پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چوارینەکانی خەیام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چوارینەکانی خەییام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی

چوارینەکانی خەییام وەرگێڕانی ئەحمەد شاڵی
چوارینەکانی خەییام
وەرگێڕانی / ئەحمەد شاڵی
1924-1977
تایپ: زریان سەرچناری 2017

کاتێ کۆڕتان بەست یارانی گیانی
مەجلس گەرم بوو بە شادومانی
ساقی کە بادەی گوڵگونی هانی
بە دوعا یادکەن هاوڕێ فڵانی

ئەم شە و پیاڵەی مەی تەواو پڕ ئەکەم
خۆم بە پێکێ دووان مەست و شڕ ئەکەم
هەرسێ تەڵاقی عەقڵ و دین ئەدەم
ئەوسا کچی ڕەز مارە بڕ ئەکەم

گەر ئەبووم بە خواو خاوەنی جیهان
هەمووم سەرتاپا تەخت ئەکرد وێران
ئەوسا بە چەشنێ نوێم ئەکردەوە
ئازاد بە کامی دڵ بگەیت ئاسان

بە گوێما فەلەک هێواش چرپاندی
تۆ حکمی قەدەر لە من ئەزانی
ئەم گێژو خولەم بەدەست خۆم بوایە
خۆم ڕزگار ئەکرد لە سەرگەردانی
مادام سبەینێ هەر ئەڕۆی ناچار
ئەمڕۆ دڵ خۆش کە لە بەندی ئازار
تا مانگە شەوە مەی بخۆ کەمانگ
شەوگار شەق ئەکا بێ تۆ گەلێ جار

کاتێ وەنەوشە شین و خاڵ خاڵە
شەماڵ شەن ئەکا چاکی گوڵاڵە
هۆشیار کەسێکە دەس لە ملانی یار
شەراب ئەنۆشێ ئەشکێنی پیاڵە

حەیف ڕۆژانی جوانیم بەسەر چوو
بەهاری تازەی ژینم وشک بوو
ئەو باڵندەیەی کە گەنجی ناو بوو
هاوار نازانم کەی هاتوو کەی چوو

هاکا کاروانی ژیان تێپەڕ بوو
کوڕ گەل با کۆڕێ ببەستین هەموو
ساقی، تۆش غەمی بەیانی مەخۆ
مەی تێکە، زوو بە، شەومان بەسەرچوو

لە مەی، گەر تۆبە، بکەی نادانی
سەد تۆبە بکەی، هەر پەشیمانی
گوڵ یەخەی دڕا بولبول ناڵانی
جا تۆ چۆن تۆبە، بە حەق ئەزانی

ئەم گۆزەش وەک من کوشتەی یارێ بوو
گیرۆدەی داوی چاو بە خومارێ بوو
ئەو قوڵفەش کەوا لە گەر دنیایە
دەستێک بوو لە مل شەدەلارێ بوو

دڵ نوێژو ڕۆژوو بردی بە تاڵان
وتم سەد شوکر کە بوو ڕزگارمان
کەچی بە بایەک دەست نوێژ بوو بەتاڵ
قومێ مەی تەقەی لە ڕۆژوو هەڵسان

لێوم نایە سەر لێوی شوشەی مەی
لێی پاڕامەوە عومرم درێژکەی
دەم لەناو دەم بوین چرپانی فەرموی
مەی بخۆ کۆچی هێجگاری ئەکەی

بە شەراب بمشۆن ئەوسا بمنێژن
چەند سەرخۆشێکیش تەلقینم بێژن
گەر لە حەشریشدا بە دوما گێژن
خاکی مەیخانەم لە دوو ببێژن

ئۆخەی بۆ دڵێ، عاشق پەرێشان
هەردەم نازدارێ، نەیبا بە تاڵان
قەت حساب ناکەم ڕۆژێ لە ژیان
نەمژم، نەکرۆژم، جووتێ لێوی جوان

پێم دەڵێن مانگی ڕەمەزان واهات
ئیتر ناتوانێ دەم لە مەی بدات
من لە شەعبانا هێندە مەی ئەخۆم
سەرخۆش بکەوم تا جەژنیش ئەڕوات

