📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,472 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📊 50%ی گەشتیارانی کوردستان دەچن بۆ تورکیا | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
50%ی گەشتیارانی کوردستان دەچن بۆ تورکیا
📊 ئامار و راپرسی


بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا گەشتوگوزارییەکان دەڵێن ساڵانە لە وەرزی گەشتکردندا نزیکەی 45 تاوەکو 55 هەزار گەشتیار لەڕێگەی گروپە گەشتیارییەکان و رێگای دیکەوە لە کوردستانەوە گەشت دەکەن بۆ دەرەوە، نیوەی ئەو گەشتیارانەش روو لە تورکیا دەکەن.
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتوگوزارییەکان، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 500 کۆمپانیای گەشتیاری هەن، 100 لەو کۆمپانیایانە مۆڵەتی دەستەی گەشتوگوزاریان هەیە، ئەوانی دیکە تەنیا مۆڵەتی تۆماری کۆمپانیاکانیان هەیە، هەندێک لەو کۆمپانیایانە گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی تورکیا، میسر، لوبنان، تونس، مالیزیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و وڵاتێکی دیکە دەبەن.
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای میران، بۆ فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار، دەڵێت لە وەرزی گەشتیاریدا کە لە مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئەیلول، هەفتانە لەڕێگەی پاکێجە گەشتیارییەکانی کۆمپانیاکانەوە 2000 تاوەکو 2500 کەس گەشت دەکەن، کە بەتێکڕا ساڵانە تەنیا لە وەرزی گەشتیاریدا ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 10 هەزار گەشتیار.
بە گوتەی لاوەند مەموندی، لە دەرەوەی پاکێجە گەشتیارییەکانیش، خەڵکێکی زۆر خۆیان ڤیزا وەردەگرن و بە هێڵەکان یان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتی ئێران و تورکیا دەکەن کە بەپێی بەدواداچوونی ئەوان ساڵانە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 7 بۆ 8 هەزار گەشیار. لاوەند دەڵێت ساڵانە نزیکەی 45 تاوەکو 55 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن.
سەبارەت بەو وڵاتانەی زۆرترین گەشتیاری کورد روویان تێدەکەن، لاوەند گوتی: نزیکەی 50% ی ئەو گەشتیارانەی لە وەرزی گەشتیاریدا لەڕێگەی گرووپەوە گەشت دەکەن، ئاڕاستەی گەشتەکانیان روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیایە، بەدوای ئەویشدا میسر و مالیزیا بەپلەی دووەم و سێیەم دێن. پاشان لوبنان، ئازەربێجان، ئەرمینیا، سەنگاپورە و تونس.
نرخی بلیتی تورکیا 55% گران بووە
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق ئێوارەی رۆژی 29ی ئەیلولی ساڵی رابردوو گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرهەولێر و سلێمانیسلێمانی داخست.
پاش نزیکەی 6 مانگ لەو بڕیارە، رۆژی 15ی ئاداری ئەمساڵ حکومەتی عێراق گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی هەڵگرت، بەڵام بە هۆکاری سیاسی تا ئێستا گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا بۆ سلێمانی دەستی پێنەکردووەتەوە و ژمارەی گەشتەکانی تورکیاش بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر سنووردارن.
بڕوا سەعید قادر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مون لاین بۆ فڕۆکەوانیی گەشتوگوزار کە کۆمپانیاکەی کاری فرۆشتنی پلیت و رێکخستنی گروپی گەشتیاری بۆ وڵاتانی تورکیا و مالیزیا و میسر و لوبنان و سەنگاپورە دەکات، دەڵێت: بەهۆی راگرتنی 21 گەشتی هەفتانەی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ سلێمانی و کەمکردنەوەی گەشتی هەفتانەی کۆمپانیا تورکییەکان لە 63 گەشتەوە بۆ 40 گەشت بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر و گەشتکردنی خەڵکی پارێزگاکانی مووسڵ و سلێمانی و کەرکوککەرکوک لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ تورکیا نزیکەی 55% بەرزبووەتەوە.
