Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👩 ژنبوون و پەرلەمان
نوسینی: هاوژین زیبا
لە رووداوی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کە بەدەستی باوکیان کوژران جارێکیکە راستی ژنبوونیان هێنایەوە بەرچاو و زیهنی هەمووان ژن هەرچەندە باوک و برای خۆی هەبێت دەوڵەت و پەرلەمانی هەب
👩 ژنبوون و پەرلەمان
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
نوسینی: هەرمن ئەحمەد
وشە وەک گوڵ بێت یان گوللە؟
کورد کە باس لە جیاوازیی نێوان مرۆگەل دەکات، دەڵێ: ”پەنجەکانی دەست وەک یەک نین“، لە رووی سایکۆلۆژییشەوە هەر وایە، هەندێک مرۆڤ وەها خوڵقاون کە دیوە ئەهر
📖 مەهاباد قەرەداخی و ئیستێک بۆ بەخۆداچوونەوەی کۆمەڵگە
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
نوسینی:دیلمان ئازاد حەسەن
من کە پزیشکێکی پسپۆری دادوەریم رۆژانە لەناو جێگای کارم تەنیا کێشەی کۆمەلایەتی دەبینم، کێشەکانیش هەندێک جار لەسەر شتێکی بێ مانا دەست پیدەکات و بە کارەساتی گەورە کۆتاییدێت.رۆژ
📖 ئەو رێنماییانەی دەبێت لە تەمەنێکی بچووکەوە بە منداڵ بدرێن
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
عوسمان هەورامی لە ساڵی 1940 لە تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی 1959 لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا، وەرگیراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی و هەژاری نەیتوانیوە کۆلێژ تەواو بکات، لە ماوەی تەمەنیدا چەندین
👫 عوسمان هەورامی (هۆزانەوان)
👫 ئیبراهیم خورماڵی
ئیبراهیم دانیشتوی خورماڵە و ماوەی 42 ساڵە ئەرشیفی گۆرانی و هونەری هەورامان دەکات، لە ئێستادا خاوەنی گەنجینەیەکی هونەری گەورەیە.
👫 ئیبراهیم خورماڵی
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
دەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (232)
1. پشکنین: (5378 پشکنینی نوێ)
(2035 هەولێر)
(730 سلێمانی، 172 گەرمیان، 228
📝 راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
بۆ رای گشتیی
هەر هەنگاوێک لەبارەی شەنگاڵەوە بنێرێت، هەر بڕیارێک سەبارەت بە شەنگاڵ بدرێت، پێویستە ویست و ئیرادەی شەنگاڵیەکان تیایدا بە بنەڕەت بگیرێت
لە 09، 10، 2020 رێککەوتننامەیەک لەسەر شەنگاڵ لە نێ
📝 کەنەکە: دەبێت شەنگال خاوەنی پێگەی خۆبەڕێوەبەر و تایبەت بێت
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
ئامادەکردنی: ئەحمەد کوردی
ساڵی 2020 [1]
📕 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
👫 کەسایەتییەکان
رەسوڵ بێزار گەردی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
✌️ شەهیدان
داود سەمەد فرجی
📖 عەفرین؛ تەعریبێک بە بەرچاوی دنیاوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
عەفرین؛ تەعریبێک بە بەرچاوی دنیاوە
📖 کورتەباس

لەگەڵ بێدەنگبوونی چەکەکان و توندکردنی کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لەسەر جوگرافیای دەڤەری عەفرینعەفرین، چەکێکی نوێ کەوتە کار کە چەکی تەعریب و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو دەڤەرە کوردنشینەی رۆژئاوای کوردستانە.
