🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 پیری دێموکرات
کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ەک لە پێشەکیی کتێبی “پیری دێموکرات ”یش دا هاتووە، کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەی کورد و حیزبی دێموکرات شەپۆلێکی بەربڵاوی هاوخەمیی لە هەموو بەشەکانی ک
📕 پیری دێموکرات
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
سەعید ناکام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📖 کەلار لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528ز | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

کەلار لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونی عوسمانييدا لە ساڵی 1528ز
سەباح عەلی جافسەباح عەلی جاف
کەلارکەلار ناوەندی ئيدارەی گەرميان، يەکێکە لەقەزا گەورەکانی کوردستان، تاحەفتاکانی سەدەی رابردوو گوزارشت بووە لە گوندێکی ئاوەدان، بەپێی سەرچاوەکان و بۆچونی زۆرينەی توێژەران ئەم گوندە لەلايەن حوکمەتی عێراقەوە راستەوخۆ لەگوندەوە کراوەتە قەزا واتا ئەم قەزاييە بە ناحيەدا تێنەپەڕيوە ئەمەيش رەنگە لەڕووی ئيداريەوە جياواز و سەير بێت.
بەقەزاکردنی کەلار لەسەردەمی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماردا لە 28-02-1970ز بە مەرسومی کۆماری ژمارە (137)لەرۆژنامەی واقايعی عێراقی لە 11-03-1970 دا بڵاوکراوەتەوە ئه و رۆژەی بەيانی يازدەی ئازار راگەيەنرا دەلالەتە لەسەر ئەوەی بەقەزاکردنی کەلار رەهەندێکی سياسی لەپشتەوە بووە، کەلار لەسەدەی رابردوو و تا ئەمڕۆيش گرنگی خۆی هەبووە چ لە رووی سياسيەوە چ لە رووی ئابوريەوە بەتايبەت لەپاش راگواستنی ژمارەيەکی زۆر لە کوردان چ لە ناوچەی خانەقين چ لە ناوەڕاست و خواری عێراق، ئەمە جگە لە شاڵاوەکانی جينۆسايدی کورد لەژێر ناوی ئەنفال لەبەهاری 1988.
ئەوەی تائێستا لای ئێمە زانراوە ئەوەيە کەلار لەبواری مێژووی کۆندا مێژووەکەی بۆ سەردەمەکانی پێش زاين دەگەڕێتەوە لەم رووەوە زانياريەکان بەردەستن بەتايبەت دۆزينەوەی چەندين شوێنەواری دێرين لەسنورەکە، سەبارەت بەمێژووی نوێ تائێستا زانيارييەکان به و شێوەيە بوونە لەحەفتاکانی سەدەی نۆزدە کەلار ئاوەدان بووەتەوە و ناوی براوە، لەلێکۆڵينەوەی تريشدا ئەوە خراوەتەڕوو رەنگە ناوی کەلار و ئاوەدان کردنەوەی بۆ بەرای ئه و سەدەييە بگەڕێتەوە ئەمەيش تائێستا لەلێکۆڵينەوە و لێ وردبوونەوەدايە، بەگشتی دەکرێت بڵێين زۆرێک لەلێکۆڵينەوە و بۆچونەکان تائێستا لەمێژووی نوێدا پێيان وايە سەرەتای سەدەی نۆزدە ياخود لە چارەکی کۆتای ئه و سەدەيەدا کەلار ئاوەدان کراوەتەوە و ناوی هاتووە بەتايبەت نيشتەجێبوونی هۆزی جاف لە سنورەکە و بيناکردن ياخود نۆژەن کردنەوەی قەڵای شێروانە (1866-1874)ز کەئەمەيش تائێستا جێگەی مشتومڕە.
سەرچاوەکان کەلار و ئاوەدان کردنەوەی لەسەردەمی مێژووی نوێدا بۆ کۆنتر دەگەڕێننەوە کە ئەمە بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە و بەدڵنيايەوە لەم رووە دەرگامان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی ووردتر بدوێين، هانی لێکۆڵەران و مێژوونوسانيش دەدات کاری باشتر لەم رووە بکەن، دڵنيام هەوڵەکان لەم رووە چڕ بکرێنەوە لەسەر ئاستی دامەزراوە و دەزگا ئەکاديميەکان بەتايبەت زانکۆی گەرميان کار بکرێت و سەردانی شوێنە ئەرشيفيەکانی تورکيا بکرێت زۆر مێژووی شاراوەی ئەم ناوچەييە روون دەبێتەوە و شتی نوێش دەخولقێنێ.
شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانیسلێمانی قانونيدا دەيەميين سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی کە لە 1520ز هاتوتە حوکم تاساڵی 1566ز فەرمانڕەوا بووە، سەردەمەکەی بەفراوانخوازی دادەنرێت توانی بەشی زۆری ئەوروپا و ئاسيا و ئەفەريقيا بگرێت بەتايبەت عێراق و کوردستان، سەردەمی ئەم هاوسەردەمی تەهماسبی يەکەمی (1524-1576)ز شای ئێرانە کەلە ململانيەکی مەزهەبی و سياسيدا بوونە ئەمەيش کاريگەری راستەوخۆی لەسەر کوردستان هەبووە.
ئەوەی لێرەدا دەيخەينەڕوو بۆ مێژووی کەلار و ناوچەکە تازەيە ئەويش ئەوەيە لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا کەلار ئاوەدان بووه لەساڵی 1528 فەرمانڕەواکەی ناوی (زلفەقار) بووە، ئەم زانياريانە لە کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر)دا خراوەتەڕوو لە نوسينی پرۆفيسۆر دکتۆر فەرەيدون ئەمجان بە زمانی تورکی و لەلايەن دکتۆر جەمال فاروق و کەمال ئەحمەدەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپی يەکەمی لەساڵی 2014 لەقاهيرە بڵاوکراوەتەوە لەلايەن دەزگای نيل بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
لەوەرگێڕدراوە عەرەبيەکەی کتێبی (سليمان القانونی، سلطان البرين والبحرين، حقائق فی ضوء المصادر) دا باس لەوە دەکات شاری بەغدا لەپيشوودا لەلايەن شائيسماعيلی سەفەوييەوە گيراوە لەساڵی 1508ز، دواتر باس لەکەسايەتيەکی فەرمانڕەوا دەکات لەناوچەکە بەناوی (نهود عەلی سوڵتان ئۆغلۆ زولفەقار) کەبۆخۆی لە تورکمانەکانی موسڵ بووە (سەرچاوە مێژووييەکان کوردبونی ئەم کەسايەتيەکان سەلماندووە بەناوی زۆلفەقار کەلهور، بەڵام لەم سەرچاوەيەدا بەتورکمان ناوی هاتووە)، خاوەن کەسايەتێکی بەهێز بووە لەناوچەکەدا و توانی بەغدا کۆنترۆڵ بکات لەسەردەمی شاتەهماسبی بەکەمدا، هەرله و لێکۆڵينەوەيەدا نوسراوە زولفەقار ئه و دەمە فەرمانڕەوای کەلار بووە لەساڵی 1528ز، دواتر لەپەراوێزدا نوسراوە کەلار : شارێکە دەکەوێتە باکوری عێراقەوە بە ووتەی وەرگێڕەکانی ئەم کتێبە، فەرمانڕەوای کەلار هەڵدەسێت مامی خۆی دەکوژێت بەناوی ئيبراهيم خان کەلەلايەن سەفەويەوەکانەوە کرابوو بە فەرمانڕەوا (حاکم)ی بەغدا، کوشتنەکەيشی لەلايەن زولفەقاری برازايەوە به و شێوەيە دەبێت کە ئيبراهيم خان لەڕاوشکار بووە بە بێ پاسەوان و ئەويش فرسەت دێنێ و دەيکوژێت و دەچێتە جێگەکەی.
هەر لەم لێکۆڵينەوەيدا ئەوە خراوەتەڕوو زولفەقار نازناوی (خليفە الخلفاء) ی هەبووە دەزانێت شاتەهماسبی يەکەم بەم رووداوە پەست و نيگەران دەبێت و ئەمە قبوڵ ناکەن هەربۆيە بەغدای پەيوەستی عوسمانيەکان کردووە و کليلی شارەکەی بۆناردون، بەچەند رێگەيەک ويستويەتی دڵی عوسمانيەکان بۆ لای خۆی رابکێشێ ئەويش ووتاری هەينی بەناوی سوڵتان دەست پێکردووە تەنانەت پارەيشی بەناوی ئەوانەوە لێداوە ئه و دەمە کە زولفەقار ئه و کارانەی بۆ عوسمانيەکان کردووە ئەوان لەئەوروپا بە گەمارۆدانی شاری ڤييەناوە خەريک بوون لەساڵی 1529ز، ئه و دوورەپەرێز و خۆخەريک کردنەيی عوسمانيەکان بەرؤژئاواوە وا لە شاتەهماسب دەکات بير لەگەمارۆدان و گرتنی بەغدا بکاتەوە، شا سوپای نارد بۆ گرتنی بەغدا و زولفەقار هەوڵی بەرگری دەدات تائەوکاتەی پاڵپشتی عوسمانيەکانی پێ بگات بەڵام لەلايەن کەسێکی نزيکيەوە خيانەتی لێ کراوە بەناوی عەلی بەگ، هەر ئەمەيش وای کرد شاری بەغدا لەلايەن سەفەويەکانەوە بگيرێت و گرتنی ئه و شارەيش بوو بەهۆی گرتنی تەواوی عێراق.
