سەعید یەحیا خەتات
- لە ساڵی 1942 لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە.
- وەک پێشمەرگەیەکی بواری راگەیاندن و وەک بێژەری دەنگی کوردستان بەشی زمانی عەرەبی و کاری خۆشنووسی خزمەتی کردووە.
- ئەندامی لقی دووی پارتی بووە.
- لەساڵی 1976 بەهۆی هەڵوێست و بەشداریکردنی لە شۆڕش و کوردایەتی بۆ باشووری عێراق ماوەیەک دوورخراوەتەوە.
- کادیرێکی شارەزا و بەتوانای راگەیاندن و کەسایەتییەکی قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو.
- لەڕێگەی بەرهەم و نووسین و چاپکراوەکانی خزمەتێکی زۆری کولتوور و رۆشنبیریی کوردی کردووە.
-ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بووە.
- بەڕێوەبەری چاپخانەی خانی بووە.
- سەرنووسەری رۆژنامەی(خەبات) و گۆڤاری (صوت الاخر). بووە.
[1]