار بووە. یەکێک لە رووداوەکانی هاتووچۆ لەنێو شار و دوو رووداو لە دەرەوەی شار روویانداوە.
بەڵام رووداوێکی دڵتەزێن لە رێگای نێوان کەرکووک پردێ روویدا کە 8 کەسی دوو خێزان بوونە قوربانی. بێستوون محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لە رووداوەکەدا 4 کەس (دوو ژن و دوو پیاو) گیانیان لەدەستداوە، 4 کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون، قوربانییەکانیش لە دوو خێزانی جیان و هەردووکیشیان خەڵکی کەرکووکن.
25-06-2017