Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
لە شاری سلێمانی، بە سەدان کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان و شەکراوخواردنەوە بێکاربوون.
ئاسۆی شەهرام، نوێنەری هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان، بە زەمەن راگەیاند: لە سەنتەری شاری سلێمانی 13 هۆڵ هەن و زۆری
📊 سلێمانی؛ 500 کەس بەهۆی داخستنی هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕانەوە بێ کاربوون
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ
عیدۆ بابا شێخ رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری ئیزدییەکان و برای بابا شێخی پێشووی ئیزدیەکان بووە و ئەندام خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە و ماوەیەکیش راوێژکاری جەلال تاڵەبانی سەرۆککۆماری پ
👫 عیدۆ بابا شێخ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
👫 کەسایەتییەکان
بەهادین نوری
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📊 گەمارۆی سەر ئێران ترسی خستووەتە بازاڕەکانی کوردستانەوە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
گەمارۆی سەر ئێران ترسی خستووەتە بازاڕەکانی کوردستانەوە
📊 ئامار و راپرسی

بریکاری پێشووی وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران، کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی لەنێوان عێراق و ئێران دەبێت، بە درێژەکێشانیشی زیان بە ئابووریی عێراق دەکەوێ‌.
دوای کشانەوەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەمریکا بەشێک لە گەمارۆکانی گەڕاندەوە سەر ئێران. سەپاندنی گەمارۆکان بە دوو قۆناغ دەبێ‌، قۆناغی یەکەمیان لە رۆژی شەشی ئەم مانگە چووە واری جێبەجێکردن و گەمارۆ خراوەتە سەر بازرگانیی ئۆتۆمبێل، زێڕ و مادە کانزاییەکانی دیکە، لەقۆناغی دووەمیش کە لە 5/11/2018 دەستپێدەکات، گەمارۆ دەخرێتە سەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە و بانکی ناوەندیی ئێران.
هەرچەندە هێشتا هەموو وڵاتان ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لەگەڵ ئێران نەپچڕاندووە، بەڵام لەئێستاوە کاریگەری گەمارۆکە لەسەر ئابووریی ئێران دەرکەوتووە و تومەن بەهای خۆی تا ئاستێکی زۆر لەدەستداوە.
د.فازڵ نەبی، برێکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، بە (رووداو)ی راگەیاند: گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری لەسەر جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێران دەبێت، چونکە لە بواری نەوت و غازدا، ئاڵوگۆڕێکی گەورە لەنێوان هەردوو وڵات هەیە.
ئەگەرچی عێراق پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام بە گوتەی فازڵ نەبی، عێراق ناتوانێ پابەندی بڕیارەکانی ئەمەریکا نەبێت چونکە مامەڵە داراییەکانی عێراق لە رێگەی بانکەکانی ئەمەریکاوەیە، بەتایبەتیش بانکی جی پی مۆرگن کە پاڵپشتیی عێراق دەکات بۆ ئەوەی لەڕووی داراییەوە بکەوێتەوە سەرپێ، بۆیە ئەگەر تەنیا ئەم بانکە واز لە پاڵپشتی عێراق بهێنێ‌، عێراق تووشی گەورەترین نسکۆی دارایی دەبێت.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، د.فازڵ نەبی، گوتی: گەمارۆی سەر کەرتی نەوتی ئێران، کاریگەری زۆری لەسەر هەرێمی کوردستان نابێ‌، چونکە هیچ پەیوەندییەکی لە بواری وزە لەگەڵ ئێراندا نییە، بەڵام کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەتایبەت لەسەر ئەو کاڵایانەی کە بازرگانان ئێران و هەرێمی کوردستان وەک ترانزێت بەکاردێنن.
د.فازڵ نەبی پێیوایە ئەگەر هەرێمی کوردستان ژیرانە مامەڵە بکات و دەرفەتەکان بقۆزێتەوە، دەتوانێ‌ سوود لەو گەمارۆیەی ئەمریکا وەربگرێ‌ :بەهۆی دابەزینی نرخی تومەن، ئێستا خەڵکی کوردستان کاڵای ئێرانییان بە هەرزان دەستدەکەوێت، حکومەتیش لەڕێگەی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران دەتوانێ کارگەی زۆر گەورەی وەبەرهێنانی کاڵا خۆراکییەکانی ئێران لە کوردستان دابمەزرێنێ‌، لە جیاتی هاوردەکردنی کاڵای ئێران، کاڵا بەرهەم بهێنێ.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی، لە دوو ساڵی پێشتر و شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، هەرێمی کوردستان بایی 3 ترلیۆن و 974 ملیار و 405 ملیۆن دینار ئاڵوگۆڕی لەگەڵ ئێراندا هەبووە. لە ساڵی 2016دا یەک ترلیۆن و 818 ملیار و 405 ملیۆن دینار. لە ساڵی 2017دا ترلیۆنێک و 320 ملیار دینار، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، قەبارەی ئاڵوگۆڕەکە گەیشتووەتە 736 ملیار و 600 ملیۆن دینار، کە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو نزیکەی 10% زیادی کردووە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە (رووداو)ی گوت :بەهۆی دابەزینی نرخی تومەن، بازرگانان روویان لە هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی کردووە. رۆژ بە رۆژ قەبارەی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە.