ئەوانەی دەریای هۆش و هونەر بوون
ڕوناکی ڕێگای خۆشی بەشەر بوون
سەریان دەرنەکرد لەم شەوە زەنگە
وڕێنەیەکیان کرد و تێپەڕ بوون

کاتێ دوا گوڵی عومرم وشک ئەبێ
ئەندامی جەستەم لەبەر یەک دەریێ
ئەگەر خاکەکەم بەکاسەی مەی بێ
هەرپڕ مەی کرام هەلئەسمە سەرپێ

شەونم وەنەوشە بۆیە پاڵ ئەخا
ئەو لەشە ڕوتەی بەر شەماڵ ئەخا
گوڵخونچە بۆیە سەر بەرزە دایم
سەرپۆشی شەرم سەر ڕوی ئاڵ ئەخا

ئەڵێن بەهەشتە و حۆری چاو کەژاڵ
شیرە و هەنگوینە و شەرابێکی ئاڵ
من باکم چی بێ کە لێرە هەم بێ
مەی و یارێکی تەڕی چواردەساڵ

لەم ژینە ناگەین هەرگیز من و تۆ
ئاڵۆسکاوە پیس تاڵ و تانە و پۆ
لە پشت پەردەوە ئەکەین گفتوگۆ
کە پەردە لاچوو شیوەنە و ڕۆڕۆ

خوا کە خوڵقانی سرووشتی ئینسان
بۆچی کەم و کورت ناڕێکی خوڵقان
خۆ ئەگەر باشە بۆچ مان و نەمان
گەر خراپیشە لە کێ بوو تاوان؟

یا شێخ هەرچەندە تەواو سەرخۆشین
هێشتا هەر لە تۆ زیاتر بە هۆشین
خوێنی خەڵق ئەخۆیت ئێمە خوێنی ڕەز
پێم بڵێ کاممان خوێناو ئەنۆشین

حەیرانە بەشەر لە شێوەی جوانی
سەد جار دڵ ئەکا خۆی بە قوربانی
ئەم گۆزە کەری دەهر ئەو جوانە
ئەبینی وەک شێت لە پڕ شکانی

لە جەرگەی زەوی تا لووتکەی زوحەل
یەک یەک نهێنی دنیام کردۆ حەل
هەر مەکرو فێڵ و گرێ کوێرەیەک
هەمووم کردەوە، ما گرێی ئەجەل

لای گۆزە کەرێ وەستام بە پەرۆش
هەزار گۆزەم دی بە هۆش و بێهۆش
گۆزەیەک لە پڕ قیژانی وتی
گۆزەکەر کوانێ؟ کوا گۆزە فرۆش

هەور هاتو گریا دیسان بەهارە
وەرە سەرخۆش بین لەم سەوزە زارە
ئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمە
سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە

کافرم بێ دین کوانێ ڕەزای تۆ؟
دڵ ڕەشم کوانێ تیشکی چرای تۆ؟
تۆ ئەگەر بە نوێژ بەهەشتم بەیتێ
ئەوە کڕینە کوانێ سەخای تۆ؟

کەوتمە دنیاوە گێژو سەر گەردان
لە ژین چیم نەدی غەیری سەرسوڕمان
بە زۆریش ئەڕۆم ئەمرم نازانم
لەم هاتو چوونەم چی بو مەبەستیان

چومە گوزەری گۆزە فرۆشان
لە قوڕ ئەیانکرد هەزار گۆزەی جوان
خەڵکە کوێرنەبووم بە چاوی خۆم دیم
کەللەی باپیرمە قوڵفی گۆزەکان

ئەڵێن خوا پەرست گەر مرد بە ئیمان
لە و دنیاش نزیک بەبارەگای خوان
ئیمە و مەی و یار دایم پێکەوەین
بەڵکوو لە و دنیاش هەر وابین دیسان

ڕێگای هاتوچۆم ئەتەنێ بەداو
بە خەتاو گوناە بە تەفرەی ڕازاو
هەزاران پەندم بەسەر ئەهێنێ
تاوان لە تۆیە و من عاصیو بەد ناو

