Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
📕 مرواری تاقانە
نووسینی: توانا ئەمین [1]
📕 مرواری تاقانە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
دەقی راگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوای
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
👫 کەسایەتییەکان
سۆنیا شێرزاد حەسەن
📝 پەیمانگەی پەی: هەنگاوەکانی ئێستای پەرلەمان نایاسایین | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەیمانگەی پەی: هەنگاوەکانی ئێستای پەرلەمان نایاسایین
📝 بەڵگەنامەکان

هەنگاوە نایاساییەکانی پەرلەمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان بەپێی بانگهێشتێک ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە (3)ی خۆی ئەنجامدەدات، کۆمەڵێک هەنگاوی نایاساییان گرتۆتەبەر کە لێرەدا تێبینیەکانمانی لەسەر دەخەینە روو:
یەکەم: بەپێی بڕگەی دووەمی بەرنامەی بەرنامەی کار، سێ ئەندامی پەرلەمان جێگەی ئه و ئەندامانە دەگرنەوەکە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتا پەرلەمان هەڵبژاردنی دوانەخستووه و تەمەنی پەرلەمان تەنها دوو هەفتەی ماوه و لە 6/11/2017 کۆتایی دێت. لەئەگەری دەنگنەهێنانی درێژکردنەوەی تەمەنیدا چۆن دەکرێت بۆ تەنها دوو هەفتە ئەندامی تازەی پەرلەمان دابنرێت؟ بێگومان ئەم هەنگاوەش ئه و نیەتە دەردەخات کە (پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و حزبە هاوپەیمانەکانیان) و کۆمەڵی ئیسلامیش کە یەک له و سێ کاندیدە سەر بە کۆمەڵە، خوازیارن بۆ ماوەیەکی درێژ لەڕێگەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکان دوابخەن.
دووەم: لە بڕگەی سێیەمی بەرنامەی کاردا هاتووە کە گفتوگۆی راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەکرێت کە لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆبوونەتەوە. ئەم راپۆرتە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی یاساییەوە نوسراوه و جگە لە هەریەک لە (د.بەهار مەحمود، ئەنوەر قادر لە بزوتنەوەی گۆڕان و گەشەدارا حەفید لە یەکێتی) ئیمزایان نەکردووە، کۆمەڵێک ناڕوونی تیادایه و دوای ئەم هەموو گۆڕانکاریانە نەشیاوە بخرێتە بەرنامەی کارەوە:
1- لەم راپۆرتەدا قسەکانی کۆمسیۆن ئەوەندە دانراوە کە پەرلەمان پێویستی پێیەتی، بۆنمونە کۆمسیۆن وتویەتی لە 1/11 ناتوانین هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکەین، بەلام کاتیان دەستنیشانکردووە کە لەماوەی (3) بۆ (6) مانگی تردا ئامادەن، بەلام ئەوە نەنوسراوە لە راپۆرتەکەدا.
2- لەخاڵی یەکەمی راپۆرتەکەدا باس لەدەنگدان و هەڵبژاردنی پەرلەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کراوە، گوایە نزیکەی ملیۆنێک و سەدهەزار کەس بەشداری ریفراندۆمیان کردووه و ناکرێت بێ بەش بکرێن لەبەشداری کردن لە هەڵبژاردن. ئەمە لەکاتێکدایە کە بارودۆخەکە گۆڕاوە، ئێستا نزیکە 50%ی خاکی کوردستان لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پێشمەرگەی تیادا نەماوە، ئەوکاتەی ئەم راپۆرتە نوسراوە بەرپرسی یەکە کارگێڕیەکان (پارێزگار و قایمقام و مدیر ناحیە) کورد بوون، کەچی ئێستا زۆرینەیان گۆڕاون. جگە لەهەموو ئەوانە رای زۆرینەی حزبە کوردستانیەکان ئەوەیە کە ئه و کارەساتانەی دروستبوون و لەدەستدانی ئەم ناوچانە باجی ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی بێ بەرنامە بوو دەدرێت، کەوابێت چۆن دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمان تیایاندا ئەنجامبدرێت و باسی لێوە بکرێت.
سێیەم: پێویست بوو هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، بەلام بەهۆی ئامادەنەبوونی کۆمسیۆنەوە بەسەرقاڵی بە پرۆسەی ریفراندۆم و پەلەپروزێ و ململانێ سیاسیەکان و نەبوونی تۆمارێکی پاک و شیاو کە ناتوانێت لە 1/11 هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدات، وەک کۆمسیۆن لە کۆبوونەوەکەیدا لە (14/10/2017) لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی رایانگەیاندبوو کە لەماوەی (3) بۆ (6) مانگ دەتوانن هەڵبژاردن ئەنجامبدەن و پێشتریش لە رۆژی (9/10/2017) لە کۆبوونەوەیاندا کۆمسیۆن لەگەڵ (18) رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی هەمان رایان دەربڕی، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت بەپێی ئه و پرۆژە یاسایەی کە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت سەبارەت بە (بەردەوامبوونی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان) ماوەی چوار خولی گرێدانیان دیاری کردووە کە درێژبکرێتەوە.
