کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-03 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📆25-03-2020
📆24-03-2020
📆23-03-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 March
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,748) پەڕتووک||
✌️ ڕێبوار مەحمود
لە 01-07-1963 لە سلێمانی لە دایکبووە لە رێکەوتی 29-03-1991 لە چیمەن شەهید بووە
✌️ ڕێبوار مەحمود
🏷️ پۆل: شەهیدان
ڕێبوار مەحمود
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ناسیح تۆماری
قارەمانێکی وون، مەلا ناسیح تۆماری سەربازێکی وونی رێبازی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری خوالێخۆشبوو(ناسح مەجید فەقێ ئۆمەر)ە، ناسراو بە(مەلا ناسیح تۆماری)ساڵی(1942)لە گوندی(تۆمار)ی ناحیەی(شوان)ی پارێزگای کەرکوک لە خانەوادەیەکی زەحمەتکێشی کورد هاتۆتە ژیانەوە.
لەمناڵیەوە لەگوندەکەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لەتەمەنی لاوی پەیوەندی دەکات بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە کادیرێکی دیاری شۆڕشی ئەیلول و دۆستێکی نزیکی خانەوادەی مام جەلال، تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول درێژە بەخەبات دەدات.
س
👫 مەلا ناسیح تۆماری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ناسیح تۆماری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا کوڕی هونەرمەندی کورد مەکی عەبدوڵڵا بوو بەڕووداوێ ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی گیانی لە دەستدا.
👫 ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاسۆ مەکی عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
ئەندامی سەرکردایەتیی حشع و حشک
تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 --- 29/3/2013

تێکۆشەری شیوعی ئەحمەد بانیخێڵانی [ ابو سەرباز ]
28/5/1925 دێی فەقێ جنە لەدایک بووە 29/3/2013ستۆکهۆڵم کۆچی کردووە
لە گەرمیان و دەوروبەری مەلا قادر باوکی ئەبوسەرباز ناوبانگی دەرکردبوو. جێگای ریز و تەقدیری خەڵکی بوو. له و خێزانە مەلایە تێکۆشەری شیوعی هاوڕێ ئەحمەد ئەبو سەرباز لە دایک بووە و رێچکەی مەلایەتی وازلێهێنا و بیروباوەڕی شیوعی یاتی هەڵبژارد و لە قوتابخانەی حیزبی لە موسکۆ و بولگاریا ف
👫 مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی - ئەبو سەرباز
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 371,570 | وێنە 58,049 | پەڕتووک PDF 10,748 | فایلی پەیوەندیدار 40,048 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 13,983 |
📝 بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بەهیچ شێوەیەک بەمانای دژایەتیکردنی هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئایینیی گەلی عێراق نییە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بەهیچ شێوەیەک بەمانای دژایەتیکردنی هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئایینیی گەلی
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
گەلی کوردستان ئەزموونێکی سەدساڵەی پڕ لە نەهامەتی لەگەڵ حکوومەتەکانی عێراقیدا تێپەڕاندووە. لەم سەد ساڵەدا شەراکەت جێبەجێ نەکرا و گەلی کوردستان تووشی ئەنفالئەنفال و کیمیاباران بوو. لەپێناو گەییشتن بە ئاشتی و دوورکەوتنەوە لە شەڕ و گرفتی زیاتر گەلی کوردستان، بڕیاری داوە ڕیفراندۆم بکات و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێت.
ئەو هەنگاوە مافێکی سرووشتی و ڕەوای خەڵکی کوردستانە و ناکۆک نییە لەگەڵ هیچ بنەمایەکی ئاسمانی و ئینسانی. جێبەجێکردنی ئەو مافە بە هیچ شێوەیەک بە مانای دژایەتیکردن هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئایینیی گەلی عێراقی نییە، بەڵکو ئەوە دانانی بنەمایەکی پتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە تێکدانی پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی عێراق.
هەر جۆرە لێدوان و هەڵسوکەوتێک کە بۆنی دژایەتیکردنی برایەتی و پێکەوەژیانی لێ بێت هیچ پەیوەندییەکی بە بەها بەرزەکانی گەلەکەمان و سیاسەتی هەرێمەوە نییە و زۆر دوورە لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و لێبوردەیی گەلی کوردستان.
لەو کاتەی بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، بە دڵنیاییەوە هەڵسوکەوتی ستەمکارانەی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق لەدژی گەلی کوردستان لەگەڵ برایەتی گەلی کوردستان و گەلی عێراق تێکهەڵ ناکرێت. ڕیفراندۆمیش بە هیچ شێوەیەک کار ناکاتە سەر بەردەوامی دۆستایەتی و برایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی عێراق بەڵکو قووڵتر و پتەوتری دەکات. ئێمە دەزانین کە گەلانی عێراقیش قوربانی دەستی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان بوونە و لەگەڵ گەلی کوردستان لە یەک سەنگەردا بوونە.
داوا لە هاووڵاتیانی کوردستان دەکەین کە لە کاتی دەربڕین لە ئیرادە و مافەکانیان ڕەچاوی بەها بەرزەکانی گەلەکەمان و فەرهەنگی برایەتی و پێکەوەژیانی مێژوویی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان بکەن. خوشک و برایانمان لە عێراق دەبێ بزانن کە گەلی کوردستان هۆکاری تێکدانی یەکپارچەیی و شەراکەت و ژیانی هاوبەش لە عێراق نەبووە بەڵکو ڕژێمە ستەمکارەکان و حکوومەتەکانی عێراق و سیاسەتی ئینکار هۆکاری سەرەکیی تێکدانی پێکەوەیی و یەکپارچەیی بوون.
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
10-09-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 10 2017 7:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 10 2017 9:07PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Sep 10 2017 9:07PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,650 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی بەهیچ شێوەیەک بەمانای دژایەتیکردنی هیچ پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئایینیی گەلی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-09-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,686 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574