عەفرین کە پێش ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چڵە زەیتوون 95%ی دانیشتووانەکەی کورد بوون، پاش ئەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە 18ی ئاداری رابردوو لێی کشانەوە و بە تەواوی کەوتە بندەستی گرووپە ئیسلامییەکانی نزیک لە تورکیا، پەیتا پەیتا لە ناوچە عەرەبییەکانی دیکەی سووریاوە، خێزانی عەرەب شوێنی ئەو کوردە ئاوارەبووانە دەگرنەوە کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
سەرەتا لە پارێزگای ئیدلیب-ەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە توندڕۆکانی وەک هەیئەی تەحریری شامە و ئەمانەش لە بنەڕەتدا بەرەی نوسرەن کە لە تەمووزی 2016 ناوی خۆیان بۆ بەرەی فەتحی شام گۆڕی و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسرێن، خێزانە عەرەبەکان لەو پارێزگایەوە بۆ شارۆچکەی جندرێس و گوندەکانی دەوروبەری گوازرانەوە. پاشان لە ناوچەکانی (ئعزاز، ئەلباب و جەرابلوس)ەوە چەندین خێزانی تر هێنران و لە گوندەکانی سەر بە هەردوو شارۆچکەی شەڕان و راجۆ نیشتەجێکران. بەشی زۆری ئەمانە لە گوندەکانی قەستەڵ جندۆ و بافلۆن نیشتەجێکراون کە دوو گوندی ئێزدینشینن.
ئەم هەڵمەتی نیشتەجێکردنەی عەرەب لە عەفرین کاتێک بە تەواوی تاوی سەند کە دەست کرا بە گواستنەوەی ئاوارەکانی غوتەی رۆژهەڵات بەگوێرەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانەکانیان کە بە سەرپەرشتی رووسیا لەنێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆندا واژوو کرا. بەمجۆرە، هەزاران خێزانی عەرەب لە غوتەی رۆژهەڵاتەوە و بە پاس بەرەو باکووری سووریا، بەتایبەتیش بەرەو عەفرین گوازرانەوە.
عەفرینی زۆرینە عەرەب!
بە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی سوپای تورکیا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەست بەسەر سەنتەری عەفریندا بگرن، دانیشتووانی شارەکە بەرەو گوندەکانی شێراوا، شەهبا و شارۆچکەکانی نوبل و زەهرا ئاوارە بووبوون کە ئەم ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریادا بوون. بەوجۆرە سەنتەری عەفرین نیمچە خاڵی بووبوون لە دانیشتووانەکەی کاتێک سوپای تورکیا و گرووپە توندڕۆکان هاتنە ناوی. هەر دوای ئەوە دەستبەجێ ئەو چەکدارانە دەستیان بە هێنانی خێزانەکانی خۆیان کرد بۆ شارەکە. لە رۆژانی دواتردا هاتنی بە قافڵەی خێزانی عەرەب بۆ ناو عەفرین و نیشتەجێبوونیان لە خانووە چۆڵەکاندا بووە دیاردەیەکی رۆژانە.
سەرچاوەیەک لەناو شاری عەفرینەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند حاڵی حازر لە سەنتەری عەفرین نزیکەی 175 تا 200 هەزار کەس نیشتەجێن کە عەرەب نزیکەی 60%ی پێکدێنن، واتە نزیکەی 120 هەزار عەرەب لەناو عەفریندان. وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی، ئەو خێزانە عەرەبانەی کە پێش ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی عەفرین لە ناوچەکانی دیکەی سووریاوە ئاوارەی عەفرین بووبوون، بەشی هەرەزۆریان پاش گەیشتنی سوپای تورکیاش شارەکەیان جێنەهێشت و هەر لە شوێنەکانی خۆیان مانەوە. ئێستا ئەوانە لەگەڵ ئەو عەرەبانەی پاش ئۆپەراسیۆنەکە هاتوون، لە عەفریندا بوونەتە زۆرینە.