کە (دوو ساڵ) دەخایەنێت، ئەمەش لەگەڵ یاساو پرەنسیپەکاندا ناگونجێت و هەروەک لەمادەی (51)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992 دا هاتووە دەڵێت: ماوەی پەرلەمان چوار ساڵە، لەیەکەم دانیشتنەوە دەستپێدەکات، لەدوادانیشتنی ساڵی چوارەمدا کۆتایی دێت. ئەمەش درێژکردنەوەی قەیرانەکان و بەردەوام بوونی گرفتەکان دەگەیەنێت و لێسەندنەوەی مافێکی سەرەتایی خەڵکە کە تەنها ئه و رۆژەیان هەیە رای خۆیان دەربڕن و بڕیاری خۆیان بدەن و دادگایی پارتە سیاسیەکان بکەن ئاخۆ تاچەند له و بەلێنانەی لەبانگەشەی هەڵبژاردندا پێیانداون جێبەجێیان کردووە.
چوارەم: پەرلەمان لە بری ئامادەکردنی راپۆرتێک بەناوی کۆمسیۆنەوە کە خۆشحاڵە بە دواخستنی هەڵبژاردن، دەبوایە لێپێچینەوە لەکۆمسیۆن بکات کە لە (14/8/2017) رایگەیاند دەتوانن رۆژی (1/11/2017) هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەن. نەک راپۆرت بنوسن و (بەشێک) لە قسەکانیان وەک بنەمایەک وەربگرن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەیەکی درێژ.
پێنجەم: پەرلەمانی کوردستان ماوەی دوو ساڵ داخراو ئیرادەی شکێنرا لەسەر ئەوەی بە مۆدێلی درێژکردنەوە رازی نەبوو و دژی درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەرێم بوو، ئێستا ناکرێت دەست بۆ مەلەفێک ببات کە دووسال تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوه و لەپاڵیا دووساڵیش سەرۆکی هەرێم درێژە بە ویلایەتەکەی بدات، لەم حاڵەتەدا ئه و فراکسیۆن و پەرلەمانتارانەی ئەوکاتە رازی نەبوون ئێستا وەلامیان چیە بۆ دووساڵ داخستنی پەرلەمان!؟.
شەشەم: بەرنامەی کار لەلایەن جێگری سەرۆک (جەعفەر ئیمینکی) و سکرتێری پەرلەمان (بێگەرد دلشاد)ەوە ئیمزا کراوە، ئەمەش کارێکی نایاساییە، چونکە بێگەرد دلشاد سکرتێری کاتی بوو و تا ئه و کاتەی سکرتێری فەرمی (فەخرەدین قادر) دەستی لەکار نەکێشابوویەوە ئاسایی بوو ئیمزا بکات، بەلام له و رۆژەوە کە (فەخرەدین قادر) دەستی لەکار کێشایەوە هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ سکرتێربوونی (بێگەرد دلشاد) نەماوە. بۆیە بەپێی پەیڕه و هەروەک لە بڕگەی (2) لە ماددەی (16)ی دا هاتووە: لەکاتی بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆکی پەرلەمان یان جێگرەکەی یان سکرتێر لەبەر هەر هۆیەک بێت ئەوا پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنی گرێدراوی دوای بەتاڵبوونەکەوە بەهەمان ڕێگەی دەقکراو لەم پەیرەوەدا جێگرەوەیەکیان بۆ هەڵدەبژێرێت.
حەوتەم: دەبوایە وەک کۆبوونەوەی رۆژی 15/9/2017 ئیمزای ئەندامان کۆبکرایەتەوه و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرایە بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە، نەک بەم شێوەیەی ئێستا کە نایاساییە.
هەشتەم: مەسەلەی کۆبوونەوەی ئەمرۆ کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان تیایدا بڕیاری لێدەدرێت، پێویستە سەرجەم فراکسیۆنەکان بەشداری تیادا بکەن و لەهۆڵی پەرلەمانەوە رای خۆیان دەربڕن و داکۆکی لە داواکارییەکانیان بکەن، بەپێچەوانەوە ئەگەر ئامادەنەبن دواتر قسەکردنیان لە موزایەدەیەکی راگەیاندنەکان زیاتر هیچی تر ناگەیەنێت.
لەکۆتاییدا داوا لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و ئەندامانی بەڕێز دەکەین کە بەهیچ شێوەیەک رەزامەند نەبن لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ دوو ساڵ و پێویستە گوێ لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بگیرێت بەوەی کە لەماوەی (3) بۆ (6) مانگی تر دووای ئامادەکاری هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت کە تاکە رێگەچارەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قەیراناوییە.
لەگەل رێزدا
ئینستتیۆتی پەی بۆ پەروەرده و گەشەپێدان
19-10-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-10-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 3:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,657 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات، ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەریەتی و سەرکەوت وەلی بەرِێوەبەری هونەرییەتی.
ناوبراو پەرتووکێکی بەناوی (پیاوێک لە جنسی سەگ) لەژێر چاپدایە و لە بەرواری 25-12-2020 بڵاودەبێتەوە.
جگە لە چیرۆک خاوەنی دەیان هۆنراوە و نووسی جیاوازە کە لە تۆڕە کۆمەلایەتی و پێگەکانی تر بڵاویان دەکاتەوە.[1]
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
سۆنیا شێرزاد حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,219 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574