🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,930 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,266 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📖 سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری


سەبارەت بە سلێمانی و ناسناوە ڕۆشنبیرییەکەی...
ئارام سدیق

لە چەند رۆژی ڕابردوودا هاوڕێیەکی هونەرمەند لە دەروازەی شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی لە ڕێی هەوڵێکی هونەرییەوە، ڕستەی (سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری) گۆڕی بۆ (سلێمانی پایتەختی وڕێنە)، بێگومان من ناچمە نێو ئەو باسەی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیرییە یان نا، یان پایتەختی چ شتێکی دیکەیە، بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای منەوە چەند سەرنجی کورتە لەسەر کارێکی لەم شێوەیە:
یەکەم سەرنج ئەوەیە ئایا ئەو هاوڕێیەی گوزارشتێکی وەکو پایتەخیتی ڕۆشنبیریی ڕەتدەکاتەوە خۆی چ شتێکی لە کایەی ڕۆشنبیریی ئەم شارەدا پێشکەش کردووە؟ ئایا کارە داهێنەرەکانی ئەم هاوڕێیە هێندە زۆر و گرنگ و لەم شارەدا بێ بایەخ سەیرکراون، یان ئەم کردەیە تەنها کاردانەوەیەکی بێ بنەما و بۆشە. من ئاگاداری وردەکاری تەواوی کاری ئەو هاوڕێیە نیم و کەمتر قسەم لەسەر کارەکەی ئەوە، بەڵکو هەست دەکەم کاری ئەم هاوڕێیە ئەوەندە کاردانەوەی ئەو لیشاوە قسەیەیە، کە لەسەر ئەم شارە دەکرێت و هەوڵن بۆ سووک سەیرکردن و قێزەنکردن و ناشیرینکردنی سیمای ئەم شارە ئەوەندە هەڵقوڵاوی هەستێکی هونەریی خاوێن و داهێنەرانەی یاخیگەر نییە، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لێشاو دەڵێن ئەم شارە شاری ڕۆشنبیریی نییە، خۆشیان لە زەلکاوی نەفامی و گەندەڵی و کارنەکردندا چەقیون و تەنها هەنگاوێکی رۆشنبیرییان نەناوە و ئەوەی لە هەگبەیاندایە تەنها قسەی بێکردارە و خۆیان جگە لە مشەخۆر بەسەر جەستەی رۆشنبیریی کوردییەوە هیچی دیکە نین.
خاڵێکی دیکە ئەوەیە کێ ناوی پایتەختی ڕۆشنبیریی لەم شارە ناوە ئایا ئەوانەی ئەم ناوەیان لەم شارە ناوە کێن و چی لە کایەی ڕۆشنبیریی دەزانن؟ و چیان بۆ کایەی ڕۆشنبیریی لەم شارەدا کردووە؟ ئایا ئەمە تەنها ناوێکی بۆش و ساختەیە و بۆ مەرامی سیاسی و لەم شارە نراوە یان نا؟ لێرەدا دوو گریمانە دەخەینەڕوو ئەگەر ئەم ناونیشانە (پایتەختی ڕۆشنبیریی)ە لە دڵسۆزی کەسانێکەوە درابێت لەم شارە بەو پێیەی ئەم شارە خاوەنی قوتابخانەی شیعری بابان و هاوکات گرووپی ڕوانگە و ڕەهەند و دەیان بڵاوکراوە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و شاعیرە ئەوا هێشتا کەموکورتە بەو پێیەی کار نەکراوە بۆ دەرکەوتنی سیمای ڕۆشنبیریی ئەم شارە و ناتوانرێت سیمای ڕۆشنبیریی بە کوچە و کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانییەوە ببینرێت. دووەم گریمانە ئەگەر بۆ مەرامی سیاسی و حزبیش ئەمە کرا بێت دیسان غەدر لەم شارە کراوە، چونکە ناکرێ هەر حزبێک ئارەزووی هەبوو ناسناوێکی بۆش و ساختە بۆ شارێک دابتاشێت، بەبێ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ناوەڕۆکی شارەکە بێت و کار بۆ ئەو ناسناوە بکرێت یان بکات.
خاڵێکی دیکەی جێگەی سەرنج ئەوەیە هەموو ئەو نووسەر و هونەرمەندانەی لە دە ساڵی ڕابردوودا باسیان لە وەهمی ڕۆشنبیربوونی سلێمانی، یان گوزارەی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەبووە، بەشی هەرە زۆریان بە وشەیەک و پیتێک و هیچ کارێکی هونەری خزمەتی فەرهەنگ و ڕۆشنبیرییان لەم شارەدا نەکردووە. بەشی هەرە زۆریان جگە لە نووسەر و هونەرمەندی دەردەدڵکار و لە خۆڕازی و ساختە هیچی دیکە نەبوون. ئەگەر هەموو ئەوانەی بەحسان بە تەنگ رۆشنبیرییەوەن لەم شارەدا هەر یەکە و لەلای خۆیەوە بە کارێکی هونەریی، یان بە نووسینێکی داهێنەرانە، یان لانی کەم بە پاکڕاگرتنی ژینگەکەی و خاوێنهێشتنەوەی شەقامەکانی دەتوانن خزمەتی ئەو پاشگرە بکەن، کە بەناوی ئەم شارەوە لکێنراوە و ئەوان لایان وایە کە شایستەی نییە، بەڵام ئەوان یەکەم کەسن ئەو شایستەییەی لێ دەسێننەوە، نەک کەسانی دیکە.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | Aram Sdiq ئارام سدیق

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
88%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
88%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 7 2018 2:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 7 2018 4:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 7 2018 4:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,059 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.144 KB Oct 7 2018 2:37PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
🏰 شوێنەکان
1.👁️سلێمانی
😊 گاڵتەوگەپ
1.👁️سلێمانی پایتەختی وڕێنە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئارام سدیق کۆشکی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,94 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574