قەسەدە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم 27 چەتە کوژراون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی
قەسەدەقەسەدە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا ئاشکرا کرد.
قەسەدە ڕایگەیاند، لەو هێرش و چالاکییانەدا 14 هاورێمان شەهید بوون و 13 دیکەش بریندار بوون.
قەسەدە ئەم زانیارییانەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
تل تەمر
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشەکانیاندا بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە. سوپای داگیرکەر گوندەکانی مەناجیر، ئەهراس و ئەریشاب-ی بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان دەیان جار بۆردومان کرد، هەروەها بە چەکی قورسیش هێرشی سەر ئەو ناوچانەی کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا بە شێوەیەکی تووند بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە گوندەکانی ئەهراس و مەناجیر چەتەکانیان کردنە ئامانج، لە ئەنجامدا لانی کەم 12 چەتە کوژران.
ئەبوراسەن
هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشی داگیرکەرانیان بۆ سەر گوندەکانی خەشیم زرگان، نەق ئەلهەوا و تەل حەمید دایەوە و چەتەکانیان کردە ئامانج و لێیان دان. لە ئەنجامی بەرپەرچی هێرشەکان لانی کەم 9 چەتە کوژران، تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMP تێکشکێندران.
عەین ئیسا
سوپای داگیرکەر بە تۆپ و تانک گوندەکانی گەنتەری و شێردادی تۆپباران کرد. هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە. گروپی چەتەکان دوای نیوەڕۆش هێرشیان کردە سەر هەرێمی ئەل ناسری و لەوی لەنێوان چەتەکان و هێزەکانمان شەڕێکی سەخت ڕوویدا، لە ئەنجامدا 6 چەتە کوژران.
لە شەڕری ڕۆژی 28ەمیندە لانی کەم 27 چەتە کوژران، ئۆتۆمبلیێکی جۆری BMP و تانکێک و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکێندران.
14 هاوڕێمان لەو بەرخۆدانەدا شەهید بوون و 13 هەڤالی دیکەشمان بریندار بوون.
[1]
06-11-201906-11-2019