23 کەس بە ناسنامەی ساختەوە دەسگیراون لە شاری کەرکوک
سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری
کەرکوککەرکوک ئاشکرای دەکات لەیەکێک لە بازگەکانی شارەکە، 23 کەسیان دەستگیرکردووە کە ناسنامەی ساختەیان پێبووە.
سەرچاوەیەە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکوک بە دواڕۆژی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو، لەبازگەی کەرکوک -
تازەتازە هێزەکانیان، 23 کەسیان دەستگیرکردووە کە دوو ئۆتۆمبێلی ژمارەی بەغدایان پێبووە و ویستویانە بە ناسنامەی ساختەوە بێنە کەرکوکەوە.
وتیشی لەئێستادا ئه و دەستگیرکراوانە لەژێر لێکۆڵینەوەدان، چونکە گومان دەکرێت پەیوەندیان بە گروپە تێرۆریستییەکانەوە هەبووبێت و بۆ کاری تێکدەرانە هاتبێتنە کەرکوک.
07-08-2017