🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📊 بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک دەڵێت: سێ‌ جۆر مزگەوت و دوو جۆر مەلامان هەیە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک دەڵێت: سێ‌ جۆر مزگەوت و دوو جۆر مەلامان هەیە
📊 ئامار و راپرسی

بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوککەرکوک ئەحمەد جەمیل مودەڕیسئەحمەد جەمیل مودەڕیس رایدەگەیەنێت، لەسەدا10ی کارمەندەکانیان لە سنووری قەزای حەویجە پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە و ئاشکرایدەکات کە چەندین مەلایان لەسەر وتاری توندڕەویی سزاداوە. ئەحمەد جەمیل مودەڕیس بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک، لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا وەڵامی چەند پرسێکی گرنگ سەبارەت بە پارێزگاکە دەکاتەوە و ئاماژە بۆئەوەش دەکات، پلانێکیان هەیە بۆ رێکخستنەوەی ئەو مزگەوتانەی لە دەرەوەی رێنماییەکاندان و دەڵێت هەر مزگەوتێک پابەندنەبێت دادەخرێت یاخود وتارخوێندنی تێدا قەدەغەدەکرێت.
دواڕۆژ: سەرەتا دەپرسم هیچ مەلایەک لەکەرکوک پەیوەندیی بەداعشەوە کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: لە کەرکوک دوو جۆر مەلای ئاینی هەیە، بەشێکیان سەر بە وەزارەتی ئەوقافن و بەشەکەی دیکەشیان لەسەر میلاکی هەرێمی کوردستانن، لە سێ ساڵی رابردوودا هیچ یەکێک لەو مەلایانەی شارەکە پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە نەکردووە، بەڵام لە سنووری باشور و رۆژئاوای کەرکوک کە قەزای حەویجە و دەوروبەری دەگرێتەوە لەسەدا 90ی کادرەکانمان بەرەو کەرکوک هەڵاتن و لەسەدا 10یان پەیوەندییان بەداعشەوە کردبوو، هیچ یەکێک لەو کەسانەش پلەی وتارخوێنیی نەبوو بەڵکو خزمەتگوزار و بانگدەر بوون و تەنانەت بڕوانامەی بکالۆریۆسیشیان نەبوو.
دواڕۆژ: چەند مزگەوت لە سنووری قەزای حەویجە هەبوون؟
ئەحمەد مودەڕیس: لە قەزای حەویجە و ناحیەکانی عەباسی، ریاز، رەشاد و زاب 480 مزگەوت هەیە و سەرجەمیان سەر بە ئەوقافی کەرکوک بوون.
دواڕۆژ: هیچ رێوشوێنێک دژی ئەو کارمەندانە گیرایەبەر کە پەیوەندییان بە داعشەوە کرد، یاخود ئێستاش مووچەکانیان خەرج دەکرێت؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵی هەر لەکاتی خۆیدا و دوای ساخکردنەوەی پەیوەندییان بە داعشەوە، دەستبەجێ لەلایەن ئەوقافی کەرکوکەوە رێوشوێنی یاسایی لە دژیان گیرایەبەر و مووچەکانیان راگیرا و دوورخرانەوە، ئێستا هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نەماوە.
دواڕۆژ: دەوترێت لە سەنتەری کەرکوکیش چەند مەلایەک پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بە هیچ شێوەیەک لە سەنتەری کەرکوک مەلای ئاینیی سەر بە ئەوقاف پەیوەندیی بە داعشەوە نەکردووە، بە پێچەوانەوە مەلاکانی ئێمە خاوەن بیروباوەڕێکی میانڕەون، باشترین بەڵگەش پەلامارەکەی21ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووە کە داعش دزەی کردە ناو کەرکوک مەلایەک و دوو قورئانخوێن و پاسەوانێکمان لەلایەن چەکدارەکانەوە کوژران، چونکە سەرچاوەی هەواڵدان لەسەر بوونی چەکدارەکان و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان مزگەوتەکان بوون، بە شاهیدیی هێزەکانی ئاسایش.
دواڕۆژ: هیچ مەلایەک هەیە یاخود مزگەوتێک لەژێر دەسەڵاتی ئەوقافدا نەبێت؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵی بابەتی لەو شێوەیە زۆرە، لە سەنتەری کەرکوک و دەوروبەری 700 مزگەوت هەیە، بەڵام تەنها 300 کەسمان هەیە پلەی وتارخوێنی هەبێت و لەسەر میلاکی ئەوقاف و هەرێم بن، ئەوانەی دیکە پلەی خزمەتگوزاریان هەیە کە وتار دەخوێنن و لە دەرەوەی میلاک و دەسەڵاتی ئەوقافدان، چونکە لە 14 ساڵی رابردوودا مزگەوتێکی زۆر لە گەڕەکە نوێکانی کەرکوک بە شێوەی زیادەڕۆیی دروستکراوە لە دەرەوەی رێنماییەکانی شارەوانی و ئەوقاف.
