🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2015نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,678) پەڕتووک||
📅 24-02-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە رایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە روو.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان وان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش رێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشک
📅 24-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەهۆی بومەلەرزەوە لە پارێزگای ورمێ 2 هەزار خانوو رووخاون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئاران جەلال
لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی دێرینی گەڕەکی سەرشەقام هاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی خوێندووە و پاشان قۆناغەکانی دیکەی لە وڵاتی ئوسترالیا تەواو کردووە. هەڵگری بڕوانامەی کۆلێژی تەکنیکی لە بەرنامەسازی و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری تەلارسازیدایە. پاشان ماستەری لە مافی مرۆڤدا خوێندووە. جگە لە کارە ئەندازیارییەکانی لە وڵاتانی ئوسترالیا و ئەوروپا و کوردستان، وەرگێڕی چەندین کتێبە لە زمانی ئینگلیزییەوە، لەوانە:
- پیاوی سێیەم (گراهام گرین)
- نانی بەیانی لە تیفەنی (ترومان کاپۆتی)
- پاڵتۆ (نی
👫 ئاران جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئاران جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
یەک لە شەهیدەکانی ئەنفالی یەک لە بەرەبەیانی 26-02-1988 لەگەڵ هەر یەک لە سروەی کچی و کۆمەلێک پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند هاوڵاتیەک لە گوندی هەڵەدن بە گازی ژەهراوی شەهید بوو.
✌️ یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
🏷️ پۆل: شەهیدان
یاسین عەبدولرەحمان حاجیتانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 عیسا موسا
یەک لە پارێزەرەکانی (عەبدوڵڵا ئۆجەڵان) هاوکات پارێزرەی (نیڵسۆن ماندێلا) و ئەندامی (ئینسیاتیفی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی ئاشتی) بووە.
لە ڕۆژی 8ی شوباتی ساڵی 1936 لە کیپ تاونی پایتەختی ئەفریقای باشور لە دایکبووە.
لەرۆژی 26-02-2017 لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
👫 عیسا موسا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
عیسا موسا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,715 | وێنە 57,432 | پەڕتووک PDF 10,678 | فایلی پەیوەندیدار 39,061 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,646 |
📝 حزبی شیوعی کوردستان: کۆمیتەی ناوەندی بریاریدا بەشداری کابینەی نوێی نەکات و دەنگی پێ‌ نەدات و لەماوەی چوار ساڵی داهاتووش خۆیان وەک حزبێکی بەرهەڵستکار ڕادەگەیەنین | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
حزبی شیوعی کوردستان: کۆمیتەی ناوەندی بریاریدا بەشداری کابینەی نوێی نەکات و دەنگی پێ‌ نەدات و لەماوەی
📝 بەڵگەنامەکان

لە بەرواری 12ی تشرینی دووەمی 2018، کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆیەکی چڕو پڕی بە گیانێکی شۆرشگێرانە و هاورێیانە ئەنجامدا لە بارەی هەڵومەرج و گۆرانکاری سیاسی لە ئاستی ناوخۆیی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بە پاڵپشت بە راپۆرتە ئامادەکراوەکان.
ئەمانەی خوارەوە هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانە :
لە بارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی عێراقدا ئەوەی لەم بوارەدا رووبەرووی حزبمان دەبێتەوە جەختکردنە لەسەر ئەوەی کە ئه و حکومەتانەی لە سەر بنەمای بەشبەشێنە و مەرجەکانی مەرجعیەتی ئاینی و دەستێوەردانی ئێران و ئەمریکا پێک دەهێنرێت، توانای چارەسەرکردنی کیشەکانی خەڵک و دابینکردنی سادەترین پێداویستەکانی ژیانی پڕ کەرامەت بۆ خەڵکی زەحمەتکیش نییە. لە هەمان کاتدا کێشەی عێراق قەیرانی بنیات وهیکەلیەتی دەوڵەتە و کێشەکانی هەولێرهەولێر و بەغدا لە بازنەیەکی داخراودا دەسورێتەوە، و پرسیاری گەورەش پەیوەندی بە شوناسی ئەم دەوڵەتە هەیە کە هاوکاتە کە لەگەڵ بنبەستی ئه و پرۆسە سیاسییەی کە لە 2003وە دوای روخاندنی رژیمی فاشی بەعس دەستی پێکردوە و دوای زیاتر لە پانزە ساڵ، عێراق نەبۆتە دیموکراسی و نە فدرالیەتی حەقیقی جێبەجێ کراوە، ئەمە جگە لەوەی لەرەوتی دەوڵەتی مەدەنیش لایداوە.
