نووسەر: دکتۆر عمرو شەریف
وەرگێڕان: مزەفەر عەوڵا قەسرێی
هەرچی ئایینە ئاسمانییەکانن، وایدەبینن کە خودا پێشتر و ئێستا و لە ئایندەشدا چاودێر و بەڕێوەبەری گەردوون و مرۆڤ بووە و لە خۆمان نزیکترە و، پەیوەندییەکی بەردەوام لە نێوان خودا و مرۆڤ هەیە، کە دەگاتە سنووری گفتوگۆ و داواکاری و وەڵامدانەوەی پاڕانەوە، لەبەر ئەوە ئەگەر خودا بۆ چرکەساتێک واز لە گەردوون بێنێت، ئەوا یاسا سرووشتییەکان کە گەردوون بەڕێوەدەبەن هەرەس دێنن و بوون بە تەواوی لەناودەچێت. [1]