هێشتا لە 48%ی کوردانی ئێزدی رفێندراو بێسەروشوێنن
📊 ئامار و راپرسی
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف، لە ماوەی چوار ساڵدا سێ هەزار و 315 ئێزدی لە دەستی
داعشداعش رزگارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 102 کەس، واتە نزیکەی لە 48%ی رفێندراوەکان چارەنووسیان نادیارە.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە رۆژی 3-8-2014ەوە تاوەکو ئێستا لە کۆی شەش هەزار و 417 ئێزدی رفێندراو لەلایەن داعشەوە، سێ هەزار و 315 کەسیان رزگارکراون و هێشتا سێ هەزار و 102 کەس لەدەستی داعشدا ماون.
ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف:
- ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان 550 هەزار کەس.
- 100 هەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
- ژمارەی شەهیدبووەکان لە رۆژی یەکەمی هێرشی سەر
شنگالشنگال: هەزار و 293 شەهید.
- تاوەکو ئێستا 69 گۆڕی بەکۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە.
- دەیان گۆڕی تاکە کەسی دۆزراونەتەوە.
- 68 پەرستگە و مەزارگەی ئایینی تەقێندراونەتەوە.
ژمارەی منداڵە بێ دایک و باوکەکان:
- دوو هەزار و 745 منداڵ:
- هەزار و 759 منداڵ باوکیان لەدەستداوە.
- 407 منداڵ دایکیان لەدەستداوە.
- 389 منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداون.
- 220 منداڵ دایک و باوکیان لەلای داعش ماون.
ژمارەی رفێندراوانی کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە:
بە تێکڕا شەش هەزار و 417 کەس
سێ هەزار و 548 لە رەگەزی مێ.
دوو هەزار و 869 کەس لە رەگەزی نێر.
تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 315 کەس رزگارکراون.
+ هەزار و 155 ئافرەت.
+ 337 پیاو.
+ 953 منداڵی کچ.
+870 منداڵی کوڕ.
تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 102 کەس بێسەروشوێنن:
+ هەزار و 440 رەگەزی مێ.
+ هەزار و 662 رەگەزی نێر.
لەدوای هێرشی داعش لە مانگی ئابی 2014 بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بەناوی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کردووەتەوە و بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخانکردووە
رۆژی هەینی
03-08-201803-08-2018 هاوکاتە لەگەڵ چوارەم ساڵی کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی داعش و کۆمەڵکوژکردن و بێسەروشوێنکردنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی شارەکە و کوردانی ئێزدی.
لە تشرینی دووەمی ساڵی 2015، بە بەشداری زیاتر لە حەوت هەزار و 500
پێشمەرگەپێشمەرگە شنگال لە دەست داعش کۆنترۆڵکرایەوە.
[1]
02-08-201802-08-2018