موباتا.. عەرەبی نیشتەجێکراو دوو هێندەی خەڵکە رەسەنەکەن
بەپێی ئەو زانیاریانەی (رووداو) لە چەند سەرچاوەیەکی دانیشتووی موباتا-وە دەستیکەوتوون، تا ئێستا 231 خێزانی عەرەب تەنیا لە سەنتەری ناحیەکە و سێ گوندی دەوروبەری نیشتەجێ کراون. 210 خێزان لەوانە لەناو سەنتەری موباتان، لە بەرامبەریشدا 400 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بە بەراوردێکی سادە، دەردەکەوێ کە دانیشتووانە رەسەنەکەی ئەو ناحیەیە نیوەی ژمارەی خەڵکی هاوردەن، ئاخر کۆی ئەندامانی ئەو 400 خێزانە 1025 کەسن. واتە تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزانە کوردەکان لە سێ کەس تێناپەڕێ لەکاتێکدا کۆی ئەندامانی 210 خێزانە عەرەبە هاتووەکە 937 کەسن. واتە تێکڕای ئەندامانی خێزان لەناو ئەوان زیاتر لە چوار کەسە بۆ هەر خێزانێک.
بەشێکی ئەم جیاوازیەش لە ژمارەی ئەندامانی خێزان دەگەڕێتەوە بۆ کۆچی بەردەوامی گەنجانی کورد بۆ دەرەوەی وڵات بە درێژایی ئەم ساڵانەی کە جەنگ بەردەوام بووە، هەروەها ترسی کوڕ و کچە گەنجە کوردەکان لە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کە ئێستا لەژێر دەستی چەکدارەکانی سوپای ئازادی سووریایە.
بلبل.. دەرکردنی دانیشتووانی رەسەن بە تۆقاندن
لەڕووی رێگەدان بە گەڕانەوەی دانیشتووانی رەسەن و نیشتەجێکردنی عەرەبی هاتوو، سیاسەتی تەعریب لە ناحیەی بلبل لەچاو ناوچەکانی دیکەی عەفرین توندتر بەڕێوەدەچێ. رەنگە ئەمەش بۆ هەڵکەوتەی شارۆچکەکە بگەڕێتەوە کە نزیکی سنووری تورکیایە و ناوچەیەکی ستراتیژیی پڕ بەرزاییە. سەرچاوەیەک لە ناحیەی بلبل کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی بهێنین، بە (رووداو)ی گوت کە تەنیا لەناو سەنتەری بلبل 350 خێزانی عەرەب نیشتەجێ کراون، لە بەرامبەردا تەنیا کەمتر لە 10 خێزانی کورد رێیان پێدراوە لە شارۆچکەکە بمێننەوە.
سەرچاوەکە دەڵێت هەندێ لە دانیشتووانە رەسەنەکە ویستیان بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان، بەڵام بەرەوڕووی هەڕەشەی کوشتن بوونەوە. یەکێک لەوانە رەشید محەممەد بوو کە کارمەندی دەرمانخانەیە و رۆژی 08-05-201808-05-2018 گەڕابووەوە سەر لە ماڵەکەی بداتەوە لە بلبل بەنیازی ئەوەی بە یەکجاری بگەڕێنەوە ناوی، بەڵام گرووپێکی چەکدار بە زەبری چەک دەریانکردبوو. هەمان رەفتار لە هەمان رۆژدا لەگەڵ ئەندازیار ئەسعەد قاسم دووبارە کرابووەوە لە گوندی قوڕنە.
بەپێی زانیارییەکانی (رووداو) 12 گوندی ناحیەی بلبل بەتەواوی داخراون لەبەردەم گەڕانەوەی دانیشتووانە رەسەنەکانیاندا بەبیانووی ئەوەی ناوچەی سەربازین یان مینڕێژن.
