برێت مەکگۆرک: هێشتا نزیکەی 12 هەزار چەکداری داعش ماون
📊 ئامار و راپرسی
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە
داعشداعش دەڵێت: ژمارەی چەکدارانی داعش بە چەکداری بیانیشەوە بۆ نزیکەی 12 هەزار چەکدار کەمبووەتەوە. دەشڵێت: دیارنییە بەغدادی زیندووە یاخود مردووە، بەڵام ئەوەی روونە فەرماندەیی و کۆنترۆڵی بەغدادی بەسەر رێکخراوەکەی زۆر قورس و ئەستەمبووە.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرکەر ئاماژەی بە قۆناخەکانی شەڕی دژ بە داعش و هەروەها دۆخی ئێستای ئەو رێکخراوە داوە.
مەکگۆرک لەبارەی چەکدارە بیانییەکانی داعش رایگەیاندووە لە سەرەتای دروستبوونی رێکخراوەکە نزیکەی 40 هەزار چەکداری بیانی لە 100 وڵاتی جیاوازەوە چوونەتە نێو داعش.
مەکگۆرک هۆکاری سستی شەڕی
موسڵموسڵ لە سێ هەفتەی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر چەکداری بیانی کە لە موسڵی کۆن ماونەتەوە و بەرگریانکردووە، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدات کە لە نێو موسڵی کۆن چەکدارە بیانییەکانی داعش بەدەر لە زمانی لۆکاڵی، هاوکات بە زمانی چینی، رووسی، ئەڵمانی و هەروەها فەڕەنسیش قسەیانکردووە.
مەکگۆرک لەبارەی ژمارەی چەکدارانی ئەو رێکخراوە لە دوای شەڕی موسڵ ئاماژەی بەوەدەکات کە ئیستا بە چەکداری لۆکاڵی هەروەها بیناییەکانیش داعش نزیکەی 12 هەزار چەکداری ماوە، دەشڵێت: هەموو چەکدارە بیانییەکانی داعش دواجار دەکوژرێن.
لەبارەی چارەنووسی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشیش دەڵێت، دیارنییە بەغدادی کوژراوبێت یاخود تاوەکو ئێستا زیندووبێت، بەڵام ئەوەی روون و دیارە فەرماندەیی و کۆنترۆڵی بەغدادی بەسەر رێکخراوەکەی زۆر قورس و ئەستەمبووە.
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەبارەی رۆڵی هاوپەیمانان لە دوای رووخانی خەلافەتەکەی بەغدادی لە سووریا و عێراق دەڵێت: ئێستا لەگەڵ حکومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بزانین رۆڵی هاوپەیمانان لە دوای داعش چی دەبێت. جەختیش لەوە دەکاتەوە هاوپەیمانان دەیانەوێت لەدوای داعشیش رۆڵیان لەناوچەکە هەبێت، بۆئەوەی رێگری لە دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش بگرن.
28-07-2017