وەک ئاو لە دەریا، لە دەشت (با) ڕۆیی
ڕۆژێکی تریش لە ژین وا ڕۆیی
نەکەن قەت غەمی دوو ڕۆژ هەڵگری
ڕۆژێک نەهاتوو ڕۆژێک وا ڕۆیی

لە مەیخانە بین پەنا بەرم بۆت
خێرترە بێ تۆ نوێژ کەم لە مزگەوت
ئەوەڵ و ئاخر هەر خۆت حسابی
بەهەشت یا دۆزەخ سەرپشکی بۆ خۆت

لە ڕۆژی ئەزەل کە دروست کرام
دەرسی سەرخۆشی و عەشق دادرام
ئەوسا کە تەواو قاڵ بووم و سوام
بە خوای سەرخۆشی و عەشق ناو برام

لە زانست هەرگیز من دوا نەکەوتووم
نهێنی دنیام زۆری کرد مەعلوم
حەفتاودوو ساڵی ڕەبەق خەریک بووم
ئەوسا حاڵی بووم هیچ حاڵی نەبوم

ئەو ڕۆژە ئەسپی فەلەک زین کرا
مشتەری و پەروین ڕێکوپێک خرا
ئەوە بەشمان بوو کە هەر سەرخۆش بین
گوناهمان چی بو وامان پێ برا

ئەی چەرخ کردەوەی پیست وەهایە
کوشتن و بڕین لای تۆ ڕەوایە
گەر بدڕین جەرگی خاکی دەرون ڕەش
ئای کە گەوهەری تایابی تیایە

ئەی دڵ کە دنیا پیشەی نەمانە
بۆچی ئەم هەوڵ و ڕەنجە گرانە
غەم لەسەر دڵت هەرگیز بار مەکە
چارەنووس چی بێ ئەیکا زەمانە

هەرچەند شیرینە ڕەنگ و شێوەمان
چاوڕەش، ڕوومەت گەش، باڵابەرزو جوان
لەگەڵ ئەوەشا مامۆستای ژیان
خۆشی نازانێ بۆ ئێمەی خوڵقان

چاکە و خراپە پیشەی بەشەرە
خۆشی و ناخۆشیش قەزاو قەدەرە
گلەیی مەکە تۆ لە زەمانە
وەک تۆ زەلیلە ئەو قوڕ بەسەرە

ساتوبی خوا بگە فریای دڵ
هەی ناسک بەدەن، شیرین تر لە گوڵ
تا گۆزەیەک مەی بخۆین بەر لەوەی
بە گۆزە بکرێین، بچینە ژێر گڵ

پێش ئێستا نیشان بووە و نووسراوە
چاک بیت یان خراپ بۆت دانراوە
چارەنووس چی بێ هەر ئەوە ئەبێ
خۆت بکوژی ببڕی سودی نەماوە

تاکەی خۆ پەرست لە پێناوی ژین
هەرغەمی بوون و نەبوون بچێژین
سەرخۆش بە عومرێ ئەنجامی گڵ بێ
چاکە بە مەستی، یا خەو، بیکوژین

پلاری زەمان داویتە پێش خۆ
ئەتبا و ئەت هێنێ بێ قڕە بڕۆ
ئەو کەسەی کەتۆی وا بەم دەردە برد
ئەو ئەزانێت و ئەو ئەی زانێ بۆ

یەک جام لەشەراب دێنێ دڵ و دین
یەک قومی دێنێ هەموو موڵکی چین
بە غەیری شەراب نییە لە گەردون
تاڵێک ببزوێنێ سەد گیانی شیرین

بوکە شووشەین و فەلەک وەک مناڵ
پێمان تەخت ئەکا ئارەزوو و خەیاڵ
ڕۆژێک دوو سەما ئەکەین و دوایی
گەزێ دوان کفنە و یەک دوو گەزیش چاڵ

گەر لە بەهارا کچێکی چاو مەست
بیکا بە دەمتا یەک دوو پێکی خەست
خەڵکی بابڵێن لەسەگ کەمتر بم
بەهەشت ناو بەرم و قەت ببم دەربەست

لەم وێرانەی کۆن چەرخی زەمانە
مەی بخۆ دنیا دەوران دەورانە
نۆبەت گەیشتێ ئاخ و ئۆف مەکە
هەمومان بەشەق ئەکەن ڕەوانە