شەڕان.. ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان بە عەرەبی هاتوو
تەنیا لە حەوت گوندی ناحیەی شەڕان، بەپێی ئەو ئامارە وردەی لە ناوچەکەوە بە (رووداو) گەیشتووە، ژمارەی خێزانە عەرەبە نیشتەجێکراوەکان گەیشتووەتە 345 خێزان (شەڕان: 60 خێزان. خەرابە شەڕا: 25 خێزان. سینکا: 20 خێزان. مەتینا: 60 خێزان. قتمە: 35 خێزان. مەیدانکێ: 125 خێزان و کەفرجەننە: 20 خێزان). ژمارەی ئەندامانی ئەم خێزانانە زیاترە لە 1725 کەس. ئەمە جگە لە گوندەکانی دیکەی ئەو ناحیەیە کە ژمارەیەکی نەزانراو عەرەبیان تێدا نیشتەجێ کراوە و هەندێکیان قەدەغەن بەڕووی گەڕانەوەی دانیشتووانەکانیاندا، لەوانەش قەستەڵ جندۆ و بافلۆن کە ئێزدین و بارفا کە دەکەوێتە رۆخی دەریاچەی مەیدانکێ.
شیێ.. چەکداران دەست بەسەر بازاڕی شارۆچکەکەدا دەگرن
ناحیەی شیێ کە ناوە تەعریبەکەی شێخ حەدیدە، یەکێکە لەو ناوچانەی عەفرین کە ئاستی نیشتەجێکردنی خێزانی عەرەب تێیدا نزمە. بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ناو شارۆچکەکەوە بە (رووداو) دراون، هەر تەنیا نزیکەی چل خێزان کە ئەوانیش خێزانی چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنن، لە شارۆچکەکەدا نیشتەجێن، بەڵام لە حەوت گوندی دەوروبەری شارۆچکەکە 172 خێزانی عەرەبی هاتوو نیشتەجێ کراون (قرمتلق 70 خێزان. ئەنقلە 30 خێزان. سنارە 16 خێزان. گوندی خەلیل 10 خێزان. ئالکانا 25 خێزان. جقلا تەحتانی 12 خێزان و جقلا فەوقانی 9 خێزان).
نزیکەی 500 خێزان لەوانەی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا شارۆچکەکەیان جێهێشتبوو، گەڕاونەتەوە سەر ماڵی خۆیان.
وەک سەرچاوەکە دەڵێت، چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لە بازاڕی شارۆچکەکەدا چەند دووکانێکیان کردووەتەوە، کەچی تەنیا چەند کەسێکی کەم لەوانەی گەڕاونەتەوە و دووکانیان هەیە، رێگەیان پێداون دووکانەکانیان بکەنەوە.
راجۆ تاڵان دەکری
لەناحیەی راجۆ، ئەو خێزانە عەرەبانەی لە ناوچەکانی دیکەی سووریاوە هێنراون و لەو شارۆچکەیە نیشتەجێ کراون، نیوەی ژمارەی ئەو خێزانانەیە کە لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئاوارە بوون و گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان. تا رۆژی 28ی نیسانی 2018 نزیکەی 350 خێزانی عەرەب لەو شارۆچکەیەدا نیشتەجێ بوونە، لەکاتێکدا ئەو خێزانانەی تا ئێستا گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان 700 خێزانن. بەڵام زانیارییەکی ئەوتۆ نییە دەربارەی ژمارەی ئەو خێزانە عەرەبانەی لە گوندەکانی سەر بە راجۆ نیشتەجێ کراون.
لە گوندی مەیدان ئەکبس کە لەسەر سنوورە، تۆمارێکی دەنگیی سەرنجڕاکێش لەگەڵ هەندێ دیمەنی ڤیدیۆیی ناو گوندەکە بڵاوبووەوە کە وا پێدەچێ چەکدارێکی سەر بە سوپای ئازاد بێ. چەکدارەکە وا دیارە خەڵکی گەڕەکی قابوونە لە رۆژهەڵاتی دیمەشق. داوا لە هاوڕێکانی دەکات خێزانەکانیان بهێنن و بێن بۆ ئەوێ. چەکدارەکە دەڵێت: وەرن لێرە کۆدەبینەوە و دەیکەین بە قابوونی نوێ. دەشڵێت کە پێیانگوتوون ئەو گوندە ئیتر بۆ ئەوانە و دانیشتووانە کوردەکەی جارێکی تر ناگەڕێنەوە.
