پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنین تا ئێستا دوو سەد بابەتی باشمان لە سەر نالی نووسیبێت
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنی...

نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، بەڵام زەحمەتە بیسەلمێنی...
ئەدەبی کلاسیک یەکێکە لە پایەگرنگەکانی بەهێزی ئەدەبیاتی هەموو گەل و نەتەوەیەک، کە وەک بانقێکی زانیاری هەمیشە پێویستە بۆی بگەڕێینەوه و لێوەی فێربین، لە ناو ئەدەبی کلاسیکی ئێمەدا (نالی) یەکێکە له و شاعیرانەی کە لە هەموو سەردەم و ڕۆژگارێکدا خوێندنەوەی نوێ بەدوای خۆیدا دێنێ، تایبەت بە ناسین و دیدێکی نوێ بۆ ئەم شاعیرە پێمانباشبوو لەگەڵ ڕەخنەکاری ئەدەبی (عەبدولخالق یەعقووبی) ئەم دیدارە سازبدەین.
سازدانی: شاخەوان سدیق
هاوڵاتی: لە ئەدەبی کوردیدا زۆر بابەت لێرەو لەوێ لەسەر نالی و ئەدەبیاتی ئەو نوسراوە. پێتان وایە ئێمە توانیومانە باش ئەو شاعیرە گەورەیەمان بخوێنینەوە؟
-من پێم وا نییە لە سەر نالی بابەتی زۆر نووسرابێت، یان لانیکەم بابەتی باش زۆر نووسرابێت. تۆ دەزانی نیزیکەی دوو سەد ساڵ لە سەردەمی ژیانی نالی تێدەپەڕێ، و زۆر زەحمەتە بە خۆمانی بسەلمێنین تا ئێستا لە گۆڕەپانی ئەدەبی کوردی دوو سەد بابەتی باشمان لە سەر نالی نووسیبێت. ئەگەر سووکەئاوڕێک لە شاعیرانی دەوروبەری خۆمان وەکو حافیزی شیرازی و مەلانای ڕۆمی و هتد بدەینەوە، دەبینین دراوسێکانمان زۆر زیاتر لە ئێمە گرینگییان بە شاعیرانی کلاسیکی خۆیان داوە، چ وەک ساغکردنەوە، چ وەک بڵاوکردنەوە، و چ وەک شیکردنەوەی دەقی شیعرەکانیان. لای فارسەکان حافیزناسی و مەولاناخوێنی بۆتە دیاردە، و ساڵ نییە لە سەر ئەو شاعیرانە، چ لە ئاستی دامەزراوەگەلی حکوومیان و چ لە ئاستی هەوڵی تاکەکەسیی نووسەرانیان، کتێبی نوێ و تۆژینەوەی تازە نەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانیان. بەڵام لای ئێمە، چ سیاسەتێکی کولتووریی بەکەڵک لە ئاستی دەسەڵات و چ هەوڵی بێوچانی پڕدەستکەوت لە لایەن تۆژەرانمان (بە خۆشمەوە) هەست پی ناکرێت کە، بۆ وێنە، نالی ناسی وەکو پێداویستییەکی گۆڕەپانی کاری ئەدەبیی وەزارەتی ڕۆشنبیری یان زانکۆکان یان ناوەندەکانی وەشاندن بێتە ئاراوە.
لایەنی دووهەم، ناوەڕۆکی پڕگرفت و و ناواخنی زۆرجار بەتاڵی ئەو بابەتانەیە کە جارجارە لێرە و لەوێ لە سەر شیعری نالی دێتە وەشاندن. بەشێکی بەرچاوی ئەو کارانە ئەو تۆژینەوانەن کە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستیی خۆیان دەینووسن، و هەر بۆیە بەر لەوەی نالی ناسانەبن، پلەخوازانەن. بۆ وێنە، کاتێک ناونیشانێکی وەکو گوڵ لە شیعری نالی لە وتارێکی ئەکادیمیدا دەبینیت، و پاشان کە وتارەکە دەخوێنیتەوە، دەبینی نووسەر تەنیا ناو و ژمارەی ئەو گوڵە جۆراوجۆرانەی کە لە شیعری نالی-دا هاتووە ڕیز کردووە، تازە تێدەگەی هەم تۆی کات بەفیڕۆچوو، هەمیش نالیی بەستەزمان کڵاوێکی گەورەتان کراوەتە سەر، چونکی ئەو بابەتە چ فڕی بە سەر مەعریفە و جیهانبینی و جوانیناسیی شیعری نالییەوە نییە، بەڵکو تەنیا وێنەیەکی بێڕووتووشی زەق و زۆپی گوڵستانەکەی باغی شیعری نالییە. کورت و کورمانجی بڵێم، ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە باش نالی بناسین و بیناسێنین، هەر بۆیە پێویستە لە مەولا باش بیناسین و بیناسێنین.
