کارکردن لە 200 پڕۆژەی سلێمانی دەستیپێکردەوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، راپۆرت، پشتیوان جەمال
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ئاشکرایدەکات، کارکردن لە 200 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکردۆتەوە کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون.
میران کامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند، نزیکەی 200 پڕۆژە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان پێکردۆتەوە کە زۆر پێویست و ستراتیژین و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت، پرۆژەکانیش لەبواری رێگەوبان و شەقام، نەخۆشخانە و قوتابخانەن.
روونیشکردەوە: دەستپێکردنەوەکە ئەو پڕۆژانە دەگڕێتەوە کە 70% بۆ 80%یان تەواو بووە و کارکردن تیایدا وەستابوو.
بەپێی ئاماری لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران، نزیکەی چوار هەزار پڕۆژە هەیە، لەو ژمارەیەش هەزار و 200 پڕۆژە لە سلێمانییە.
ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی بەدواڕۆژ رایگەیاند: لەساڵی رابردووەوە دەست بە قیرتاوکردنی چەندین شەقام لە سنوری پارێزگای سلێمانی کراوە لەوانەش (فراوانکردنی دەربەندی
رانیەرانیە، دووسایدی حاجیاوا، قۆناغێکی دوکان- چوارقوڕنە، شەقامی سلێمانی- عەربەت، شەقامی عەربەت- سەیدسادق، شەقامی وارماوا-
دەربەندیخاندەربەندیخان، شەقامی سەیدسادق-
هەڵەبجەهەڵەبجە، شەقامی
کەلارکەلار- دەربەندیخان بە دوو قۆناغ، شەقانی کەلار-
کفریکفری بە یەک قۆناغ).
ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن لەو پڕۆژانە راگیرابوون، بەڵام بەدەستپێکردنەوەیان رەنگە لە ساڵی داهاتوو یان دوو ساڵی دیکە تەواو بکرێن.
هەر لەو بارەیەوە ئەبوبەکر تەیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: ئەمساڵ سێ پڕۆژەی ساڵانی رابردوومان دەستبەکاربوونەتەوە لەوانە کۆنکرێتی گەڕەکی کوردسات، کۆنکرێتی کوردسات بۆ گوندی کەڵەکن، تەواوکردنی ئاو و ئاوەڕۆی گەڕەکی قڕگە.
مانگی شوباتی 2014 قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەو هۆیەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوکردنی پڕۆژەکانی وەستاند.
[1]
12-10-201812-10-2018