🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: رۆڵی رووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
👫 جەعفەری ماملێ
کوڕی سەعیدی ماملێ لە ساڵی 1941ز له شاری مەهاباد له دایکبووە، هەر له سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات.
لەژێر سایەی براکانیدا ژیان بەسەر دەبات، بەڵام چەرخی گەردوون، ئەم بنەماڵەیە تووشێ غه مێکی دڵتەزێنتر دەکات، دوو برا گەورەی بنەماڵە واتا (کاک هاشم و کاک حسەین) له ماوەی یه ک ساڵدا به هوێ نەخوشی جوانەمەرگ دەبن مۆمی تەمنیان و چریکەی ده نگیان خاموش دەبێ.
ئەرکی سەرپەرشتی دەکەوێته ئەستوی براگەورە کاک (محەمەدی ماملێ).
به هوێ نالەباری بارودۆخی ژیان، واز لە قوتابخانه دێنێت و خوێندن بەجێ دەهێڵێت و روو
👫 جەعفەری ماملێ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جەعفەری ماملێ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بافڵ تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی. ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایکبووە. بافڵ کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە.بەناوی بافڵەکەی چەمی رێزانەوە ناونراوە. ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بریتانیا بەسەر بردووە.
تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتییە. کوڕ و کچێکی هەیە بەناوەکانی کۆبان و لەیلا. زۆر کەم لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەوێت و لەبارەی ورد
👫 بافڵ تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بافڵ تاڵەبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
ئەندازیار و بەڵێندەرێکی زیرەک و ناوداری کورد بووە، نەک لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بەڵکو لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناسراوە، شوێن پەنجەی بەدروستکردنی چەندین تەلاری بڵند و مەزن و دڵگیرەوە لەسەرانسەری عیراقدا دیارە و کە وەک سامانێکی تەلارسازیی نیشتمانی و یادگاری حەسیب ساڵح ماونەتەوە.
حەسیب ساڵح حەبیب لە12ی کانونی یەکەمی 1930 لەشاری کەرکوک لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی هۆمەر قەومی ناوچەی سورداش ژیاون و لە قوتابخانەی سەرەتایی لە شارەدێی سورداش خوێندوویەتی، دواتر قۆناغەکانی تری خ
👫 حەسیب ساڵح حەبیب
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
حەسیب ساڵح حەبیب
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
- لاهور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە.
- ساڵی 1976 لە کۆیە لەدایک بووە.
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوون.
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا.
- چەند ساڵێک دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە سکرتاریەتی مام جەلال کاری کردووە.
- بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستانە.
- لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵبژێردرا.
- رۆژی 18-02-2020 بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
👫 لاهور شێخ جەنگی - لاهور تاڵەبانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
لاهور شێخ جەنگی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,317 | وێنە 57,326 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,719 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,587 |
📊 تەنیا 10%ی خەڵکی تلکێف گەڕاونەتەوە - بەهۆی بوونی حەشدی شەعبییەوە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
تەنیا 10%ی خەڵکی تلکێف گەڕاونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای تلکێفتلکێف رای دەگەیەنێ، کە سەرەڕای ئەوەی داعشداعش لە قەزاکەیان دەرکراوە، بەڵام بەهۆی بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە، تا ئیستا رێژەیەکی زۆر کەمی خەڵکی تلکیف گەڕاوتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
شێخ ئەمجەد رەشۆ، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای تلکێف بۆ (باس)ی روون کردەوە کە بەرلەوەی تیرۆریستانی داعش هێرش بکەنە سەر قەزای تلکێف، 54 هەزار کەس لە ناوەندی قەزاکە و گوندەکانیدا نیشتەجێ بوون. دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش قەزاکەیان داگیر کرد، بەشی هەرە زۆری خەڵکی تلکێف ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون، تەنیا هەندێک عەرەب مانەوە، ئەوانیش چوونە مووسڵ و خۆیان گەیاندە نێو تیرۆریستانی داعش.
رەشۆ، گوتیشی: لە مانگی ئاداری ساڵی 2017دا قەزای تلکێف رزگار کرا، هەتا ئێستا تەنیا 4750 کەس لە دانیشتووانی قەزاکە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان.