هاوڵاتی: زۆرجار کەباس لە شاعیرانی کلاسیکی کورد بەتایبەت (نالی و مەحوی) دەکرێت یەکڕاست باس لە پەیوەندی و خەیاڵی عیرفانی ئەوان دەکرێت و دەبەسترێتەوە بە لایەنی دینی و عیشقی ئیلاهیەوە، ئەمە تا چەند ڕاستە؟
- کەسایەتیی وەکو نالی و مەحوی پەروەردەی مەعریفەی حوجرەیین، مەعریفەیەک لە سەر بنەمای ئاین و شەریعەت. بۆیە لە جیهانی شیعریی زۆربەی شاعیرانی کلاسیکی ئێمە هزری دینی دەوری سەرەکی دەگێڕێت، و پارادایمی زاڵی فەلسەفەی شیعرییان پارادایمێکی دینییە؛ واتە باڵادەستیی تێڕوانینی ئیلاهییانەیە بۆ ئینسان و ژیان و جیهان. بەڵام داهێنەربوونی ئەم شاعیرانە لە پانتایی شیعری کوردیدا ناگەڕێتەوە بۆ ئامادەبوونی ئەم پارادایمە لە شیعری ئەواندا، بەڵکو زیاتر پەیوەندیی بەو دیدە نوێیەوە هەیە کە ئەوان بۆ ئەو مەعریفە باڵادەستەی سەردەمی خۆیان هەیانە. لە وتارێکمدا لە سەر شیعری مەحوی بە ناوی مەحوی: شاعیری ئادابی مەحەببەت تێزی سەرەکیم بریتی لەوەی عیشقی مەحوی دین نییە، بەڵکو دینی مەحوی عیشقە. واتە ڕاستە مەحوی شاعیرێکی دیندارە و بە زمانێکی پڕ لە ئیماژی سۆفیانە و دینی دەدوێت، بەڵام دواجار ئەو لە دەرگای عیشقەوە دێتە نێو ئەم جیهانەوە و بە کردەوە، پتر لەوەی بە ئەلفوبێی دین بجوولێتەوە، بە ڕۆحییەتێکی ئاشقانەوە هەڵسوکەوت دەکات. هەمان دیدگا بۆ نالی-ش وەڕاست دەگەڕێت، کاتێک دەبینین نالی لە زۆر شیعریدا، وەکو قەسیدەکەی بۆ کەر، سنووری مەعریفەی دینی دەبەزێنێت و پتر لەوەی نوێنەری دەنگی شەریعەت بێت، پەیڤداری جهانیبینیی تایبەتی خۆیەتی. یان لە شیعری هەرمانی قوربانی تۆزی ڕێگەتم... نیشتمان خۆشەویستێکە کە حاشا لە دەسەڵاتی سوننەی عوسمانییەکان دەکات. کە واتە، ئەم شاعیرانەی ئێمە نیشتەجێی نیشتمانی دین هەن، بەڵام زۆرجار سنووری ئەم جوگرافییەیان بەزاندووە، و لە دەرەوی کیشوەری شەریعەت، لە هەوای هیومانیزم و جوانپەرەستییان هەڵمژیوە.
