لە یادی 4 ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژیی خوشک و برا ئێزیدییەکاندا هەر کەسێک نکۆڵی لە تاوانی جینۆسایدی ئێزید
📝 بەڵگەنامەکان
لە 3ی ئابی 2014 چەکدارانی
داعشداعش یەکێک لە هەرە قێزەونترین تاوانەکانی سەردەمیان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی شەنگال و پێشتریش برا کریستان و شەبەک و تورکمانە شیعەکانی ناوچەی
موسڵموسڵ ئەنجامدا, کە نموونەی ئەم تاوانانە لە 100 ساڵی رابردوودا لە جیهاندا نەبووە.
ئێمە لە 4ی ئابی 2014 لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەک یەکەم لایەن ئەو تاوانەمان بە جینۆساید ناساند و داوامان لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و کوردستانی کرد بەرەو روی تاوانەکە ببنەوە لەو پێناوەشدا کاری بە بەرهەممان ئەنجامدا , لە یادی چوار ساڵەی ئەم تاوانە قێزەونەدا داواکارین.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان فشار بخاتە سەر حکومەتی ناوەندی بۆ ئەوەی پەیماننامەی رۆما واژۆ بکات و ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی, بۆ ئەوەی نیازپاکی خۆی لە رێگای بە ئەندامبونیەوە لە دادگاکە بۆ پێکهاتەکانی ئەم وڵاتەی مەڵبەندی جینۆساید رابگەیەنێت کە دژ بە دوبارەبوونەوەی تاوانەکانی رابردووە کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە(
هەڵەبجەهەڵەبجە, ئەنفال, بارزانی, فەیلی, تەعریب, شەنگار, سمبێل....), کە تاوانەکانی شەنگال و دوز سەلماندییەوە بە ئەندام بوونی عێراق زامنی دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانەو سزا دانی بکەرانی و ناساندنی حەقیقەتی یاسایی تاوانەکەیە لە ئاستی نێو دەوڵەتیدا.
- داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکەین, داواکاری بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی بکەنە یەک لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە دانوساندنەکانیان لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا لە گەڵ لایەنە عێراقیەکان و سازشی لەسەر نەکەن.
- هەر کەس و لایەنێک لە کوردستانەوە ریکلام بۆ داعش بکات, پێویستە بە تاوانی هاوکاریکردنی تیرۆر و بانگەشە بۆی دادگایی بکرێت.
- هەر کەس و لایەنێک نکۆڵی لە جینۆسایدی ئێزیدی و کریستان و پێکهاتەکانی دیکە بکات لە لایەن داعشەوە پێویستە سزا بدرێت و ئینکار کردنی تاوانەکانی جینۆساید وەک تاوان سەیر بکرێت لە هەرێمی کوردستان, بە یاسا رێکبخرێت و پێشێلکارانی سزا بدرێن.
- هەر پارت و لایەنێکی سیاسی ئینکاری جینۆسایدی ئیزیدی و کریستان و شەبەک و.... بکات , یاخود برەو بە سیاسەتی جیاکاری بەرامبەریان بدات لە ئاستی خوارەوە پێویستە قەدەغە بکرێت.
- پێویستە ئەو چەکدارە کوردستانیانیانەی لە ریزی داعش بوونە, لە کاتی واز هێنانیان دادگایی بکرێن لە بەرامبەر بەشداریکردنیان لەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە.
- پێویستە ئەو تاوانانەی لە رابردوودا لە رێگای 74 فەرمانەکەوە بەرامبەر بە ئێزیدی و کریستان و پێکهاتە ئاینییەکانی کوردستان کراوە, تۆمار بکرێن وەک مێژوو و بچێتە بواری خوێندنەوە, کەسایەتییەکانیان بناسرێن وەک تاوانبار نەک قارەمانی مێژویی.
- دەبێت سنورێک بۆ تەجاوزات بۆ سەر ناوچەی ئێزیدی و کریستان و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان دابندرێت, تایبەتمەندی ناوچەکانیان بپارێزرێت و لە دەسەڵاتدارێتی کوردستاندا رۆڵی زیاتریان پێ بدرێت تا وەرگرتنی بەرزترین پۆستی سیاسی و ئیداری.
- داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەین, هەر دیلێکی داعشی هاووڵاتی 124 وڵاتەکەی ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیان لایە تەسلیم بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەن, بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن, مخابن تا هەنووکە کەمتەرخەم بوونە.
- داواکارین لە هەردوو لایەن بڕیار بەدەستان و تاوانبارانی داعش دیاری بکەن, ئەوانەی لە بڕیاردان و تاواندا رۆڵیان هەیە, ناوەکانیان بدەنەدادگای تاوانی نێو دەوڵەتی.
- پێویستە لە ئاستی جیهانیدا گەلەکەمان شوێن پێی تاوانباران هەڵبگرێت و لە وڵاتەکانیان سکاڵا لەسەر چەکدار و لایەنگرانیان تۆمار بکرێت.
- داواکارین ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری داگیرکردنی شەنگال لە 3-8 لە لایەن داعشەوە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت, ئەگەر شکستی سەربازییە ئەوانەی هۆکاری شکستەکەن سزا بدرێن و لە بەرپرسیارێتی سەربازی دوور بخرێنەوە, ئەگەر کارئاسانیکردنێک هەبووە بۆ لایەنی بەرامبەر, ئەوا بە تاوانی هاوکاریکردنی جینۆساید سزا بدرێن.
- داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی زیاتر تەرخان بکات بۆ ئازاد کردنی کچان و کوڕانی ئێزیدی کە 48,3%یان تا ئێستا لە دیلیدا ماون , وە هاوکاریان بکرێت دوای گەڕاندەوەیان بۆ ئەوەی ژیانێکی شەرافەتمەندانە بژێن.
تۆڕی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی - 376 رێکخراو
کوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی رێکخراوە کوردییەکان بۆ قەدەغە کردنی چەکی ئەتۆمی - رێکخراو)130
03-08-201803-08-2018