نەوزاد ئەدهەم پێیوایە ئەگەر عێراق گومرگ لەسەر ئەو کاڵایانە دانەنێ‌ کە لە کوردستانەوە هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێن، ئەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییە دوو هێندەی ئێستا دەبوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان بۆ پابەندبوون بە گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران لە چوارچێوەی بڕیارەکانی عێراقدا هەنگاو دەنێت و پابەندی بڕیارەکانی عێراق دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لەئەمەریکا کردووە و لەگەڵ عێراقیش لەوبارەوە قسەمان کردووە، دەمانەوێت شاندێکی ئەمەریکا سەردانی ئێمە بکات و بەرچاوڕوونیمان پێبدات لەسەر ئەوەی چ شتێک دەبێت بکرێت و چ شتێک نابێت بکرێت.
نەوزاد ئەدهەم، دەڵێت: تا عێراق پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکانی ئەمەریکاوە رانەگەیەنێ، ئێمە هیچ کۆتوبەندێکمان لەسەر بازرگانان بۆ هاوردە و هەناردەی کاڵا بۆ ئێران، لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان نابێت.
هەرچەندە هێشتا عێراق بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی هیچ کاڵایەکی لەگەڵ ئێران نەداوە، بەڵام لەئێستاوە بەشێک لە بازرگانان ترسیان لێ نیشتووە.
حاجی فەقێ هەڵشۆیی، خاوەنی کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی کاڵای ئێرانی دەڵێت: بەهۆی هەڵکشان و داکشانی نرخی تومەن، کارگەکانی ئێران بەگوێرەی نرخی تومەن بەرامبەر بەدۆلار نرخ بەرز و نزم دەکەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هەرزانبوونی بەشی زۆری کاڵاکان بەراود بەساڵی رابردوو، قەبارەی هاوردەکردنی کاڵامان 150% زیادی کردووە.
حاجی فەقێ ساڵانە بایی 2 ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی هاوردە دەکات، ئەو دەڵێت: ساڵی رابردوو لەم وەرزەدا مانگانە نزیکەی 5 ترێلە کاڵامان دەهێنا، بەڵام ئێستا مانگی وا هەیە 30 ترێلە کاڵا هاوردە دەکەین، بۆیە ئەگەر بازاڕ بەم شێوەیە خۆش بێت، لەوانەیە ئەمساڵ قەبارەی هاوردەکردنی کاڵامان بکاتە 4 ملیۆن دۆلار.
بە گوتەی حاجی فەقێ‌ هەڵشۆیی، ئێستا کاڵای ئێرانی هەرزانترینە لە بازاڕ، بەو هۆیەوە خواست زۆر بووە، بەڵام ترسی هەیە کە عێراق پابەند بێ‌ بە بڕیارەکانی ئەمریکا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران رابگرێ‌.
نرخی گواستنەوەی کاڵا زیاد بووە
گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نرخی گواستنەوەی کاڵای لە چین و وڵاتانی دیکەی ئاسیاوە بۆ بەندەر عەباسی ئێران سێ بەرامبەر زیادکردووە.
بیلال سدیق، بازرگانێکی شاری هەولێرە، کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و نێوماڵ لە چینەوە بەڕێگەی ئێراندا دەهێنێتە هەرێمی کوردستان. ئەو دەڵێت: بەهۆی گەمارۆی ئابووریی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەشێک لە وڵاتان گەشتی کەشتییە بارهەڵگرەکانیان بۆ بەندەر عەباس راگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی نرخی هاوردەکردنی کاڵا لەچینەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەرێگەی ئێراندا، بۆ نموونە مانگێک بەر لەئێستا کۆنتێنەرێک کاڵا لەچینەوە بۆ بەندەر عەباس بە 500 تاوەکو 600 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ 2,250 دۆلار زیاد بووە، ئەمەش لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵای ئەلیکترۆنی و نێو ماڵ دەبێت.[1]
16-08-2018
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 16-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚠️ قەیران
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 16 2018 9:03AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 16 2018 9:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 16 2018 9:54AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 800 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 المذکرة في التجوید به ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
بەهادین نوری
خەڵکی گوندی (تەکێ)ی قەرەداغە، لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی بیارە لای مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لەتەمەنی 19 ساڵیدا چۆتە حزبی شیوعی.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی. ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب. ساڵی 1953 دەستگیرکراو فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لە ژێر فشاردا ئەوفەرمانە هەڵوەشێنرایەوەو کرا بە زیندانی هەتاهەتایی. وە دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزوتنەوەی ئازادیخوازانی کورد
بەهادین نوری
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێ.
ناوبراو لە کەشێکی گووماناویدا لە دوایی 4 رۆژ بێ سەروشوینی لە رێکەوتی 01-12-2016 تەرمی شوکری ئامێدی پەیامنێری کەی ئێن ئێن لەنزیک گوندێکی شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە.
شوکری زەینەدین - شوکری ئامێدی
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,436 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574