هاوڵاتی: ئێمە چۆن بتوانین خوێندنەوەیەکی نوێ بە دیدێکی تازەوە نالی بخوێنینەوە؟ ئایا هیچ گۆشەنیگایەکی نوێ هەیە؟
- دیدی مەلا عەبدولکەریم و کوڕەکانی بۆ شیعری نالی پتر فەساحەت-تەوەر و بەلاغە-بونیاد بووە. دوای ئەوان، مەسعوود محەمەد خوێندەوەی وشە- تەوەر و ڕستە- بونیادی بۆ نالی کردووەتە باو. هەر دووکی ئەم جۆرە خوێندنەوانە بۆ سەردەمی خۆی و بۆ تێگەیشتن لە شیعری نالی زۆر باش و پێویست بوون. خاڵی هاوبەشی ئەو دوو بەرە هاوسەردەمە بۆ خوێندنەوەی شیعری نالی گرینگیدانیان بوو بە مێژووگەرایی و تۆژینەوە لە سەر کەسایەتیی خودی نالی وەکو تاک و ساغکردنەوەی ژیانی ئەو لە سەر بنەمای شیکردنەوەی شیعرەکانی. بەڵام دواتر نەوەیەکی تر لە تۆژەرانی کورد هاتنە گۆڕەپانەکەوە کە پتر هەوڵیان دا بە دیدێکی گوتار-تەوەر (discourse-based) لە شیعری نالی بڕوانن، وەکو ڕێبوار سیوەیلی و ئەم قەڵەمە، عەبدولخالق یەعقووبی. لە ڕوانگەی ئەمانەوە، ئەوە گوتاری (کۆی سیستەمی هزری، مەعریفی، زمانیی) شیعری نالی-یە کە دەبێت بکەویتە ناوەندی سەرنجەوە، نەک تەنیا موفرەداتی شیعری و سەنگوسووککردنی ڕستەکانی. لە خوێندنەوەی گوتارناسانەدا نالی چیتر تەنیا شاعیری مەعریفەیەکی تایبەت (تۆ بڵێ حوجرەیی) نییە، بەڵکو شاعیرێکە فرەمەعریفە کە مافی ئەوەی هەیە لە سەر هەموو جیهان و کاینات وەدەنگ بێت، و تەنانەت جاروبار هێڵی سووری ئەو مەعریفەیەی تێێدا گۆشکراوە ببەزێنێت (بڕوانە شیعری مەستوورە کە حەسناو و ئەدیبە بە حیسابێ...). دیارە گۆشەنیگای نوێ و جیازواز بۆ خوێندنەوەی نالی، و هەر شاعرێکی تریش، هەمیشە بۆی هەیە بێتە ئاراوە، و جیهانی ڕەخنەکاریی و شیکاریی ئەدەبی جیهانێکی سنوورنەناس و زەمەنپەڕێن و شوێنبەزێنە.
هاوڵاتی: لە ڕابردوودا هەریەکە لە مامۆستایان (مەلاعەبدولکەریی مودەرەس و مەسعود محەمەد) زۆریان لەسەر شەرحی نالی نوسیوە، پێتان وایە کێماسیەکانی ئەو نوسینانە لەکوێدایەو دەکرێت لە نێوان تێڕوانینی ئەو دوو نوسەرەدا ئێمە نالیەکی نوێ بناسین و بخوێنینەوە؟
- لە سەر خوێندنەوەی مەلا عەبدولکەریم و کوڕەکانی، سەرباری ئەوەی دەسپێشخەرانە و بوێرانە بووە، چەند تێبینی و ڕەخنەم هەیە. یەکەم، ئەوان لە زۆر جێگادا نالی وەکو شاعیرێک لە دوورگەیەک بە تەنیا دەبینین. ئەمە بەو هەڵانەدا دەردەکەوێت کە بۆ ساغکردنەوەی هەندێک لە وشە شیعرییەکانی نالی-دا بە سەریاندا تێپەڕیوە. بۆ نموونە، لە پیشینەی شیعری کلاسیکی فارسی وشەی مل [مول] (شەرابی ترێ) وشەیەکی ناسراو و زۆر بەکاربراوە، بەڵام ئەوان بە ملی دەخوێننەوە (مەجلیسێکی چەمەن و بولبول و بەزمی گوڵ و مول / بە دووسەد مەدرەسە و دەرس و کیتابی نادەم). دووهەم، زۆرجار هەوڵ دەدەن ژیانی نالی لە سەر بنەمای شیعرەکانی ساغ بکەنەوە، وەکو ئەوەی بڵێی جیهانی شیعریی جیهانێکی پڕفاکت و بێگرێوگۆڵ و و ڕاستەقینەی مێژووییە و هەموو دیڕەشیعرێک ڕاستەوخۆ دەربڕی واقیعەکانی ژیانی داهێنەرەکەی. بۆ وێنە، هەڵوێستیان بۆ پرسی ژندار یان بێژنبوونی نالی بە پێی لێکدانەوەی ئەو شیعرانەی کە ناوی حەبیبەیان تێدا هاتووە نیشاندەری ئەوەیە ئەوان شیعر وەکو ڕەنگدانەوەی ڕاستەوڕاستی ژیانی شاعیر دەبینین، نەک جیهانێکی سەربەخۆی پێکهاتوو لە پەیڤ و گوتار، کە هەڵبەت بێبەری نییە لە ژیانی شاعیر خۆی، بەڵام کۆپیی دەقاودەقی ژیانی شاعیریش نییە.