شەماڵ داوێنی گوڵی دادڕان
بلبل لە ناو گوڵ کەوتۆتە فغان
لە ژێر سێبەری گوڵانا تاوێ
دانیشە زۆر جار ئەڕوێ لە خاکمان

خەیام سەرخۆش بوی بە کەیف و جۆش بە
لە خزمەت یارا خۆش بە و بەهۆش بە
دنیای بێ وەفا کە هەر نەماوە
وەک هەی هەمیشە مەست و دڵ خۆش بە

لەگەڵ نازداری جوانی شل و مل
سەرخۆش بوی بیکە سەد ماچی بەدڵ
بەر ئەوەی بدڕێ ڕەشە بای ئەجەل
کراسی عومرت وەک داوێنی گوڵ

ئەی دڵ فەلسەفەی دنیا بەتاڵە
هۆگری یار بە و ئەم مەیە تاڵە
بەر لەوەی ڕۆژگار خوێنت برێژێ
تۆ خوێنی شووشە بڕێژە پیاڵە

هاودەمی مەی بە، خەزنەی مەحموودە
لە نای گوێ بگرە نەغمەی داوودە
قەت خەمی دوێنێ و سبەینێ مەخۆ
ئەمڕۆ خۆش بژی باقی بێ سودە

بە بادە دەردی دڵت بەبادە
عومری بێ بادە هیچە بەر بادە
مەڵێ حەرامە و کیمیا گەرییە
قومێکی هەزار دەردی پێ لادە

دوێنێ سەرخۆش بووم چومە مەیخانە
دیم پیرێ گۆزەی مەی لەسەر شانە
وتم مامەی پیر لە خوا شەرم کە
وتی سەرخۆش بە خوا میهرەبانە

گوایە من بوون و نەبوون ئەزانم
هەروا هۆی بەرزی و نزمی ژیانم
لەگەڵ ئەوەشدا شەرمم بە خۆم دێ
ناگاتە مەستیی ڕوتبە و نیشانم

من وازم لە مەی و مەستی نەهانی
لە بەرتەنگ دەستی یا پەشیمانی
من مەیم ئەخوارد دڵخۆش بم ئێستاش
تۆ هاتیە ناو دڵ مەیم واز هانی

لەسەر گوڵاڵە شەونمی نەورۆز
مەی و دەنگ خۆشی ئافرەتێکی قۆز
دوێنێ بەسەر چوو خۆش بێ یا ناخۆش
ئەمڕۆکە خۆشە ڕۆژێکە پیرۆز

ئێمەین و مەی و موتریب کەسی تر
گیان و دڵ و جام هەمووی لە مەی پڕ
بێ ترس لە عەزاب لە بەخشینی خوا
نە باکی خاک و نە باو نە ئاگر

فەلەک لە زەوی گوڵێکی نەڕوان
نەیخاتە خاک و نەیکوژێ دیسان
گەر هەور وەک ئاو خاکی ئەباران
تا حەشر ئەباری خوێنی پیرو جوان

شێخێک بە ژنێکی ئەووت سەرخۆشی
ئەم باخەڵ ئەکەی لەسەر ئەو کۆشی
وتی من وەهام بەڵام تو خوا تۆ
ڕاستە ئەو بەرگە بۆ خوا ئەپۆشی

تاکەی چۆڵ پەرست لەم کێوو دەشتە
ببمە ئێشکچی بەبێ کەنیشتە
خەیام کێ ئەڵێ جەهەنەم جێتە
کێ چوە جەهەنەم کوا ئەو بەهەشتە

کە کێشرا گیانی پاکی من و تۆ
خشتی دوو بۆ سەر لاکی من و تۆ
ئەوسا بۆ خشتی گۆڕی ئەم و ئەو
لە قاڵب ئەدەن خاکی من و تۆ

بێ حەد بێ حساب مردن پیرو جوان
نەمان بیست کەسێ بێتە و لەوان
ڕێی هات و نەهات ناگەڕێتەوە
چیت هەیە بیبە لە سوک و گران

ئەڵێن جەهەنم جێگەی سەرخۆشە
قەت باوەڕ ناکا کەسێ بە هۆشە
سەرخۆش و عاشق بچنە جەهەنم
بەهەشتێ وابێ چۆڵە و ناخۆشە

