ئاگاداریەک لەرێکخستنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
دوای وەرگرتنی موڵەت جوڵانەوەکەمان بە گوێرەی یاسای حزبەکان لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق وکۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بریارە ڕۆژی 5 شەممە و هەینی یەکەم کۆنگرەی یاسایی جۆڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ ببەسترێت لە شاری سلێمانی.
هەڵبەتە بە پێی یاسا دەبێ ئەم پرۆسەیە بە چاودێری لیژنەیەکی یاسایی موعتەبەری حکومەتی عێراقی بێت بەشێوازێکی دیموکراسیانە مافی بەشداری و خۆ کاندیدکردنی ئەندامانی نەوەی نوێ بۆ سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و جێگرەکە و چەند بڕگەیەکی تری هاوپێچ بە ڕێساکانی کونگرەوە هەبێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، شاسوار عەبدولواحید قادر وەک خاوەنی پڕۆژەکە، بە بریارێکی تاک لایەنانە و دوور لە هەموو پڕەنسیپەکانی دیموکراسی و عورفی کونگرە، هەستاوە بە دیاریکردنی ئەندامانی کونگرە بەبێ گەرانەوە بۆ ڕای ئەنجومەنی کاتی و ڕێکخستنەکانی جولانەوەکەمان وبگرە لیستێکی 15 کەسیشی دیاریکردوون کە دەبێ دەربچن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی لە سەر بنەمایەی میزاجی و شەخصی، بەبێ گەرانەوە بو ڕای ڕێکخستنەکانی هەر 4 پارێزگاکە و نوێنەرانی هەر یەک لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی.
لەبەر ئه و تاکبڕیارییەی شاسوار عبدالواحد قادر دەچێتە خانەی نادیموکراسییەوە وبە کار هێنانی سومعەی ئێمە و ڕێکخستنەکانمان لە هەر چوار پارێزگایەکە بو مەرامی شەخصی خۆی، دوور له و بنەمایانەی کە نەوەی نوێ لە سەری دروستبووە.
ئەگەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێکی ڕەسمی بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق دەنێرین کە مۆڵەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕابگیرێت به و پێیەی ڕێکخستنەکانمان ئەوانەی کە پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵەتیان کردووە، ئەندامیەتی خۆیان هەڵدەپسێرن.
ئێمە وەکو نوێنەری هەر یەکە لە پارێزگای هەولێر و دهوک و هەڵەبجە و بەشی ڕێکخستنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشی میدیایی نەوەی نوێ بریاری بایکوتی بەشداری له و کۆنگرەیە دەکەین وئەندامەتی خۆمان بۆ مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەڵدەپسێرین، و پێمان وایه کونگرەکە بەبێ ئێمە ناشەرعی یه و ودوورە لە بنەماکانی دیموکراسی.
کۆپیەک بۆ بەشی ڕێکخستن
کۆپیەک بۆ دەزگا میدیاکان
کۆپیەک بو ناوەندە یاسایییەکان
کۆپیەک بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
03-01-201803-01-2018