لەولاوە، مەسعوود محەمەد بۆ خوێندنەوەی نالی چەند هەنگاوێک هاتۆتە پێش و گەلێک جار نالی لە زەمینەی شیعری جیهانی دەوروبەریدا دەخوینێتەوە، و لە هەمان کاتیشدا لە شیکردنەوەی جوانیناسانە نیزیک دەبێتەوە. دوو سەرنجم لە سەر شیکردنەوەکانی ئەو نووسەرە هەڵکەوتەیەشمان هەیە. یەکەم، مەسعوود محەمەد بۆ شیکردنەوەی شیعری نالی زۆر قورسایی و گرینگی بە ڕستە شیعرییەکان دەبەخشێت، و زۆر جار شیکردنەوەکانی دەبن بە شەرحی موفرەداتی شیعری نالی، نەک جیهانبینی و هزری نالی. هەر ئەوەشە وای کردووە کتێبی نایابی دەستەودامانی نالییەکەی زیاتر ڕاستکردنەوە و ساغکردنەوەی شەرحەکەی مەلا عەبدولکەریم بێت نەک شەرحێکی نوێی لە سەر بنەمای تێڕوانینێکی جیاواز. دووهەم، مەسعوود محەمەد لە شیکردنەوەکانی خۆیدا، زۆرتر لە چەپکێک لە گولزاری نالی، هەندێک جار خواستی ڕەخنەکارانەی خۆی دەخاتە پێش پێدراوەکانی دەقی نالی. واتە، بارێکی قورسی چەمکی و واتایی دەخاتە سەرشانی شیعری نالی، کە لە ڕاستیدا ئەو مەفهووم و مانایانە ڕێتێچوو نین، بەڵام ئەو، وێدەچێت لە سۆنگەی خۆشەویستیی ڕادەبەدەری بۆ نالی، هەوڵ دەدات وەکو واتای شیعری نالی بیانسەلمێنێت/بیانسەپێنێت. (نموونەکانی ئەو هەوڵەی ئەوم لە وتاری بژاری مژاری نالی ناسانەی مەسعوود محەمەد هێناوەتەوە(.
پێشنیاری من بۆ خوێندنەوەی نوێی نالی، وەکو پێشتریش باسم کرد، خوێندنەوەی گوتارناسانەیە، خوێندنەوەیەک کە شیعر وەکو گوتار و ڕەوتێکی مەعریفیی مێژووکرد دەبینێت، نەک تەنیا تەتەڵەکردنی بەلاغی یان وشەناسانە لە ڕەوتێکی دوورەپەرێز لەمێژوو. بۆ وێنە، چاو لەم شیعرەی نالی بکەن:
نالی عەجەب بە قووەتی حیکمەت ئەدا دەکا/ مەعنایی زۆر و گەورە بە لەفزی کەم و بچووک
چەند سەدە پیش نالی حافیزی شیرازی ئەمەی نووسیوە:
بیا و حال اهل درد بشنو / بە لفڤ اندک و معنی بسیار
(وەرە و گوێ بۆ حاڵی ئەهلی ئازار بگرە/ بە لەفزی کەم و مانای زۆر)
تێگەیشتن لەم شیعرەی نالی و شیکردنەوە و چێژلێوەرگرتنی و باسکردن لە شوێندانان و شوێنوەرگرتنی شیعریی نالی بە بێ گەڕانەوە بۆ گوتاری شیعری کلاسیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی شیعری کلاسیکی فارسی ئەستەمە. بۆیە پێویستە نالی بخرێتە نێو یەکەیەکی گەورەتری شیکردنەوەوە، کە ئەویش گوتارە.
هاوڵاتی: پێم وابێت ئێوە پرۆژەیەکی نوێتان لەسەر نالی هەیە دەکرێت بزانین ئەو پرۆژەیە چیە؟
عەبدولخالق یەعقووبی: من ئێستا کتێبێکم لە سەر شیکردنەوەی شیعری نالی ئامادەیە بە ناوی ئاشنای سیڕڕی قەڵەم، کە هەوڵ دەدەم بەمزوانە چاپی بکەم (لە سایەسەری دۆخی داڕووخاوی چاپەمەنیی کوردستان بۆ کاری جیددی، بەمزووانە لە یەک ساڵەوە دەگرێتەوە تا سێ سال!). ئەم کتێبەم پێکهاتووە لە چەند ڕەخنەی پراکتیکی لە سەر شیعری نالی و وتوێژێکی درێژیش لە بابەت هزر و جیهانبینیی نالی. پڕۆژەی ترم شیکاریی شیعر بە شیعری دیوانی نالییە لە سەر بنەمای لێکدانەوەی گوتارناسانە، کە سەرەتا بە شێوەی دەنگیی ئامادەی دەکەم و پاشان دەیکەم بە دەقی نووسراویش. ئەم کارە پەلەی لێ ناکەم و بەکاوەخۆ، مانگان و ساڵان، لەگەڵی دەژیم[1].
ئەم بابەتە 3,469 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | هاوڵاتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-05-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 24-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,469 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,857
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.109 چرکە!