نەئەبوم گەر بوون بەدەستم بوایە
نەش ئەچووم ئەگەر چارەم بکرایە
خۆزگە سەد خۆزگە بۆ ئەم دنیایە
یان نەهاتمایە یان نەچومایە

چارەنووس چی بێ ناگۆڕێ ئیتر
غەم جەرگت لە خوێن زیاتر ئەکا پڕ
بە درێژی عومرت خوێناو بنۆشی
هەر ئەوەی کە هەی ئیتر هیچی تر

چۆن هەوری نەورۆز گوڵاڵە ئەشوا
تۆش پەژارەی دڵ بەمەی بشۆ وا
ئەم لالەزارەی سەیرانگای تۆیە
سبەی ئەبینی لە خاکت ڕوا

عەشقێ کە پاک بێ وشک و بێ تامە
هەروەک خۆڵەمێش بێ ترس و سامە
عاشق ئەوەیە مانگ و ڕۆژو ساڵ
بێ خە و بێ خواردن بەبێ ئارامە

شکاندت شوشەی مل باریکی جوان
چیت بیستووە مەکە ئاڵۆزی دیسان
مەگەر سەرخۆش بوی هەی خاکم بەسەر
ئەو مەیە خۆشەت بەناحەق ڕژان

کەیف و مەی خواردن ئیمانی منە
دوور لە کفرو دین پەیمانی منە
بوکی زەمانە وتی دڵی تۆش
مارەیی و خشڵ و نیشانی منە

هەر قومێ ساقی لە مەی بڕژێنێ
کوێرایی بەسەر دیدەما دێنێ
سوپاس بۆ خواکەی کە بادەی خوڵقان
قومێکی هەزار دەرد ئەپەڕێنێ

نازانم ئەوەی کردمی بە ئینسان
بەهەشتی دامێ یا دۆزەخ کامیان
نەی و پیاڵەی مەی ئافرەتێکی جوان
ئەم سیانە بۆ من بەهەشت بۆ خۆیان

بم دەنێ پێش مەرگ یەک قوم بادەی ڕوت
بەڵکوو ڕووی زەردم ئاڵ کا وەک یاقوت
مردیشم دیسان هەر بەمەی بم شۆن
لە داری ڕەزیش بۆم بکەن تابووت

هاتن بەدەستمان نەبوو تا نەڕۆین
تاڵاوی مەرگیش هەر ئەبێ بخۆین
دەخیلتم ساقی هەستە تا زووە
داخی زەمانە با بە مەی بشۆین

گوڵ وتی یوسفی مصری گوڵزارم
یاقوتم و زێڕە بزەی سەر زارم
وتم یوسفی؟ نیشانی! وتی
داوێن بە خوێن سوور سەیرکە زامارم

بەهارێکی تەڕ گوێ کانی و ئاوێ
لەگەڵ چەند شۆخێ باڵا لاولاوێ
چەند خۆشە بەزمی ئێمە و مەی و یار
دوور لە مزگەوت و کەنیشتە تاوێ

شە و یەخەی شەق بوو مەلا بانگدانە
تیشکی ڕۆژ بادەی کردە پەیمانە
جاڕچی بانگ ئەکا مەی بنۆشن دەی
شە و و ڕۆژ نەگرن دەرکی مەیخانە

بێ گوناە کێیە پێم ناڵێیت یەزدان
لە گوناە بەدەر کەی بوە ئینسان
من گوناە بکەم تۆش سزام بدەی
چی ئەبێ فەرقی من و تۆ قوربان

بەرەبەیانێ دەنگی هەراسان
پیری مەیخانەی لەخە و هەڵ ئەسان
هەستە پیاڵەی مەی پڕکە بەر لەوەی
بە پیاڵەی مەی کەن کاسەی سەر ئاسان

ساقی ناڵەی غەم ئاوازی بەرزە
ناوبانگی مەستیم پڕ کورەی ئەرزە
بە مووی سپیەوە وەها سەرخۆشم
سەرسپی و دڵم گوڵی سەر تەرزە

