📊 بابەت 374,153 | وێنە 58,973 | پەڕتووک PDF 10,980 | فایلی پەیوەندیدار 42,479 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,595
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📖 چنار و هێمن | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
ژنێکی ڕەشپۆش لەکاتی ئیشوکاری ناوماڵدا هەمیشە گوێ قوڵاخە بۆ دەنگی مێردەکەی، لە پەنجەرەی کابینەکەوە جار جار تەماشای جادەی شانەدەری دەکرد، بەهیوای ئەوەی پیاوەکەی مابێت و لە سۆراغی دۆزینەوەی ژن و مناڵەکانیدا بێت. هەرکە ناوی ناسیح بهاتابە ئەم دادەچڵەکی، وا نزیکەی چوار ساڵە ناسیح ڕاپێچی بیابان کراوە و سۆراغی نییە، ئای چاوەڕوانی چۆن مرۆڤ پیر دەکەیت و دای دەڕزێنیت.
دایک بۆ نیوەڕۆ لەسەر زۆپای تەحالوف دوو هێلکەی کردە تاوەیەک و بۆی کردن بە هێلکەوڕۆن، مناڵەکان بەچای گەرمەوە هیڵکەکەیان خوارد و هەستانەوە، دواتر دەموچاویان شت و جانتا لە گونیە دروستکراوەکەیان هێنا کە کتێبەکانیانی تێدابوو، کردیانە شانیان و هەر بەجلە پینەپیناوییەکانی ماڵەوە و یەکی بە جوتێک جزمەی لاستیکەوە بەبێ گۆرەوی ڕوویان لە قوتابخانە کرد. پێش دەرچوونیان دایک سەروماچی کردن و بۆ ساتێک لە ئامێزی گرتن. دڵی ترسا و خورپەیەکی کرد، دنیا سارد و کەش و هەوا نالەبار بوو، هەوری سپی داویەتی بە یەکدا و هاکا ڕەشایی خاک بشارێتەوە. هەتا لە چاو ون بوون دایک نەیتوای بچێتەوە کابینەکە، هەر چاوی لە دوایان بوو بەردەوام دڵە خورپەی بوو، هەستی پێش وەختەی دایک هەرگیز هەڵە ناکات و وەکو تەلی تەلەگراف هەواڵی داهاتوو دەگەیەنێت بە دڵ.
کاتێ ئەوان لە چاو ون بوون دایک ڕۆشتەوە ناو کابینەکەی، قاپ و قاچاخەکەی هەڵگرت بیانشوات هەردوو پیاڵەی چاکە کەوتنە خوارەوە و شکان، دایک داچڵەکی، هەستایەوە لە پەنجەرە تەماوییەکەی کابینەکەوە تەماشایەکی جادەی کردەوە، بەڵام هیچی نەبینی، دڵی هەر لای پەپولەکانی بوو، خوایە بەخێری بگێریت.
چنار و هێمن بە هەڵبەز و دابەز و بەزمی مناڵانە گەشتنە قوتابخانەکەیان، وانەیەک و دوان و سیان خوێنرا، بۆ وانەی چوارەم لە ژوورەوە بوون، بەفر دەستی کرد بە بارین، مناڵەکان لەپەنجەرەکەوە تەماشای دەریان دەکرد و دڵیان لای بەفرەکەبوو، چنار و هێمنیش هەرکامیان لە پۆلی خۆیانەوە خەمی ڕێگای ڕۆشتنەوەیان کەوتە بەر، بەڵام هەر وەکو هەستی مناڵانە حەزیشیان لە بارینی بوو. بەڕێوەبەری قوتابخانە پەیامی نارد بۆ مامۆستایان کە کۆتایی بە وانە بهێنن و مناڵەکان ڕەوانە بکەنەوە بۆ ماڵەوە.
وردە وردە بەفر دنیای سپی دەکرد و ڕەشایی خاکی دەشاردەوە، مناڵەکان لەدەرەوەی حەوشی قوتابخانەوە دەستیان کرد بەشەڕە بەفر، چنار پەلی هێمنی گرت و کەوتنەڕێ، ڕێگای ئەوان وەکو ڕێگای مناڵەکانی تر نییە، ئەوان دەبێ بەپێ لە سەیدسادقەوە بڕۆنەوە بۆ شانەدەری.
