بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,891 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,144 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,525 |
📊 سەیدسادق؛ هاوڵاتیان گرفتی تەندروستییان هەیە و حکومەتیش دەڵێت بۆمان چارەسەر ناکرێت | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
سەیدسادق؛ هاوڵاتیان گرفتی تەندروستییان هەیە و حکومەتیش دەڵێت بۆمان چارەسەر ناکرێت
📊 ئامار و راپرسی


ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا
کەمی پزیشکی پسپۆڕ و نەبوونی دەرمانی پێویست و هاوکات زۆری نەخۆش و قەرەباڵغی نەخۆشخانەکان لە شارۆچکەی سەیدسادقسەیدسادق، نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروستکردووەو دەخوازن ئاوڕێکی جدی لێ بدرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت:20 ساڵە سەیدسادق گرفتی تەندروستی هەیە و بەئاسانی بۆمان چارەسەر ناکرێت.
هاوڵاتیانی شارۆچکەی سەیدسادق-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، ڕایدەگەیەنن کە بەهۆی زۆری نەخۆش و کەمی پزیشکی پسپۆڕو دەرمانەوە لە نەخۆشخانەکانی سنورەکە ناتوانن وەک پێویست سود لە کەرتی تەندروستی حکومی وەربگرن، ناچارن بە پارەیەکی زیاتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕوو لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان بکەن.
کەیوان محەمەد، یەکێک لەو نەخۆشانەی کە ڕووی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر کردبوو، بە ڕۆژنیوزی وت: لەگەڵ ئەوەی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ژمارەی دانیشتوانەکەشی زیاتر دەبێت، بەڵام بەداخەوە لەڕووی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت کەرتی تەندوستییەوە زۆر پشتگوێخراوە، بە جۆرێک لە هەفتەیەکدا تەنها یەک ڕۆژ پزیشکە پسپۆڕەکان دادەنیشن و ئەو ڕۆژەش ئەوەندە قەرەباڵغ دەبێت نەخۆش وەک پێویست ناتوانێت سود وەربگرێت.
وتیشی: لە زۆربەی بەشەکانی ناو نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت خزمەتگوزارییەکان بۆ نەخۆشەکان دابیننەکراون، کاتێکیش دوای چاوەڕوانییەکی زۆر نەخۆشێک دەچێتە لای پزیشک بە ماوەیەکی زۆر کەم بە تەنها پرسیارێک یان دوان ڕاستەوخۆ چارەسەر بۆ نەخۆشکە دەنووسێت، و دەرفەتێکی ئەوتۆ نادرێت بەنەخۆش تا کێشەو گرفتەکانی بە تەواوی باس بکات، لەکاتێکدا هەمان ئەو پزیشکە لە نۆرینگەکەی خۆی بەجۆرێکی باشتر تر مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان دەکات.
گەشدار جەبار، دەرچووی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردن (تەتبیقات)ە لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت، بۆ ڕۆژنیوز دواو وتی: نزیکەی مانگێک دەبێت لەم نەخۆشخانەیە دەوام دەکەم وەک خوێندکارێک، ئەوەی بەدیم کردووە کەموکورتییەکی زۆرهەیە لە کەرتی تەندروستی سەیدسادق، بە تایبەت ئەم نەخۆشخانە گشتییە، کە ڕۆژانە بەسەدان نەخۆش سەردانی دەکەن، بەتایبەت لەڕووی کەمی دەرمان و دەوامنەکردنی پزیشکە پسپۆڕەکان، ڕۆژ هەیە لە ڕۆژێکدا پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان نزیکەی 70 نەخۆش دەبینێت، ئەوەش لەماوەی نزیکەی چوار کاتژمێردا، کە ئەوەش ژمارەیەکی خەیاڵییەوە نابێت بەو شێوەیە بێت.
وتیشی: چارەسەرکردنی ئەم کێشانەو دەیان کێشەی دیکەی هاوشێوە، تەنها بەوەدەبێت کە دامەزراندنی پزیشکی پسپۆڕ لە هەموو بوارەکاندا و هەروەها زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکان لە جۆرە جیاوازەکانی دەرمان زیادبکرێت، ئاوڕێکی جدی لەکەرتی تەندروستی ئەم شارۆچکەیە بدرێتەوە کە لەدۆخێکی خراپدایە.
لای خۆیەوە حەیدەر حەسەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر، ئەوەی بۆ ڕۆژنیوز خستەڕوو، ڕاستە لە ناو کەرتی تەندروستی شارۆچکەی سەیدسادق کەموکورتی بونی هەیە و هاوڵاتیان حەقی خۆیانە گلەییان لەم دۆخە هەبێت، ئێمەش پشتگیری تەواو لە گلەیی و داواکارییەکانیان دەکەین، بەڵام ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بووە لە ئێستاو ڕابردووشدا ئەو گلەیی و کێشانەمان ئاراستەی سەرووی خۆمان کردووە.
لەسەر دۆخی تەندرووستی ناوچەکە، د. میران محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بۆ ڕۆژنیوز قسەیکردو وتی:لەم دۆخە داراییەدا وەزارەتی تەندروستی بەهیچ شێوەیەک لە پلانیدا نیە پزیشک و کارمەندی تەندروستی بۆ هیچ نەخۆشخانە و مەڵبەندێکی تەندروستی دابمەزرنێت، چ بە شێوەیی هەمیشەیی بێت یان گرێبەست، بۆیە ناتوانین بەڵێن بە خەڵکی سەیدسادق یان هەر شوێنێکی تر بدەین بەوەی کە پزیشکیان بۆ دەنێرێن و گرفتەکەیان چارەسەر دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بە زۆر هیچ پزیشکێکی پسپۆڕ بنێرینە سەیدسادق لەوێ‌ بە موچەی 500 هەزار دینار بمێنێتەوە، ئەگەر بشمێنێتەوە بە نابەدڵی کارەکەی دەکات.
وتیشی: زیاد لە 20 ساڵە سەیدسادق گرفتی کەرتی تەندروستی هەیە و ناتوانین بە خێراپی چارەسەر هەموو گرفتەکان بکەین، بۆیە ئەوەی لەم قۆناغەدا پێمانکراوە بڕیارمانداوە بە کردنەوەی بەشی پێشوازی نەخۆش، ئەگەر لەوەدا سەرکەوتوبوین ئەوە کارێکی باشمان کردووە، ئەگەریش سەرکەوتونەبووین ئەوا چۆن بووە هەروا دەمێنێتەوە لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
شارۆچکەی سەیدسادق لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەپارێزگای سلێمانییەو شارەدێی بەرزنجە و زیاتر لە 35 گوند لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتوانەکەشی نزیکەی 100 هەزارکەس دەبێت.
23-07-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 23-07-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2017 11:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2017 1:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 23 2017 1:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,066 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
سەیدسادق؛ هاوڵاتیان گرفتی تەندروستییان هەیە و حکومەتیش دەڵێت بۆمان چارەسەر ناکرێت
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-07-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوکار مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574