بزووتنەوەی ئیسلامی پەیامێک بۆ یەکێتی دەنێرێت
📝 بەڵگەنامەکان
درووشمی (یان
کەرکووککەرکووک و خانەقین، یان تاماوین ئەجەنگین)تان لەبیرە؟
ئەوە درووشمی بەرێز جەنابی
مام جەلالمام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستانە بۆ سەربەخۆیی کەرکووک و گەڕانەوەی ئەوشارە ئازیزە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ریفراندۆم و سەربەخۆبوونی کوردستان بەبێ کەرکوک و ناوچەکانی تر هیچ مانایەکی نییە، بەتایبەت لە ئەمرۆدا کە بەپڕۆسەیەکی میللی جەماوەری خەڵکی ئەوشارە دوور لە شەڕ و ئاژاوە چارەنووسی خۆی بەئاشتی دیاری ئەکات.
لەبەرئەوە پێویستە هەموو ئەوسەرکردانەی خۆیان بەدەرچووی قوتابخانەی جەنابی مام جەلال ئەزانن لەژێر هیچ پاساوێکدا کەرکووک لە پرۆسە میللییەکەی 9/25 دوورنەخەنەوە، بەڵکو سووربن لە بەدیهێنانی درووشی مامیان (یان کەرکووک وخانەقین، یان تاماوین ئەجەنگین) بەڵام بەشیوەیەکی ئاشتیانە، لەبەرئەوە ئەرکی ئەو سەرکردانە و سەرجەم دلسۆزانی کوردستانە لە 24کاتژمێری داهاتوودا کەرکووک و کەرکووکییەکان لەدڵەڕاوکێ و دوودڵی دووربخەنەوە و ئۆقرەیی و ئاسودەیی دەروونی و ئارامی تیادا بەرجەستە بکەن، بۆئەوەی تاهەتایە کۆتایی بە سیاسەتی بە عەرەبکردن و راگواستن و شۆڤێنیەت بهێندرێت لەوشارە خۆشەویستە و، ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرن.
دڵنیابن جگە لەو ئاراستەیە، هەربژاردەیەکی ترتان هەبێت یان پاشەکشە لەژێر هەرفشار و بیانوویەکدا لەدیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسینی کەرکوک بکەن، مێژوو رەحمتان پێ ناکات، چونکە خەڵکی کوردستان دەزانێت سەرکەوتن یا پێچەوانەکەی بەڕێژەیەکی زۆر پەیوەندی بەبەرێزتانەوە هەیە.
فراکسیۆنی
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
24-09-2017