جندرێس.. عەرەب 95%ی دانیشتووانن
ناحیەی جندرێس بەوە لە ناحیەکانی تری دەڤەری عەفرین جیادەکرێتەوە کە لە کۆنەوە لەناو شارۆچکەکە و هەندێ گوندی دەوروبەریدا عەرەب نیشتەجێ بوونە، واتە پێش هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆی سووریاش. لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە کە دەست بە جێبەجێکردنی سیاسەتی چاکسازیی کشتوکاڵی کرا، هەندێ عەرەب لەو ناوچەیە نیشتەجێ کران، بەجۆرێک عەرەب 15%ی دانیشتووانی شارۆچکەکەیان پێکدەهێنا، بەڵام لە دوای ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونەوە ئەم ژمارەیە زۆری زیادی کردووە. سەدان خێزانی عەرەب لە پارێزگاکانی حمس، حەما، ئیدلیب و غوتەی رۆژهەڵاتەوە هێنراون، کەچی رێگە بە دانیشتووانە رەسەنە ئاوارەبووەکە نادرێ بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان. بەمجۆرە، ئێستا عەرەب 95%ی دانیشتووانی ناوچەی جندرێس پێکدێنن. بەپێی ئەو ئامارانەی بە (رووداو) گەیشتوون، لە گوندی کەفەر سەفرە زیاتر لە 200 خێزان نیشتەجێ کراون. هەروەها لە گوندی کوردا زیاتر لە 20 خێزان. ئەوە جگە لە دوو خێوەتگە کە بۆ پێشوازی لە ئاوارە لەوێ کراونەتەوە. یەکەمیان لە گوندی محەممەدیە و ئەوەی دیکە لە دێر بەلووت.
ئەو ناوچانەی عەرەبی لێهێنراوە بۆ عەفرین
- ئیدلیب
- ئەعزاز
- ئەلباب
- جەرابلوس
- غوتەی رۆژهەڵات
ژمارەی ئەو خێزانە عەرەبانەی هێنراونەتە قەزا و ناحیەکانی عەفرین: 1668 خێزان
جندرێس: 220 خێزان
راجۆ: 350 خێزان
شیێ‌: 172 خێزان
شەڕان: 345 خێزان
بلبل: 350 خێزان
موباتا: 231 خێزان[1]
20-05-201820-05-2018
#️ هەشتاگ
#عەفرین | #08-05-2018 | #20-05-2018 |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 20-05-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️08-05-2018
2.👁️20-05-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-05-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 20 2018 3:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: May 21 2018 12:51PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,092 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020
  🗓️ 13-10-2020
  🗓️ 12-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسوڵ بێزار گەردی
لەڕۆژی 1994-10-17 دڵەگەورەکەی حەیرانبێژی ناوداری کورد رەسووڵ گەردی (رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان) لەباڵەخانە بێنازەکەی لەگەڕەکی ئیسکانی شاری هەولێر لەلێدان کەوت و لەنێو شەپۆلی غەم و بەئامادەبوونی هونەرمەند و دۆست و یارانی بەخاک سپێردرا.
ئەم هونەرمەندە لێهاتووەی کورد لەساڵی 1922دا لە گوندی قەڵادگەی نزیک شاری هەولێر هاتۆتەدنیاوه، لەشاری هەولێری قەڵاو منارە پەروەردەبووە چۆتەبەر خوێندن و بۆتە خوێندەوارێکی رووناکبیرو هەر لەمنداڵییەوەبەهرەی هونەری حەیرانبێژی لەمێشکدا چەکەرەی کردووەو دەنگی سازگاری خۆی لەگەڵ
رەسوڵ بێزار گەردی
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
داود سەمەد فرجی
کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە کفری، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە رێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە راگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە رێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و رۆژی 01-10-2019 تەرمەکەی
داود سەمەد فرجی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574