دواڕۆژ: بوونی ئەو مەلا و مزگەوتانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوقاف کاریگەریی سلبیی دروست کردووە؟
ئەحمەد مودەڕیس: زۆر کاریگەریی سلبیی هەیە، ئێمە هەفتانە و مانگانە کۆبوونەوەمان هەیە و وتار و رێنماییەکان و چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی بیری توندڕەوی تاوتوێدەکەین، بەڵام بەشێکی زۆر لە مەلاکان بەهۆی ئەوەی لەژێر دەسەڵاتی ئەوقافدا نین، ئامادەنین هیچ لەو رێنماییانە جێبەجێ بکەن.
دواڕۆژ: ئەوقاف هیچ پلانێکی هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەڵێ لەئێستادا دەستمانکردووە بە دانانی میکانزمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مزگەوتەکان، ئێمە سێ جۆر مزگەوتمان هەیە، لەوانە (وەقف) ئەو مزگەوتانەیە کە موڵکی تەواوی ئەوقافن، (وەقف ئەهلی) کە سەر بە ئەوقافن بەڵام لەلایەن کەسانی ئەهلییەوە ئیدارە دەدرێن، لەگەڵ جۆرێکی دیکە کە لە دەرەوەی رێنماییەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوقافەوە نییە. بۆ ئەو مزگەوتانەی لە جۆری سێیەمن لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەوقاف و ئیدارەی کەرکوک، بە پێچەوانەشەوە هەر مزگەوتێک ئامادەنەبێت رێنماییەکان جێبەجێبکات ئەوە یا دادەخرێت یاخود بڕیاری لەسەر دەدرێت کە تەنها نوێژە فەرزەکانی تێدا دەکرێت و وتاری هەینی و خوێندنی تێدا قەدەغە دەکرێت. بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەش پارێزگاری کەرکوک بە نووسراوی فەرمی رەزامەندیی دەربڕیوە و چاوەڕێین لەم دوو هەفتەیەدا هێزێکی ئەمنیشیمان بۆ دابینبکرێت بە مەبەستی چاودێریکردنی رێوشوێنەکان.
دواڕۆژ: زۆرترین زیادەڕۆیی لە دروستکردنی مزگەوتدا لە کوێی کەرکوکدا کراوە؟
ئەحمەد مودەڕیس: گەورەترین کێشەی ئێمە وەک ئەوقاف، ناوچەی پەنجا عەلییە کە لە دەرەوەی پلانی شارەوانییە، لەنێوان مزگەوتێک بۆ مزگەوتێکی دیکە تەنها سەد مەترە، زۆرترین دەرچوون لە رێنماییەکانیش هەر لەو سنوورەیە، تەنانەت زۆربەی وتارخوێنی مزگەوتەکانی ئەو سنوورە بڕوانامەی ناوەندییشیان نییە، لەکاتێکدا دەبێت وتارخوێن لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
دواڕۆژ: چۆن چاودێریی مزگەوتەکان دەکەن؟
ئەحمەد مودەڕیس: بەهۆی کەمیی ژمارەی چاودێرەکانی ئەوقاف بۆ کۆنتڕۆڵکردنی مزگەوتەکانی ناو شار کە ژمارەیان دەگاتە 530 مزگەوت، داوامان لە وتارخوێنەکان کردووە وتارەکانی هەینییان تۆماربکەن، هەندێ جاریش بۆ چاودێرێکردنی وتارەکانیان پشت بە موختاری گەڕەکەکان دەبەستین.
دواڕۆژ: هیچ مەلایەک یاخود وتارخوێنێکتان لەسەر وتاری توند سزا داوە؟
ئەحمەد مودەڕیس: بێگومان، مەلامان سزاداوە، هەیە ئاگادارمان کردوەتەوە کە جارێکیتر بەو شێوەیە وتار نەدات، هەندێ جاریش دوورمانخستوەتەوە، یاخود بۆ دەرەوەی شارەکە گواستومانەتەوە، هەیشمانە لە وتارخوێندن دوورمانخستوەتەوە و تەنها رێگەی بەرنوێژیکردنمان پێیداوە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ 07-08-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 08-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-08-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️کەرکوک
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەحمەد جەمیل مودەڕیس
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👪 کۆمەڵایەتی
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 8 2017 2:25AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2017 9:07AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 8 2017 9:07AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,998 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە. پاش رووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێڕاق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دوواییی تەمەنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەسەر بردووە. رۆژی 02-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام
سەعید ناکام
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574