سەروا ی چ بکەم؟ حاجی عبدلقادر قادری (هیوا)
ئامادەکردنی:
زریان سەرچناریزریان سەرچناری
سلێمانی 2018
حاجی عبدلقادر قادری (هیوا)
چاری بێ چاری
بە نوری خوا ئەگەر ماڵی دڵم ڕوناک نەکەم، چبکەم
بە گرشەی شەوچرای وەحدەت دەرونم پاک نەکەم، چبکەم
بەهاری نامرادی گەر بە سەرماهات بە دوقۆڵی
ئەگەر بۆ خوا، بە بیری خوا، برینم چاک نەکەم، چبکەم
ئەوەی بوومەو، هەچی دەمبێ، ئەگەر بڕوا بەجارێکی
بە سەبر و حەوسەڵه و هیوا، شوکر بۆ تاک نەکەم، چبکەم
لە زۆربەی زۆری بێداری زەمانە، گەر نەناڵێنم
براو دۆست و رەفیق و خزم و کەس خەمناک نەکەم، چبکەم
ئەگەر نەفسم بکا زۆری و بە ناحەق لێم گڕو بگرێ
بەحەق، گەرنەیکوژم ئاخر، نەفس گەر خاک نەکەم، چبکەم
لەدنیای پڕ لە (هاڵۆز)ی ژیان سوڕما سەرس حاجی
بە (هیوا) گەر سکاڵایە لەبەربێباک نەکەم، چبکەم
[1]