باشووری کوردستان
- کوردستانییانی دەرەوەی باشووری کوردستان دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلەکترۆنی لە ماڵپەڕی: https://www.e-voting.krd دەنگ بدەن.
- شەوی ڕابردوو لە کەناراوەکانی نێوان تورکیا و ڕۆمانیا یەختێکی
پەنابەرپەنابەرانی باشوری کوردستان بە 70 سەرنشینەوە ژێر ئاو کەوت کە زۆرینەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون، بەگوێرەی زانیارییەکانیش تائێستا 40 کەس ڕزگارکراون 21 کەسی تر خنکاون.
[1]
- شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا.
[2]
- لە پەڕڵەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی
بیار تاهر سەعید دوسکیبیار تاهر سەعید دوسکی لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خرایە دەنگدانەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبوان پەسەندکرا.
[3]
- سوپاسالاری عێراق گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سوپاسالاری ئەو وڵاتەدا کۆدەبێتەوە.
[2]
- بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێوەچوونی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم گوتی: چوار بژاردە لە دژی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باکووری عێراق دەگرینەبەر و گوتی: لەڕووی دیپلۆماسی، سیاسی، ئەمنی و ئابووری وەڵامی بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باکووری عێراق دەدەینەوە.
[5]
- بەپێی میدیاکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێککەوتون. کە ئایندەی سیاسی کوردستان و گەلەکەيان پێویستی بە دانوستانی جدی هەیە لەگەڵ بەغدا. ئەوە لەکاتێکدایە میدیاکانی پارتی دەڵێن، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم.
[3]
- سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی گوندەکانی سنوری
باڵەکایەتیباڵەکایەتی دەکات.
[2]
- ئەمڕۆ لە بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، بۆنەی تێپەڕبوونی 16ساڵ بەسەر شەهیدکردنی 43 پێشمەرگەی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن تیرۆریستانی
جوندولئیسلامجوندولئیسلامەوە لە گوندی
خێڵی حەمەخێڵی حەمەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە، مەراسیمێکی تایبەت به و بۆنەیەوە بەڕێوە چوو.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:00 لە شەقامی سالم (
سەهۆڵەکەسەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بە بەشداریی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژانانی ئازادی کوردستان (
ڕژاکڕژاک) و ژمارەیەک لە کەسایەتی و چین و تویژە جیاوازەکان، گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکویی
شیلادزێشیلادزێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەنجامدا.
[4]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە سلێمانی، دژ بە بریارێکی ئەنجومەنی ئاسایش و هەڕەشەکانی حکوومەتی عەبادی بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا.
[6]
- دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی کوردستان، نوێنەری شاندی هاوپەیمانی نیشتمانی (
شیعەشیعەکان) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند بەداخەوە گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو.. ئەگەر هەرێمی کوردستان گشتپرسی هەڵنەوەشێنێتەوە ئێمە ئامادەنین جارێکی دیکە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی
جزیرەجزیرە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە و
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر زەبری قورس لە چەتەکانی
داعشداعش دەدەن، کاتژمێر 09:50 خولەکی سەرلەبەیانی کۆمپانیای عەزبە و کۆنیکۆ لە چنگی چەتەکان ڕزگار کرا.
[4]