🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولخالق مەعروف
👫 کەسایەتییەکان
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وە...
✌️ شەهیدان
مستەفا سەلیمی
☂️ پارت و رێکخراوەکان
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد...
📊 سێ‌ ملیۆن و 112 هەزار و 867 سەر مەڕ لە هەرێمی کوردستان هەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
سێ‌ ملیۆن و 112 هەزار و 867 سەر مەڕ لە هەرێمی کوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

بازرگانێکی هاوردەکردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی دەڵێت لە هەرێمی کوردستان خواستێکی باش لەسەر مەڕی جوانی هەیە، بۆیە بە سەتان مەڕی لە هەشت جۆری نایاب هاوردەی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەو مەڕانەی تاوەکوو ئێستا بازرگانان هاوردەیان کردوون و لێرە خواستیان لەسەرە بریتین لە مەڕی (Blacknose) ی سویسری، (Suffolk)ی فەرەنسی، (Marino)ی ئوسترالی، (Noordhollander schaap)ی هۆڵەندی، (Cameroon sheep) مەڕی کامیرۆنی و چەند جۆرێکی دیکە. بەشێک لەو مەڕانەی هاوردە کراون لە هەرە بەناوبەنگ و ناسراوەکانی جیهانن بەتایبەت لەسەر ئاستی ئەوروپا، لەوانە مەڕی (Blacknose)ی سویسری کە یەکێکە لە جوانترین مەڕەکانی جیهان.
مەڕی (suffolk) کە لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و ئەوروپا بەتایبەتی بە یەکێک لە ناسراوترین مەڕەکان دادەنرێ، زێدی رەسەنی ئەم مەڕە بەریتانیایە، بەڵام زیاتر لە فەرەنسا گرنگی پێدراوە، تایبەتمەندیی ئەم مەڕە لەوەدایە توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ هەموو کەشوهەوایەک هەیە، لە وەچەخستنەوەدا بەهێزە، گەشەی خێرایە، شیرێکی باشی هەیە، شێوەکەی زۆر جوانە.
شیروان محەمەدئەمین، خاوەنی کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی کە لە هۆڵەندا نیشتەجێیە، دەڵێت لە کوردستان و عێراق خواستێکی زۆر لەسەر مەڕی جوانی هەیە، بۆیە هەندێجار لەسەر خواست و هەندێجاریش بۆ خۆم مەڕی جۆراوجۆری جوانی هەڵدەبژێرم و دەینێرمەوە بۆ کوردستان.
شیروان چەند شەریکێکی لە کوردستان هەیە، بۆیە بەر لەوەی ئاژەڵەکان بنێرێ‌، وێنە و زانیاری لەسەریان بۆ هاوبەشەکانی دەنێرێ، ئەو دەڵێت تاوەکوو ئێستا زیاتر لە هەشت جۆر مەڕم ناردووە، بەڵام زیاتر خواست لەسەر مەڕی mouflonی ی کێوی، مەڕی کامیرۆنی و Suffolkی فەرەنسی هەیە.
بنەماڵەی شیروان پێشتر ئاژەڵدار بوون، خۆشی بەر لەوەی بچێتە ئەوروپا، ئاژەڵی هەبووە، بۆیە شارەزاییەکی باشی لە ئاژەڵدا هەیە، ئەو دەڵێت بێجگە لەلایەنە بازرگانییەکەی، ئامانجم لە هەناردەکردنی ئەم مەڕانە ئەوەیە حەز دەکەم لە هەرێمی کوردستانیش وەک وڵاتان مەڕی جۆراوجۆر و رەسەن و نایاب هەبێت، تاوەکو لەداهاتوودا ئاژەڵداران سوودمەندبن لە لایەنە ئابوورییەکەی.
شیروان محەممەد گوتی: پێشتر کە باری ئابووریی خەڵک باش بوو، ئەو مەڕانەی دەمنارد زۆربەی لە کوردستان بەخێودەکران، بەڵام ئێستا 90%ی کڕیارەکانمان بازرگان و دەوڵەمەندەکانی شارەکانی عێراق و ئێرانن، مەڕەکان کەمتر لەکوردستان دەمێننەوە.
جۆرێکی دیکە لەو مەڕانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە مەڕی کامیرۆنییە کە بەقەبارە بچووکە و رەنگی قاوەییە و بن سک و قاچەکانی رەشە. مەڕەکە زیاتر بۆ جوانی و گۆشت بەخێو دەکرێ.
ئیبراهیم حەداد، ئاژەڵدارێکی پێشکەوتووی شاری هەولێرە، 20 مەڕی کامیرۆنی لە کێڵگەکەیدا هەیە، دەڵێت ئەم مەڕانە هەرچەندە نرخەکانیان گرانە، بەڵام بەهۆی جوانییەکەیان لێرە خواستێکی زۆریان لەسەرە.
بەگوتەی ئیبراهیم حەداد، پێشتر مەڕی کامیرۆنی هاوردە کراون، بەڵام زۆربەیان دووڕەگ بوون، ئەو دەڵێت ئەوانەی من یەکەمجارە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و لە جۆرە نایەبەکانن و دووڕەگ نین، بۆیە نرخیان کەمێک گرانترە لە بازاڕ، جووتێک لەو مەڕە بە 1500 دۆلارە.
لە کێڵگەکەی ئیبراهیم چوار مەڕی Blacknoseی سویسریش هەن، کە بە یەکێک لە جوانترین مەڕەکانی جیهان ناسراون. ئیبراهیم حەداد دەڵێت پێشتر لە کوردستان تەنیا مەڕی سعودی و ئەفغانی و هەندێ جۆری دیکە هەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو خواستەی لەسەر مەڕی جوانی هەیە، بازرگانان چەندین جۆری مەڕی ئەوروپییان هاوردە کردووە.