لەبارەی وەزعی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و چاوەڕی دەکرێ لە داهاتودا گوشاری ئابوری لەسەر ئیران و سزاکان زیاد بکرێت کە پێمان وایە لێکەوتی خراپی لەسەر ژیانی کرێکاران و هاوڵاتیانی دانیشتوی ئێران دەبێت. ئەم سزا ئابورییانەی ئێستا هەڵبەتە قورسترە لە وانەی پێشوو تر و نرخی تومەنی ئێجگار دابەزیەوە بەڵام لە بواری سیاسی هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە بە ئەگەری سازشبوونی ئێران و ئەمەریکا.
حکومەتی ئۆردوگان قەشە ئەمەریکیەکەی ئازاد کرد بەڵام تا ئێستا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە حالەتێکی باش دا نییە. هەندێ گۆرانکاری لە سر نرخی لیرە دەبێت بەڵام وەکو جاران توانای خۆی بدەس ناهێنێتەوە. ئۆردگان قەیرانە ناوخۆییەکانی ئاراستەی دەرەوە دەکات. مەسەلی کورد لە تورکی لە جێگای چارەسەرکردن زیندان و گرتوخانەکان لە تورکیا پڕ بوونە لە خەڵک. هەرەشەکانی ئۆردۆگان بۆ کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە و ئەمەریکا بوونی خۆی لە رۆژهەڵاتی فورات سەقامگیر کردوە و بە وێستگەیەکی چارەنوسازی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی بەشداری لە سەر چارەسەری سیاسی وەزعی سوریا بێت.
ناکۆکی نێوان تورکیا و پەیەدە زیادیکردوە. تورکیا هەرەشە لە رۆژهەڵاتی فورات دەکات. تا ئێستاش ئەمریکا و روسیا نەگەیشتونەتە رێکەوتنێک سەبارەت بەم ناوچەیە. پەیەدە بە هۆی هەڕەشەی تورکیا شاڵاوی سەربازی لە دیرالزور ڕاگرت.، هاوکات کۆمیتەی ناوەندی حزب، بەهەستیارییەوە دەڕوانێتە گۆڕانکاریی لە دۆسیەکانی بەرژەوەندی ئەمریکا لەناوچەکەداو یەکێک لەنیشانەکانی ئەم گۆڕانکارییانەش، چاوپۆشیە لەدەستێوەردان و تۆپبارانی تورکیایە بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و هەورەها بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بەدانانی بەخششی پارە بۆ سیخوڕیکردن لەسەر سەرکردەکانی پەکەکەپەکەکەیە واتای ئەوەیە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا جیاوازی ناکات لە نێوان تێکۆشان بۆ رزگاری و سەربەخۆیی لەگەڵ کاری تیرۆری ئیسلامی سیاسی توندرەو، کۆمیتەی ناوەندی بەتوندی ئیدانەی ئه و سیاسەتەی ئەمریکا دەکات.
لە بارەی بارودۆخی سیاسی و هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستاندا سەبارت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دوای دواکەواتێکی زۆر کە بەپێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی هەڵبژاردنە، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ئەنجامە گشتییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، و ئەمەی خوارەوە هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانە:
حزبی شیوعی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا یەک کورسی بەدەست هێناوە. هەڵبەتە ئەم دەرئەنجامەش بە بەراوورد کردن لەگەڵ تێکۆشانی شیوعییەکان و قوربانیدانیان، ئێجگار کەمە. لێرەدا سەڕەڕای هۆکاری بابەتی پەیوەست بە توانا و یەکسانی فرسەتەکان لە نێو کۆمەڵدا، و ئه و بابەتانەی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە کە تێکرای ئەم حاڵەتانە ڕێگرە لە بەردەم کاراکردنی وزە و توانای حزبمان، هۆکاری سەرەکی کەمی دەنگەکانمان بۆ کەمەکوڕی خودی کارو چالاکی حزبیمان و ئەدای سەرکردایەتی و پەیوەندی رۆژانەی بە جەماوەر دەگەرێتەوە. بۆیە یەکەمین کار کە وەکو ئەرکێک رووبەرووی حزب دەبێتەوە کاراکردنی چالاکی حزبی و سەرجەم ئۆرگانەکانی حزبە و چارەسەرکردنی کەموکورییەکانی ژیانی حزبیمانە، و گەیاندنی ڕوون و ڕاستەوخۆی گوتاری سیاسی حزبە و له و بارەیەشەوە بریاری پێویست وەرگیرا.
