Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی ساڵی 1919 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
✌️ شەهیدان
داود سەمەد فرجی
📝 دەقی نامەی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ مەسعود بارزانی لە رۆژی 23-09-2017 | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
دەقی نامەی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ مەسعود بارزانی لە رۆژی 23-09-2017
📝 بەڵگەنامەکان

بەڕێز سەرۆک بارزانی
من لەبری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆت دەنووسم بەمەبەستی دەربڕێنی رێزی زۆرمان بۆ تۆ و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی عیراق. پێکەوە، بۆ زیاد لە چەند دەیەیەکە، پەیوەندییەکی مێژوویمان بونیات ناوە. ئێمە نیازمان وایە و دەمانەوێت ئەم پەیوەندییە بەردەوام بێت و بەهێزتربێت بۆ چەندین ساڵی داهاتوو. بەدیارییکراوی لە سێ ساڵی رابردوودا، هاوبەشییە بەهێزەکەمان و بڕیارە بەجەرگانەکەی ئێوە بۆ هەماهەنگیکردنی تەواوەتی لەگەڵ هێزە ئەمنییە عیراقییەکاندا ئاراستەکەی دژی داعش پێچەوانەکردەوە. ئێمە شەرەفمەندین و هەرگیز قوربانیدانی پێشمەرگەمان لەیاد ناچێت لەکاتی خەباتی هاوبەشماندا دژی تیرۆرزم.
ئێمە نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین لەم ساتەدا سەبارەت بە پرسیاری ریفراندۆم لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان کە وابڕیارە لە 25ی ئەیلول ئەنجام بدرێت. ئەم نیگەرانییانەمان هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەخۆدەگرێت، هەروەها ئۆپەراسیۆنی داهاتووی حەویجە، ژینگەی نادڵنیای هەرێمایەتی و پێویستی تەرکیزکردن بە چڕی بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکان تا دڵنیابین کە هەرگیز داعش ناگەڕێتەوە. بەوپێیە، ئێمە بەڕێزەوە داوا دەکەین ئێوە ئەڵتەرناتیڤێک قبوڵ بکەن، کە ئێمە بڕوامان وایە باشتر یارمەتیتان دەدات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانتان و دڵنیایی دەدات لەبارەی سەقامگیریی و ئاشتی کە شتێکی پێویستییە لەم شەڕەی دژی داعشدا.
ئەم پێشنیاری ئەلتەرناتیڤە چوارچێوەیەکی خێرای کاری نوێ دادەمەزرێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق-دا، کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەم چوارچێوە خێرایە بۆ دانوستاندن ئەجێندایەکی کراوە لەخۆ دەگرێت پێویستە لەساڵێک زیاتر نەخایەنێت، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە. ئامانجی ئەوە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و سروشتیی پەیوەنییەکانی داهاتووی نێوان ئەو دوو لایەنەیە. هەروەها ئێمە هەوڵدەدەین بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی پێداویستییە ئابوریی و ئاسایشییەکانتان.
سەرۆکی بەڕێز، ئێمە ئاگاداری نائومێدییەکانتانین لە دە ساڵی رابردوودا، هەروەها لەراستیدا ئەو چەوتییانەی گەلی کورد لە عیراق لەدوای ساڵی 1921ەوە پێوەی دەناڵێنن. ئێمە پێداویستیی سەرەکیی قبوڵ دەکەین بۆ دۆزینەوەی رێگایەکی قایلکەر کە بتوانێت چارەسەری هەموو داواکاریی و پێداویستییەکان بکات بۆ هەموو نەژاد، باوەڕ و ئیتنیکییەکانی ئەم خاکە کۆنە. ئەمە جەوهەرییە بۆ سەقامگیرکردنی هەرێمەکەتان، هەروەها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئێمە. لەبەر هەموو ئەم هۆکارانە، ئەوە سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە لەژێر سایەی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بۆ ئەوەی هەموو هێزی خۆمان بەکاربهێنین بۆ یارمەتیدانی ئێوە و حکومەتی ناوەند بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە هەڵواسراوانە، هەروەها دڵنیابوون لەوەی هەموو هێز و دەسەڵاتی ئێمە لەپشت ئەم چوارچێوە نوێیە بۆ دانوستاندان دەوەستێت.
لەوەش زیاتر، ئێمە ئامادەکارییمان کردووە بۆ ئاسانکاریی پەسەندکردن لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نزیکترین کات، بۆ پاڵپشتی زیاتری ئەم پرۆسەیە و بەشداریی تەواوەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەروەها هاوبەشە گرنگەکانمان وەک بەریتانیا و فەڕەنسا. ئەمە دەرفەتێکی دەگمەنە کە ئێمە بەڕێزەوە داوات لێ دەکەین ئەم ئەلتەرناتیڤە قبوڵ بکەن بۆ ئەو ریفراندۆمە بڕیارلێدراوەی ئێستا کە ئێمە باوەڕوامان وایە دەرەنجامی جددی لەگەڵ خۆیدا دێنێت، تەنانەت بەپێچەوانەوە، پاشەکشەکردن لە خواستەکانتان.