لە عێراقدا سێ جۆر مەڕی ناسراو هەن کە بریتین لە (عەواسی، عەرابی و کوردی)، یەکەمیان 60%ی مەڕی عێراق پێکدێنێ‌ و لە ناوەڕاستی عێراق بەخێودەکرێ، دووەم و سێیەمیشیان هەریەکەیان نزیکەی 20%ی مەڕی عێراق پێکدەهێنن. مەڕی عەرابی لە خوارووی عێراق، مەڕی کوردیش لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەخێودەکرێ.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 3 ملیۆن و 112 هەزار و 867 سەر مەڕ لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام هەموویان مەڕی کوردی نین.
د.یوسف بەرزنجی کە ماستەر و دکتۆراکەی لەسەر تایبەتمەندییەکانی مەڕی کوردییە، دەڵێت هاوردەکردنی ئەم مەڕانە ئەگەر بەیاسایی بهێنرێت و بەشێوەیەکی زانستیانە کەرەنتین بکرێن و پشکنینیان بۆ بکرێت و نەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، ئاساییە، چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی جۆری دیکەی مەڕ لە هەرێمی کوردستان و دروستبوونی جوڵەیەکی بازرگانی و وەڵامدانەوەی ئەو خواستەی لەسەر مەڕی جوانی هەیە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی چەند جۆرێک مەڕی نایابە، ئەگەر بەشێوەیەکی زانستیانە لەگەڵ ئەم مەڕانە لێکبدرێن، دەبێتە هۆی دروستبوونی توخمێکی تازە کە هەڵگری تایبەتمەندییە باشەکانی هەردوو جۆری مەڕەکە دەبێت.
دکتۆر مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری هەولێر، دەڵێت بۆ رێگەدان بەهاوردەکردنی ئەم مەڕانە دەبێت سەرەتا شوێنی هاوردەکردنیان دیاربێت، ئەو وڵاتەی لێوەی هاوردەکراوە نەخۆشیی تێدا نەبێت، کارتی تەندروستی و مۆڵەتی کەرەنتینی ئەو وڵاتەیان لەگەڵ بێت، دوای گەیشتنیشیان 21 رۆژ لەشوێنی تایبەت لەژێر چاودێری دەیانهێڵینەوە و هەندێ کوتانیان بۆ دەکەین کە نەکرابێت، ئەگەر هیچ کێشەیان نەبوو، ئینجا مۆڵەت بە فرۆشتنیان دەدەین.
مەڕی هەرکی و دزەیی لەنێوچوون
بەپێی رووپێوییەک کە لە ساڵی 2011 کراوە، حەوت ملیۆن و 722 هەزار و 372 مەڕ لە عێراق هەبووە کە 20%یان مەڕی کوردی بوون. پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.یوسف بەرزنجی، سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵ لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەلاحەددین، دەڵێت مەڕی کوردی کە لەعێراق ناوەکەی تەعریب کراوە و بەکەڕادی ناودەبرێت، هەموویان بەیەک جۆر دانراون، بەڵام لە بنەڕەتدا پێنج جۆرن: (کوردی، جافی، حەمدانی، دزەیی و هەرکی)، هەریەکەشیان تایبەتمەندیی خۆی هەیە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی د.یوسف بەرزنجی، هەردوو جۆر مەڕی (دزەیی و هەرکی) لەنێوچوون، بەڵام جۆرەکانی (کوردی، حەمدانی و جافی) بەڕێژەی جیاواز ماون.
ژمارەی مەڕ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کوردستان
پارێزگا مەڕ
هەولێر 793.000
سلێمانی 1.054.412
دهۆک 776.323
گەرمیان 489.141
کۆی گشتی 3.112.867
06-08-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 06-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 6 2017 9:15AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 7 2017 10:29AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 7 2017 10:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,309 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
عەبدولخالق مەعروف
ژیاننامە
نووسەری خاوەن هەڵوێست و روناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری هەولێر لەدایک بوو.
پاش تەواو کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چۆتە قاهیرە.
چالاکی
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ رۆشنبیر کردن بووەو لەناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووەو بەوپەڕی توانا فی
عەبدولخالق مەعروف
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
ئالان عەلی، ماوەی چەندین ساڵە لە بوارە جیاجیاکانی وەرزش خزمەتی کردووە بە تایبەت بواری رۆژنامەگەری وەرزشی، هاوکاری سەرەکی ڕۆژنامەی ژیانەوە بوو.
هاوکات کارمەندی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی بوو لە سلێمانی، کۆچی دوایکرد.
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
مستەفا سەلیمی
مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 4ی پووشپەڕی ساڵی 1346ی هەتاویە (25-06-1967)، رێکەوتی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 82 (04-04-2020) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی گودینی بە 15 ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرابوو.
مستەفا سەلیمی لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزای سەبارەت بە نادادپەروەری حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
سەر لە بەیانی(11-04-2020)، حوکمی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.
مستەفا سەلیمی
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار و رۆشنبیر و کاربەدەستی کورد لە بەهاری 1919 دا کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کوردیان (Kurt Kadinlari Teali Cemiyeti) دامەزراند. ئەم کۆمەڵەیە لە سێبەری کۆمەڵەی پێشخستنی کوردستاندا (Kurdistan Teali Cemiyeti)، کە زۆربەی هەرە زۆری سەرکردە بەنێوبانگ و رۆشنبیرە کوردەکانی ئەو سەردەمەی لە ریزەکانی خۆیدا کۆ کردبووە،
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,453 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)