بڕوا سەعید نموونە بە نرخی گەشت بۆ ئیستانبوڵ دێنێتەوە و دەڵێت: ساڵی رابردوو نرخی چوون و هاتن بۆ ئیستانبوڵ بەهۆی کێبڕکێ و پاکێجی کۆمپانیاکان نزیکەی 380 تاوەکو 420 دۆلار بوو، ئێستا نرخی بلیت لەنێوان 900 تاوەکو 1000 دۆلاردایە.
بڕوا سەعید دەڵێت لەبنەڕەتدا نرخی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بۆ تورکیا لە 400 دۆلارەوە دەستپێدەکات، بەڵام کاتێک خواست زیاد دەبێت، هێڵەکان وردە وردە نرخ بەرز دەکەنەوە. بڕوا سەعید لەو باوەڕەدایە نرخی گەشت بۆ تورکیا لە جەژندا گرانتریش بێ‌، بۆیە لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە کڕینی کورسیی فڕۆکەکان. بڕوا دەڵێت نرخی کڕینی پێشوەختەی کورسیش بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 40% بەرزبووەتەوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بلیت پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر گروپە گەشتیارییەکان بۆ تورکیا هەیە، بڕوا نموونە بە کۆمپانیاکەی دێنێتەوە و دەڵێت: بۆ وەرزی گەشتیاری ئەمساڵ رۆژانە 40 کورسیمان لە کۆمپانیای ئەتڵەس گڵۆباڵ بۆ ئیستانبوڵ کڕیبوو، بەهۆی زۆریی خواست تا 30ی ئاب کورسییەکانمان فرۆشراوە، ئێستا هەندێ کورسیی دیکەمان کڕیوە بە 100 دۆلار زیاتر لە نرخی پێشوو، بۆیە لە 10ی ئابەوە نرخی گەشتی گروپە گەشتیارییەکان بۆ تورکیا لەوانەیە بۆ 850 دۆلار بەرزبێتەوە.
کۆمپانیاکەی بڕوا سەعید هەفتانە لەڕێگەی گروپی گەشتیارییەوە 1370 گەشتیار دەبات بۆ تورکیا، میسر، مالیزیا، سەنگاپورە، لوبنان، ئازەربێجان و تونس و چەند وڵاتێکی دیکە کە مانگانە دەکاتە 5 هەزار و 480 گەشتیار، بۆیە پێشبینی دەکات مانگانە لە وەرزی گەشتیاریدا 10 تاوەکو 12 هەزار گەشتیار تەنیا لەڕێگەی پاکێجە گەشتیارییەکانەوە گەشت بکەن، بڕوا دەڵێت: تێچووی گەشتی هیچ گەشتیارێک لە هەزار دۆلار کەمتر نییە. بەو پێیە بێ‌ مانگانە تەنیا 10 ملیۆن دۆلار لە رێگەی گروپە گەشتیارییەکانەوە دەچێتە دەرەوە.
کۆمپانیای دریم هۆڵیدەی، ماوەی 9 ساڵە دامەزراوە، گروپی گەشتیاری بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا و میسر دەبات، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیارەکانی 22% زیادی کردووە.
ئالان ئاکرەیی، بەڕٍێوەبەری کۆمپانیای دریم هۆڵیدەی، دەڵێت: بەهۆی راگرتنی گەشتی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سلێمانی و وەستانی گەشتی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی زاگرۆس جێت و کەمکردنەوەی گەشتی هەفتانەی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی تورکیا و هەروەها گەشتکردنی خەڵکی پارێزگاکانی مووسڵ و سلێمانی و کەرکوک لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر، نرخی پلیت بۆ تورکیا زۆر زیادی کردووە، بۆیە نرخی هەفتەیەک گەشت لە رێگەی گروپەوە بۆ ئیستانبوڵ و ئەنتاڵیا لە 550 دۆلارەوە بۆ 750 دۆلار بەرزبووەتەوە.[1]
30-07-201830-07-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 30-07-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-07-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🏕 گەشتوگوزار
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 30 2018 9:45AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 30 2018 7:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 30 2018 7:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,321 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
50%ی گەشتیارانی کوردستان دەچن بۆ تورکیا
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-07-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574