بەڕوانین لەمێژووی گەلی کورد، ئێمە تێدەگەین کە ئێوە ئەم پشنیاری دیالۆگە وەک دوا دەرفەتێک دەبینن، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە، ئەم دەرفەتە بەهای ئەوەی هەیە وەربگیرێت، بەتایبەت لەسەردەمی سەرکەوتنە مێژوویەکەی ئێوەدا دژی داعش، هەماهەنگییەکەی بێ پێشنینە لەنێوان هێزە ئەمنییە عیراقییەکان و پێشمەرگەی کوردستان هەروەها پاڵپشتییەکەی بەهێزی نێودەوڵەتی. لەکۆتایی ئەم پرۆسەیەدا، بەدڵنیاییەوە، پێویستە گفتوگۆکان نەگەنە دەرەنجامێکی قبوڵکراوی هاوبەش یاخود شکستبهێنێت بەهۆی نەبوونی باوەڕ لەبەشی بەغدا، ئێمە داندەنێین بە پێویستی ریفراندۆم دا.
لەبەرامبەر پابەندبوونی ئێمە بۆ یارمەتیدانی چوارچێوەیەکی جددی بۆ دیالۆگ-وەک ئەلتەرناتیڤێک بۆ دواخستنی ریفراندۆمە بڕیارلێدراوەکە- ئێمە داوای پابەندبوونی ئێوە دەکەین بەم خاڵانەی خوارەوە:
یەکەم، دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدا وەک بنچینەیەک دەمێنیتەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی رێککەوتنێکی هاوبەش لەسەر پەیوەندی داهاتووی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق. ئیتر ئەگەر ئەمە بەمانای فیدراڵیزمێکی راستەقینەبێت یان فۆڕمەکانی دیکەی کۆنفیدراڵی یاخود سەربەخۆیی، دەبێت ئەمە لەڕێگەی دانوستاندانی ئاشتییانەوە بێتە دی.
دووەم، هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی کورد بەرەوام دەبن لە مانەوەیان وەک هاوبەشێکی گرنگ لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، پاراستنی پاڵپشتی گونجاوی هاوپەیمانان، هەروەک بەردەوام دەبن لە هەماهەنگییە مێژووییەکەتان لەگەڵ هێزە ئەمنییە عیراقییەکان. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانێک دادەنێت بۆ خێراکردنی هەوڵەکانی خۆمان بۆ پاڵپشتییکردنی میکانیزمەکانی ئەمنیی هاوبەش، بەتایبەتی لە ناوچەکانی وەک شەنگال، کە دوای داعش بە ناسەقامگیریی ماوەتەوە. ئێمە دەبێت بە هاوبەشیی کاربکەین بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی ئەو ناوچە هەستیارانە.
سێیەم، سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق لەڕێی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا دیاریی دەکرێن، هاوتا لەگەڵ پرۆسەکان کە لەماددەی 140 دیاریی کراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و بەهەماهەنگیی حکومەتی عیراق پاڵپشتی دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەدانانی خشتەیەکی کاتیی وەک لەسەرەوە باسکراوە.
چوارەم، ئێمە پێشبینی ئەوە دەکەین کە ئێوە بەردەوام من لە هەوڵەکانتان بۆ هاوکارییکردن لەگەڵ حکومەتی ئێستای عیراق کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکرێت، لەنێویاندا بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانی 2018، هەروەها کاریگەرییەکی پۆزەتیڤتان هەبێت لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوای ئەو هەڵبژاردنانە. دەوڵەتمەداریی و سەرکردایەتیی ئێوە لەم ماوەی دوای-داعشە جەوهەرییە دەبێت بۆ تەواوی هەرێمەکە.
هاوتا لەگەڵ ئەم چوارچێوەی کارە بۆ دانوستاندنەکان، ئێمە پاڵپشتی و ئاسانکاریی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسانە لەماوەی یەک ساڵدا:
1- جێبەجێکردنی رێککەوتنێکی مانادار بۆ دابەشکردنی هێز و داهات.
2- جێبەجێکردنی ماددەی 140.
3- بۆ جێبەجێکردنی پرسەکانی دیکەی وەک پێشمەرگە، فڕۆکەوانیی مەدەنی، نوێنەرە دیبلۆماتییەکان...هتد.
ئێمە بڕوامان وایە ئەم نامەیە و بڕیاری ئازایانەی ئێوە بۆ قبوڵکردنی ئەم ئەڵتەرناتیڤە دەرفەتێکی مێژوویی دەخوڵقێنێت لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق لەسەردەمی قوربانی و سەرکەوتنە هاوبەشەکانماندا لەدژی داعش. لەبری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سەرۆک دۆناڵد جەی. ترەمپ و تێکڕای ئەندامانی ئاسایشی نیشتمانیمان، ئێمە شەرەفمەندین بە کارکردن لەگەڵ ئێوەدا.
لەگەڵ رێزدا
رێکس تێلێرسۆن
23-09-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️23-09-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️حەیدەر عەبادی
3.👁️مسعود البارزاني
4.👁️مەسعود بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 23-09-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 10:04AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 10:48PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 10:48PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,013 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020
  🗓️ 13-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
داود سەمەد فرجی
کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە کفری، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە رێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و رۆژی 01-10-2019 تەرمەکەی
داود سەمەد فرجی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574