ڕۆحی ڕەوانت لەبەرکە دەردێ
لافاوی نەمان ئەیبا دەس بەجێ
مەست بە نازانی لە کوێوە هاتووی
ناشزانی دوایی بەرەو کوێ ئەچێ

بۆ دێر دەست نادەم مزگەوتیش یەقین
خۆشم نازانم کە من چیم لە ژین
لە دنیا بووم و بەهەشتیش هەروەک
لاتی بێ ئیمان قەحبەی ناشرین

ڕێی کەوتە گوڵشەن بە مەستی بولبول
دی لە بەزمایە جام و مەی و گوڵ
هاتە زمان و بە گوێمیا چرپاند
عومری ڕۆیشتووت بسپێرە بە گڵ

گەر دەستم ئەکەوت من پارچەیە نان
پێکێ دوو مەی و نەختێ گۆشتی ڕان
کەلاوە کۆنێ ئافرەتێکی جوان
وا ئەژیام نەژی شاهەنشای جیهان

ڕۆژ خۆشە و شەماڵ ئەلەرێتەوە
نم نمەی باران گوڵ ئەسڕێتەوە
بولبولێ ئەی گوت بە گوڵێکی زەرد
با جاڕێ بدرێ مەی بخورێتەوە

قورئان کەلامی خوایە و زۆر خۆشە
جارجار ئەخوێنرێ نەوەک هەمیشە
لەناو پیاڵەی مەی ئایەتێک هەیە
هەمیشە و دائیم هەر مەی بنۆشە

هەموو ڕۆژ ئەڵێم قەستەم بە یەزدان
تۆبە لەمەی بێ و تف لەمەی خۆران
وا بەهار داهات پڕ گوڵاڵەی جوان
ئەمڕۆ تۆ بەکەم تاهەتا شکان

مەی یاقوتی سوور سوراحی کانی
لەش پیاڵەکەی و شەرابیش گیانی
ئەم پیاڵە جوانەی زەردەخەنەی مەی
خوێناوی دڵە ئەگەر بیزانی

وەختێ پیاڵەهات هەی شۆخی نازدار
بیگێڕە بەزمی مەی و عود و تار
سەد (جەم)سەد(کەی) خستۆتە ناوچاڵ
هاتنی مانگ و ڕۆیشتنی هەر جار

گەر لە مەی مەستم بەڵێ من مەستم
کافرم بێ دین من بت پەرستم
هەرکەس بە جۆرێک ئەمداتە قەڵەم
من خۆم ئەزانم چییە مەبەستم

ئەی لەسەر سەری هەموو سەروەران
ئەزانی کەی مەی حەڵاڵ ئەکا گیان
شەممە و یەک و دوو، سێ شەمە و چوار
پێنج شەممە، جمعە، شە و مەلا بانگان

گەر دەستگیرت بوو تۆ پارچە نانێ
کەلاوە کۆنێ سووچی کۆڵانێ
نەکەس غوڵامت نە غوڵامی کەس
لە بەهەشت ئەژیت تۆ خۆت وادانێ

کە خۆت مەی ناخۆیت لە سەرخۆش مەگرە
خۆت پیاو چاک مەکە بە فێڵ و تەفرە
دڵت خۆش مەکە شوکر مەی ناخۆیت
سەد گوناە ئەکەیت مەی زۆر باشترە

سەرمایە و قازانج هەمووم لەدەست چوو
زۆر جەرگی بڕی ئەجەلی بەد خوو
کەس نەهاتەوە لە و دنیا تاکوو
بزانین باسی مردوەکان چی بوو

لە مەیخانە دیم پیرێکی زاهید
پێم وت مردووەکان ئاخۆ چیان کرد
وتی سەرخۆش بە زۆری وەکو تۆ
چوون و تا ئێستا نە جواب نە قاصد

من بەبێ شەراب هەڵناکەم ئەمرم
ناتوانم باری جەستەم هەڵگرم
ئەو ساتەم خۆشە ساقی بڵێ ها
ئەم پێکەش بگرە و نەتوانم بیگرم

بەینێ شاگرد بووین، بووین بە مامۆستا
بەم کەین و بەینە زۆر کەیفمان هەستا
ئەنجامی داستان گوێ بگرە چی بوو
لە خاک دەرچووین و چووین بەبای وەشتا