کاتێ بەفر دای کرد دایک لە شانەدەرییەوە کەوتە چرپ و چاپ، دەهات و دەچو، چاوی دەبڕییە جادەکە دڵی لای چنار و هێمن بوو، جار جار ژنە دراوسێکانی دڵخۆشییان دەدایەوە و کەمێ هێمنیان دەکردەوە:
تێنۆ... خوشکم تێنۆ... هاونەڕێوە، هیچ مەترسێ، خوا وەڕەحمە
هیچ نییە ئیشەڵا مەترسێ خۆیشکم، ئەوە مناڵ بەرەتای گەیی
دایک :نا بەخوا دڵم ئێژێ چتێکیان وەسەرتێ
بەفرەکە دەیدا لە دەم و چاو و ڕومەتی و بەرەو مناڵەکان کەوتەڕێ
کوا ڕۆڵە ئەی چنار و هێمن کوان؟ ئەوانتان نەبینی؟
ناوەڵا پورێ ئەوان لەدواتر بوون
تا سەر جادە قیرەکە دەڕۆشت و دەگەڕایەوە، ئارامی لێ بڕابوو، وا دنیا تاریکی کرد چنار و هێمن دیاریان نییە. ئەو ئێوارەیە نان و ئاوی لێ حەرام بوو، دراوسێکانی هاتن بۆلای بۆ دڵخۆشکردنی:
خۆیشکم دڵی خۆت ناڕەحەت مەکە، وەخوا لە ماڵێ لایانداوە
ئا ئا خۆ کافرسانی نییە کەسێ ئەوێ بیانواتە ماڵۆ نان و ئاوێکیان بداتێ
ئیشەڵا هیچیان وەسەر نایەت
دایک تا نیوەشەو چاوی نەچووە خەو، لەکۆتاییدا ماندوو شەکەت بوو لەپاڵ زۆپاکەدا هەڵتروشکابوو بۆ ساتێک چووە دنیای خەوەوە. لەخەویدا ناسیح بەجلی کەتافییەوە قژە ڕەشەکانی شانە کردووە و تفەنگ لە شانیدایەو بەزەوق و شەوقەوە بەرەو کابینەکە دێت، سڵاوێک لە دایکی مناڵەکان دەکات و ئەڵێ:
ژنەکە کوانێ چنار و هێمن لەکوێن؟
پیاوەکە ئەوان خەوتوون
خەوی چی هەڵیان سێنە ئەیان وەم بۆ ماڵەکەی خۆم
ماڵی چی پیاوەکە، بۆ ئەمە ماڵی ئێمە نییە؟
نا ماڵە تازەکەمان لەناو باخچە و سەیرانگایەکی خۆشدایە، ئەوەنە خۆشە دڵ تیایا حەیران ئەوێ
ناسیح مناڵەکانی لەخەو هەڵساند و دەستی هەردوکیانی گرت و وەکو تیشک لەچاوان ون بوون
دایک لەخەو ڕاپەڕی، تەماشای کرد دنیا ڕوناکە و ئاسۆ ڕوون بوەتەوە، بەپەلە هاتە دەرەوە، بەفر تا دەمی دەرگای کابینەکە هاتبوو, پاتە لاستیکەکانی لەپێ کرد و گوێی هەڵخست بزانێ چ باسە، ماشێنێک پەیدا بوو، ئاوارەکان لەدەوری ماشێنەکە خڕ بوون، ژنە ڕەشپۆشە ئەنفالکراوەکان کێشایان بە ڕوومەتی خۆیاندا، دایک لێرەوە ڕاچڵەکی، ئەژنۆی شکا، بڕستی لێ بڕا توانای نەبوو هەنگاوێکی تر بنێت. لەسەر ئەژنۆ لەسەر بەفرەکە دانیشت، ژنەکان هاتن چواردەوریان گرت، هەڵیان ساندەوە و بەرەو ماشێنەکە بردیان.
شۆفێر: خوشکم دوو مناڵ لە نەخۆشخانەن و بەفر بردوونی، ناردومیان بە دوای ئێوەدا، بەڵام خەمت نەبێت ماون و نەمردوون.
دایک قەڵەمی ئەژنۆی شکابوو، زمانی گۆی نەدەکرد، وەک بی ناو ئاو دەلەرزی، ترس و سەرما پێکەوە جەستەیان ماندوو شەکەت کرد، لەگەڵ ژنە ڕەشپۆشەکانی تر خۆی هەڵدایە ناو ماشێن و بەرەو سەیدسادق ڕۆشتن.
کاتێ چوونە نەخۆشخانەکە دکتۆر شێخ فاتح کارمەندی نەخۆشخانەی (MSF) بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە لەگەڵ دکتۆر جەباری هاوڕێیدا بەرەو ڕووی ژنە دڵ بریندارەکە ڕۆشتن و سەرەخۆشییان لێ کرد:
خوشکم خۆتان خۆش بن مناڵەکانی ترتان خۆش بن (إنا لله وإنا إلیە راجعون).
دایک چەرچەفی سپی بەسەر دوو پەپولەوە لادا، هەر ئەڵێی لەخەودا بوون، خۆی دا بەسەریاندا دەمی خستە سەر ڕوومەتی ئاڵیان کە تازە شەختە بەری دابوون، تێر تێر بۆنی کردن، هاواری کرد چنار، هێمن کۆترەکان دایان لە شەقەی باڵ، زەوی لە ماتەمدا هەرچی بەفر بوو کردی بە فرمێسک، دارو دەوەن شیوەن و ماتەمیان گێڕا، تەپ و تۆز لە عەرعەر و نوگرەسەلمان هەستا، پەپولەکان لە بیابان لەژێر خاکەوە هاتنە دەر و پێشوازییان لە چنار و هێمن کرد.
بەڵی چنار و هێمن ئەو ئێوارەیە لەژێر کلوی بەفردا ڕێگا دەبڕن، بەڵام تەمومژ و تاریکی شەو ڕێگایان لێ ون دەکات و لە چۆڵەوانی نێوان سەیدسادق و شانەدەریدا سەر دەنێن بەسەری یەکەوە و بەفر جەستەی ناسک و پەپولە ئاسایان سارد دەکاتەوە و دڵیان لە لێدان دەخات.
سەرحەد یونس [1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📕 پەڕتووک | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | لە شارەزوورەوە بۆ ناسرییە، چاپی یەکەم

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ❕ چیرۆکی راستینە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەیدسادق (شارەزوور)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jun 1 2019 11:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 3 2019 9:38AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 3 2019 9:38AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 637 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1113 KB Jun 1 2019 11:48PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چنار و هێمن

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️چنار و هێمن
2.👁️لە شارەزوورەوە بۆ ناسرییە
3.👁️هەڵەبجە و کۆسار، مەهاباد و گوڵەباخ لە وڵاتی چنار و هێمن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-01-1992
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەرحەد یونس محەمەد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574