ئاشکراشی کرد: هەتا حەشدی شەعبی پاراستنی ئەمنیەتی قەزاکەی لەدەستدا بێت، خەڵک ناتوانن بگەڕێنەوە، چونکە دوودڵ و نیگەرانن لە ژیانی خۆیان، هەندێک لە خەڵکی تلکێف بەره و هەندەران کۆچیان کردووە و هەندێکیش ئاوارەن و لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن، زۆرینەی عەرەبی قەزاکەش چوونە نێو ریزەکانی تیرۆریستانی داعشەوە، ئەوانەی چوونەتە نێو داعشەوە بە هیچ شێوەیەک رێ بە گەڕانەوەیان نادرێت چونکە دەستیان لەگەڵ تیرۆریستاندا تێکەڵ کرد و بوونە هاوکار و پشتیوانی داعش.
شێخ ئەمجەد ئەوەشی خستە روو، هەتا ئێستا تەنیا 600 بۆ 700 فەرمانبەر و کارمەندی میری گەڕاونەتەوە، ئەوانەی دیکەش هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، پێشتر پتر لە دوو هێندەی ئەوانەی گەڕاونەتەوە فەرمانبەر و کارمەند لە تلکێفدا هەبوون، هەروەها تیرۆریستان چوار بینای حکوومەتیان تەقاندووەتەوە لەگەڵ ماڵی کریستیانی شارەکە، تیرۆریستانی داعش بە رێژەی 6% زیانیان بە قەزای تلکێف گەیاندووە.
ئه و هەروەها روونیشی کردەوە: بازاڕی تلکێف کراوەتەوە و ژیان زۆر ئاساییە، بەڵام هێشتا ترس لەنێو دڵی خەڵکدا هەیە، ناتوانن بەدڵنیاییەوە بگەڕێنەوە، بە تایبەتی هیچ کارێک بەبێ بەدەستهێنانی رەزامەندیی حەشدی شەعبی لە قەزای تلکێف ناکرێت. ئەوان دەڤەرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە. لە قەزاکەدا پۆلیسی عیراق و حەشدی شەعبی هەن، بەڵام هەموو کارێک لە دەستی حەشدی شەعبیدایە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی قەزای تلکێف زیاتر گوتی: ”ئه و خەڵکانەی گەڕاونەتەوە دەڤەرەکە خەریکی بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتن، هەندێکیش خەریکی کاری کشتوکاڵن، وەکی دی هیچ دەرفەتێکی کار لە تلکێفدا نییە. ئه و گەنجانەی لەگەڵ خێزانەکانیان گەڕاونەتەوە بێکارن و هیچ دەرفەتێکی کارکردن تا ئێستا لە تلکێفدا بەدەست نەهاتووە. هەڵبەت بێ له و کەسانەی کە دووکان یان فرۆشگایان هەیە لەپاڵ پۆلیس و فەرمانبەراندا گەڕاونەتەوە نێو قەزاکە، ئەگەر نا هیچ پرۆژەیەکی ئاوەدانکردنەوە لە دەڤەرەکەدا نییە و جووڵەی کارکردن گەلێک لاوازە.
شێخ ئەمجەد رەشۆ ئەوەشی گوت: ئاوی خواردنەوە هەتا رادەیەک باشە، بەڵام هەموو بوارێکی خزمەتگوزاری باش نییە، وەک رێگەوبان و ئه و پێنج تەلارەی حکوومەت و هەندێک ماڵی مەسیحی لە سەردەمی تیرۆریستانی داعشدا تەقێندرابوونەوە، وەک خۆیان بە کەلاوەیی ماونەتەوە، هەتا ئێستا حکوومەتی بەغدا هیچی بۆ تلکێف نەکردووە.
ئه و روونیشی کردەوە، لەبەر خەمساردی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی قەزاکەی، قایمقامی قەزای تلکێف لە کارەکەی لادرا، هەتا ئێستاش قایمقامێکی نوێ بۆ قەزاکە دانەدراوە، پۆستی قایمقامی تلکێف مافی کریستانەکانە، بەڵام عەرەب هەوڵ دەدەن ئه و پۆستە وەربگرن. ئێمە وەک ئەنجومەنی قەزا رازی نابین، چونکە هەتا ئێستا پێنج عەرەب فۆرمیان وەرگرتووە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی قایمقامی تلکێف، ئەم پۆستەش مافی مەسیحییەکانە و نابێ کەسێکی عەرەب ئه و پۆستە وەربگرێت.[1]
31-08-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسنیوز - 31-08-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 31-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Aug 31 2017 2:12PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 31 2017 2:23PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 31 2017 2:39PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,026 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
تەنیا 10%ی خەڵکی تلکێف گەڕاونەتەوە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️31-08-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,437 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574