لیستی ئازادی لەم هەڵبژاردنە یەک کورسی بەدەست هێناوە، و ئەمەش بە هەوڵ و کۆششی ئەندام و رێکخراوەکانی حزب و سەرجەم کاندیدەکانی لیستەکەیە کە بە کۆ، و بەگیانی لە خۆبردووییان توانرا ئەم کورسییە مسۆگەر بکرێ. لە هەمان کاتدا دۆست و لایەنگرانی حزب و چەندین لایەن و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەم هەڵبژاردنە پشتگیری لیستی ئازادی بوون. حزبمان سوپاسی ئه و دەنگانە دەکات کە بوونە هۆی بوونی لیستی ئازادی لە پەرلەماندا. هەر بۆیە پەرلەمانتاری لیستی ئازادی لە پەرلەماندا دەنگی ڕەسن و ڕاستەقینەی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، دەنگی هێزە چەپەکانی کوردستان دەبێت، و حزب تێکۆشانی پەرلەمانی بە تێکۆشانی جەماوەری و تێکۆشانی شەقام گرێ دەدات، و سەرجەم هەڵوێستە سیاسییەکانی لە چوارچێوەی ئیلتزامکردن بە بەرنامەی لیستی ئازادییەوە دەبێت.
پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردن و لە کاتی پرۆسەکەشدا کۆمەلێک پێشلکاری گەورە ڕوویان دا کە سەرجەمیان پیشێلکردنی دیموکراسییە و بەشێکە له و گزی و تەزویرە کە بەداخەوە لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا ئەنجام دەدرێن. هەر لەسەرەتاوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە سەر بنەمای بەشبەشێنە حزبی نێوان پێنچ لایەنی حزبی دابەشکرا، و خولیای حزبی لەسەرجەم کارەکان و هەڵوێست و بریارەرەکانی رەنگی دایەوە. هەرچەندە کۆمسیۆن دەنگەکانی 98 بنکەی دەنگدان کە دەگاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵکردەوە، بەڵام دیاردەکانی تزویر کە پێشوەخت ئامادەکاری بۆ کرابوو، دیاردەیەکی زەقی ئەم هەڵبژاردنە بوو، و لە کۆتاییشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران بە زۆربەی پێنج بەرامبەر چوار دەنگ ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند.
بۆ چوارساڵی داهاتووی کارمان، کۆمیتەی ناوەندی بریاری دا بەشداری کابینەی تازەی نەکاتن و دەنگی پێ‌ نەدات بەهۆی جیاوازی دیدمان دژ بە پەیرەوکردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری هێزە براوەکان، پێمان وایە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەژاری وبێکاری و بەشداری سیاسی و چین و توێژە پەراوێزخراوەکانی نابێت. بەشدارینەکردن لە حکومەتی هەرێم مانای ئەوەیە کە خۆمان وەک حزبێکی بەرهەڵستکار ڕادەگەیەنین، بەڵام بەرهەڵستکارێک لە روانگەی بەرنامەیەکی چەپی نیشتمانی دیمەکراتیخواز. حزبمان تێکۆشانی پەرلەمانی وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ جەختکردنەوە لەسەر هەڵویستی خۆی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مەسەلە نیشتمانییەکوردستانییەکان، و مەسەلەی داواکاری ڕەوای جەماوەر لە دابینکردنی بژێوییەکی پڕ کەرامەت، دەکاتەوە، و سەرلەنوێ جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ دژایەتیکردنی سیاسەتی ئابوری، و ئاراستەی بەتایبەتکردنی چالاکی ئابوری دەکاتەوە، لە هۆڵی پەرلەماندا دژ و به و جۆرە سیاسەتانە دەبێت کە خزمەتی بۆرژوای بیروکرات و مشەخۆر دەکات.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا چەندین بریاری پێویست بۆ چاککردنی دۆخی ناوەخۆیی و حزب وەرگیرا لە ئاستە جیاجاکانی ژیانی حزبی لە بەستنی کۆنفرانسی تایبەت و هەڵبژاردنەوە و گۆرانکاریکردن لە دەستە باڵاکانی حزبی لە چوار چێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ رۆڵبینینی کاریگەر وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموکرات.
کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
12-11-201812-11-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-11-2018
🏟 پارت / لایەن☭ حزبی شیوعی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 85% ✔️
85%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 13 2018 9:42AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Nov 14 2018 9:10PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 462 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حزبی شیوعی کوردستان: کۆمیتەی ناوەندی بریاریدا بەشداری کابینەی نوێی نەکات و دەنگی پێ‌ نەدات و لەماوەی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حزبی شیوعی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-11-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6,381 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574