📊 بابەت 375,063 | وێنە 59,496 | پەڕتووک PDF 11,118 | فایلی پەیوەندیدار 44,107 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 14,934
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 15-07 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆15-07-2020
📆14-07-2020
📆13-07-2020
📆12-07-2020
📆11-07-2020
📆10-07-2020
📆09-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅15 July
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 14-07-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر 22 ناوچەی لە پارێزگای شرنەخ، کە ناوەندی شرنەخ و ناوچەکانی جزیر و سلۆپی دەگرێتەوە، بۆ ماوەی 3 رۆژ لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. دوای بڕیار قەدەغەی هاتوچۆ لە لایەن پارێزگای شرنەخەوە، ئۆپڕاسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد. بە پێی زانیاریەکان ئۆپڕاسیۆنە سەربازیەکەی چیای جودی، بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی پێکردووە.[1]
- ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە شاری غازی عەنتاب هەڵیانکوتاوەتە سەر (30) شوێن و ژمارەیەک تۆمەتباریان دەستگیرکردووە
✌️ فارس یونس عەبدولسەلام
شەهید فارس یونس عەبدولسەلام تەمەن 18 ساڵ لەشاری خانەقین لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە، وەکو خۆبەخشێک لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بەداعشەوە بەشداری شەڕەکانی کردووە، رۆژی 15-7-2015 لەگەڵ چوار هاوڕێی تری بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لەجەلەولا شەهیدبوو. تاقانەی خێزانەکەی بوو.
👫 زارا محەمەدی
ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین.
زارا محەمەدی، مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردیە، منداڵانی کورد فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایک دەکات. رۆژی 14-07-2020 لەلایەن دادگای داگیرکەری ئێرانەوە بە 10 زیندانی حوکم درا.
👫 شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کەبەپێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەلاچوالانەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیەوه، کەمەلا ئەبوبەکری موسەنیفه بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لەساڵی 1904 لەشاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودا
📝 نامەی ترۆزی فرۆشێک بۆ قوباد تاڵەبانی! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
نامەی ترۆزی فرۆشێک بۆ قوباد تاڵەبانی!
📝 بەڵگەنامەکان


ئەزانم تەندروستیت زۆر باشە، بۆیە لە ئەحواڵت ناپرسم.
تەنها ئەمەوێ لەم نامەیا چیرۆکێکت بۆ بگێڕمەوە. هیوادارم کاتی خوێندنەوەیت هەبێت.
من دەرچوی بەشی مێژووم، ئەو مێژووەی سەدان پادشاو، سەرۆک حکومەت و دارو دەستەکانی بە زبڵدانەکەشی ڕەوا نەبینی و ئیستا ئێسقانەکانیشیان نەماون. ئەمڕۆ بە دیار فرۆشتنی ترۆزیەکانمەوە، مێژووی شۆڕشی فەڕەنسیم ئەخوێندەوە، لە شوێنێکا نوسراوە؛ چەند سەدەیەک لەمەو بەر گەلی فەڕەنسا سکاڵای برسێتیان ئەبەنە لای لویسی شانزەهەم، کە ئەو کات پادشای وڵات بو. بەڵام لە بری ئەوەی پادشا چارەیەکیان بکtات. پێیان دەڵێ ؛ بڕۆن پسکیت بخۆن. سەرەنجام ئەم قسەیە ئەبێتە هەوێنی توڕەبونی گەل و بەرپا کردنی شۆڕشێکی مەزن. تا وای لێدی سەری پاشا ئەبەنە بەر مەقسەڵەیەک و ئەیپەڕێنن. چونکە هەر بێ حورمەتیەک بە کەرامەتی ئینسان بکرێ باجی خۆی هەیە. جا هەر کەسێک بیکات. زوو یا درەنگ ئەبێ وەریگرێتەوە... بەڵێ ئەمە تەواوی چیرۆکەکە بو.. هیوادارم بە باشی لێی تێبگەیت.