مەهێڵە خەفەت داکوتێ ڕیشەی
ماتی ڕۆژگارت بگرێ هەتا هەی
واز لە پیاڵەی مەی لە یار مەهێنە
بەر لەوەی مەرگ تێت خوڕێ هادەی

داخی بەجەرگم هاوڕێکانم چوون
ئێسکیان داڕزاو نەمان و مردوون
وەک یەک نۆشیمان لەیەک پیاڵە
کەمێ پێش ئێمە ئەوان سەرخۆش بوون

ئازیز با غەمی سبەی هەڵنەگرین
بێ مەی قەت سەرێ نەکەینە سەرین
سبەی کاروانی مەرگ کەوتە ڕێ
ساڵێک بێ و هەزار وەکو یەک ئەمرین

لەهەر قوژبنێک سەوزە و مێرگێکە
لە خوێنی گەشی جوانە مەرگێکە
پێ توند دامەگرە لە و سەوزە گیایە
ڕەگ و ڕیشەکەی دڵ و جەرگێکە

ئەو کۆشکەی جێگا کەیفی جەمشید بوو
ئاسک تیا ئەژی و مام ڕێویش بێچو
بهرام کە گۆڕی ئەکرد بە کباب
گۆڕ گرتی خۆی و مردو بەسەرچوو

بەرلەوەی لەسەر گۆڕت بخوێنن
بفەرموو مەی و مەزەی خۆش بێنن
خۆ تۆ ئاڵتون نیت هەی گەوجی نەزان
بتخەنە خاک و دەرت بهێنن

لەهەر جێ گوڵ و لالە زارێکە
ئەو گوڵە خوێنی پادشای شارێکە
هەر وەنەوشەیەک دەم ئەکاتەوە
خاڵی سەر گۆنای چاو بەخومارێکە

ئەی دڵ گریمان کە خۆشی دنیا
باغی ئاواتت لە گوڵاڵە پڕکا
لە پڕ ئەبینی شەوێک وەک شەونم
سبەی چۆن ئەتکێ تۆش نەمای ئاوا

گەر سەرخۆش نابم پەست و دڵگیرم
کە سەرخۆش ئەبم بێ هەست و بیرو
حاڵێکە بەینی هۆشیاری و مەستی
بەندەی ئەو کاتەم گەر بێ دەست گیرم

هاتن و چونمان بێ سوود و هۆیە
قاڵیچەی ژینمان بێ تان و پۆیە
لە گێژەی چەرخا ئای کە گیانی پاک
ئەسوتێ قرچو هەراو بۆ سۆیە

ئێمەین کڕیاری مەیی کۆنە و نۆ
بەهەشتمان داوە بە نیو دەنک جۆ
ئەزانی بۆ کوێ ئەچی کە مردی؟
مەی بەمن بدە و کوێ ئەچی بچۆ

بەر لەوەی مەرگ بفەرموێ بڕۆین
وەرە دەردی دڵ تێر بەمەی بشۆین
بە دوری مەگرە چەرخی بەد کردار
مۆڵەت مان نەدا قومێ ئاو بخۆبن

لەگەڵ تیشکی خۆر سپێدەی بەیان
دەست بە پیاڵەی مەی چەند جوانە ئینسان
ئەڵێن کە گوایە مەی تفت و تاڵە
حەق تاڵە و مەیش حەقە بێ گومان

تێکە دەی ساقی تۆ بادەی گوڵگون
با بڕژێ خوێنی شوشەی سەرنگون
بەغەیری شەراب نییە لە گەردوون
یارێکی پاک و دڵ و دەروون ڕوون

لە کەللەت دەرکە کەڵکەڵەی مەحاڵ
پیاڵەت پڕ مەی بێ بە درێژایی ساڵ
لەگەڵ کچی ڕەز ڕابوێرە بۆ خۆت
کچ بە حەرامی نەک دایکی حەڵاڵ

لەوەتەی مانگ و ئەستێرەی ئاسمان
خول ئەخۆن وەک مەی نەیدیوە ئینسان
من زۆر سەرسامم لەمەی فرۆشان
چی ئەکڕنەوە باشتر بێ و هەرزان