بیستم جەنابیشتان ئەوەتان فەرموە؛ کە ئەگەر لە مەجالی پسپۆڕی خۆمان کارێک نەبو، بڕۆین حەماڵی کەین، یان ببین بە چای چی و بۆیاغچی سەرشەقامەکان. بۆ نمونە ؛ دەرچویەکی کۆلێژی پزیشکی بڕوا ببێ بە ناتری حەمام و،دەرونناسێک ببێ بە قاساب و، مێژوو نوسێک ترۆزی بفرۆشێ و، مامۆستایەکی ئینگلیزی هاوار بکا وەرنەوە بۆ ئاوی سارد و، توێژەرێکی کۆمەڵایەتی چەقۆ بفرۆشێ و، دان سازێکیش بە جووت گۆرەوی هەڕاج بکات. ئاساییە.. ئێمە ئەم کارە ئەکەین و ناهێڵین ماڵ و مناڵمان لە برسا بمرن و باری ئابوری وڵاتیش ڕەچاو ئەکەین. بەڵام تۆش ئەبێ شتێک بزانیت.
کاتی خۆی باڵوڵ ئەڕوا بۆ دیدەنی خەلیفە هاڕونە ڕەشید، ئەبینێ خەلیفە لە بەرزاییەکی زۆرەوە، وەک ئەو گردانەی تۆو هاوشێوەکانت لەسەریا ئەژین، بێ خەم لێی دانیشتوەو مێش میوانی نیە. باڵوڵ لە دوورەوە هاوار ئەکا سڵاو ئەی خودا ؟ خەلیفە ئەڵێ کاکە من خودا نیم. ئەڵێ باشە ئەگەر خوا نیت چیت داوە لەو ئاسمانەو بۆچی نایەی لە گەڵ ئەو خەڵکەیا بژیت.. جا جەنابیشتان ئەگەر خودان با بزانین، ئەگەریش خودا نین وەرەو مەرد بەو لە گەڵ ئێمەیا بژی.
گەرنا تۆ چۆن لەنێو ئەو کۆشک و تەلارانەوە ئێمە بچوک ئەبینیت، زۆر دڵنیا بە ئێمەش هەر وا تۆ ئەبینین.
وەرەو بزانە ژیان کردن لە کەلاوەکانی کوران و سەیداوەو تەعجیل چۆنە ؟ ببینە لە کۆتری سەلام ئەو خەڵکە چۆن ڕاوی نان ئەکەن. با دایکی تۆش وەک دایکی ئێمە شەوان کە دەنوێ، سۆندەی ئاوەکە بە قاچیەوە گرێ بدا، تا کە ئاو هات بڕژێ بە سەریاو تێبگەی لەوەی شەوانە خەونی چەندەها ژن و دایک بەم شێوەیە دەزڕێن ؟ با وەک ژنێکی میهرەبان کە مریشکێک دەکڕێ بۆتان، لە پێناو تێربونی تۆو پاڤێڵی برات، بڵێ من حەزم بە قاچەکانیەتی و ڕان و سنگەکەی بخاتە کاسەکەی ئێوەوە. تا تێبگەی هەژاری چیەو چۆنە ؟
دەئاخر باوکی تۆ، خۆ هێندەی ماندێلا تێکۆشانی نەکردوە، خۆ هێندەی گاندی ڕەنجی بۆ گەلەکەی نەکێشاوە. تا جەنابتان ئاوا لە ڕەفاهیەتدا بژین و ئەو خەڵکەش ڕۆژانە لە برسا بمرن.
پیاوێک هەیە لە ئۆڕۆگوای حەزەکەم بیناسیت، ئەو پیاوە ناوی خۆسێ مۆخیکایە، لەگەڵ خەڵکا ئەڕوا بۆ سڕەی بەنزین، خراپترین جۆری سەیارەی پێیە، تاکو ئیستا لە خانوی کرێدا ئەژی، یەک دینار لە حیسابی بانکیەکەیدا نیەو ڕۆژانە هەر ئەوەنەی هەیە کە بیخواو لە برسا نەمرێ. تۆ ئەزانی ئەو پیاوە کێیە ؟.. ئەو پیاوە سەرۆکی ئۆڕۆگوایە.. گوێت لێبو وتم چی ؟ وتم سەرۆک..
ببوره مشتەریم هات.. ماڵئاوا.
پەشێو حەمەد ئەمین
03-08-201803-08-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-08-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2018 2:19PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 4 2018 8:03AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 4 2018 8:03AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,067 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
نامەی ترۆزی فرۆشێک بۆ قوباد تاڵەبانی!
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-08-2018
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️ترۆزی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,452 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574