هێندە مەی ئەخۆم کە لە بۆنی مەی
پڕبێ گۆڕەکەم لە و بۆنە خۆشەی
گەر عارەق خۆرێ بەلاما بڕوات
مەست و سەرخۆش بێ و تێر بڵێ ئۆخەی

ئەم چەرخە تێیدا خەریک داماوین
وێنە گرێکە و ئێمەش ڕوداوین
ڕۆژ وەکو چراو عالەمیش فانۆس
گێژو خول ئەخۆین چەند خەیاڵ خاوین

ئێمەی شازادەی خۆشی و ماکی غەم
سەرمایەی دادو بنچینەی ستەم
بەرزین و نزم پەستین و هەرم کەم
ئاوێنەی ژەنگ دار لەگەڵ جاجی جەم

خوایە دیمەنی شۆخی ئەو کیژە
وەها ڕازاوە وا جوان داڕێژە
ناش بێ سەیری کەین ئەم حوکمەت وایە
کاسەی پڕ لە ئاو خوارکە و مەی ڕێژە

گیانی بە ماکی پاکیی کرا گۆش
میوانتە نەکەیت بیکەی فەرامۆش
هەر ڕۆژت لێ هات کەیلی کە بەمەی
نەک ئێوارەیەک بڵێ لای تۆم خۆش

یەک قوم لەشەراب گشت جیهان دێنێ
خشتی سەر کوپەی هەزار گیان دێنێ
ئەو دەستەسڕەی مەیی پێ ئەسڕین
هەزار بەرماڵی موسوڵمان دێنێ

هەفتە هەموو ڕۆژ مەی بخۆ سەربەست
نەکەی قەت جمعە دەربکەی لەدەست
لای ئێمە یەکە شەممە یا جمعەیە
تۆ خوا پەرست بە نەوەک ڕۆژ پەرست

مەیخانە بەمەی خۆران ئاوایە
خوێنی دوو هەزار تۆبەم لەملایە
من گوناە نەکەم ڕەحمەت کوا ئەبێ
تامی لێ بوردن لە گوناە دایە

خەرقەی تۆبە و زهد شەرتە بفرۆشم
بە مووی سپیەوە تێر مەی بنۆشم
ژمارەی عومرم خۆیدا لە هەفتا
ئێستا وەختێتی بۆ مەی تێکۆشم

من مەیی تاڵی کۆنە بێ وچان
ئەنۆشم شەوی جمعەی ڕەمەزان
ترێی حەڵاڵی خۆم کردە کووپە
ئەیکا بە شەراب تا نەیخۆم، یەزدان

دەستێک بە قورئان دەستێکم بەجام
لایەکم حەڵاڵ ئەولاکەم حەرام
لەم ژێر گومەزی شینە ئێمە واین
نە تەواو کافر نەتەواو ئیسلام

پیاڵە بە و چەشنە دروست کراوە
بشکێ لای سەرخۆش کفری تەواوە
هەر سەرە و کوڵمە و لاجانگە و چاوە
لای خوا ڕەوایە بڵێن شکاوە

بەرماڵمان لە مل کووپەی مەی ئاڵان
تۆزی مەیخانە بۆ تەیموممان
بەڵکوو لە و عومرەی لە مزگەوت دۆڕا
بیدۆزینەوە لە مەیخانەکان

گوڵ وتی لە ڕووم جوانتر قەت نابێ
گوڵاوکەر بۆچی ڕقی لێم وابێ
بولبول وتی پێی ئەبێ هەموو کەس
ڕۆژێک پێکەنی ساڵێک گریابێ

کەللە ئارەزوی کچی جوانێتی
دڵم هەر شەراب داوا خوازێتی
پێم ئەڵێن بەڵکوو خوا لێت خۆش نەبێ
من تۆبە ناکەم کەیفی خۆیەتی

سبەینێ ئاڵای درۆ قەی ئەکەم
بە مووی سپیەوە قەصدی مەی ئەکەم
ساڵانی عومرم خۆی دا لە هەفتا
ئێستی کەیف نەکەم گوایە کەی ئەیکەم؟
ئەم بابەتە 6,572 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: فارسی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 18-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,572 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 15-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.407 چرکە!