له و دەقەی سەرەوە ئەوە روون دەبێتەوە شاری کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمانی قانونيدا ئاوەدان بووە لەساڵی 1528ز، تەنانە فەرمانڕەواکەی(حاکم)ی کەسێکی بەهێزی تورکمان بووە بەناوی زولفەقار، ئه و فەرمانڕەوايە راستەوخۆ لەدوای کوشتنی مامی لەفەرمانڕەوای کەلارەوە دەبێتە حاکمی بەغدا کە ئەودەم شارێکی بەهێز و گرنگ بووە، نوسەری ئەم کتێبە پرۆفيسۆر دکتۆر فەريدون ئەمجان feridun emcen خاوەن پێگەيەکی بەهێزە، لەساڵی 1979 بەشی مێژووی کۆلێژی ئاداب – زانکۆی ئەستەمبوڵی تەواو کردووە، لەهەمان زانکۆ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە لەساڵی 1985ز، خاوەنی چەندين ووتار و لێکۆڵينەوەيە لەسەر لايەنە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتی عوسمانی، هەروەها خاوەنی شەش کتێبی ئەکاديمی ئاست بەرزە لەسەر عوسمانيەکان، ئه و کەسانەی ئەم کتێبەيان وەرگێڕاوە بەهەمان شێوە خاوەنی ئاستی زانستی بەرزن تەنانەت لەلايەن ليژنهيەکی زانستی و هونەريەوە کاروبارەکانی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەيان کردووە.
بەم شێوەيە دەردەکەوێت مێژووی کەلار و ناوچەکە بۆ کۆنتر دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی ئێمە پێشتر زانياريمان هەبووە تەنانەت باس لەوە کراوە کەلار گوندێکی ئاوەدان بووە بەڵام بە پێی بەڵگەکانی نێو ئەم کتێبە دەردەکەوێت کەلار شارێکی ئاوەدان بووە و لەلايەن کەسايەتێکی بەهێزەوە حوکم کراوە کەڕاستەوخۆ دوای حوکمی کەلار چوەتە شاری بەغدا و له و شارە فەرمانڕەوا بووە، وەک وەرگێڕەکانی کتێبەکە لەپەراوێزدا نوسيويانە کەلار شارێکە لەباکوری عێراق، وەک دەردەکەوێت هيچ شارێکی تر بەم ناوە لەعێراق و کوردستاندا نەبووە، به دەرکەوتنی ناوی شاری کەلار لەساڵی 1528ز دەرگامان لەبەردەمدا دەکاتەوە زياتر لەم رووە لێکۆڵينەوە بکەين و ووردتر هەوڵی دۆزينەوەی مێژووی ونی کەلار و ناوچەکە بدەين، لێرەدا دەبێت ئەوەيش بڵێم دکتۆر عوسمان عەلی – مامۆستا لە بەشی مێژوو لە کۆلێجی ئاداب – زانکۆی سەلاحەديين لەهەولێرهەولێر کە بەندە وەک خوێندکاری ماستەر ئەمساڵ (2019) وانەی دەوڵەتی عوسمانی پێ دەوتين بۆخۆی پسپۆڕی مێژووی نوێی کوردە و لەسەر ئه و مێژووە لەئەرشيفی عوسمانی کاری کردووە و شارەزای هەيە، لەم رووەوە جەختی لەسەر هەمان راستيەکان کردووە و پێی وابوو ئه و زانياريانە لەسەر مێژووی کەلار لەسەردەمی سوڵتان سلێمان لەساڵی 1528 لەسەرچاوەی ئاماژە بۆکراو راست و دروستە و پاڵپشتی کرد.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-12-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️کەلار
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەباح عەلی جاف
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-12-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 28 2019 9:08AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Dec 28 2019 9:11AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 28 2019 9:40AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 22,733 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
سەعید ناکام
ساڵی 1917 لەگوندی دەوەشاری سەر بە شاری مەهاباد رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.. چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسی، بەڕێوەبەری چاپخانەی کوردستان لە کۆماری کوردستان، کەسێکی نزیکی رابەرانی کۆمار بووە. پاش رووخانی کۆمار بەیەکجاری کۆچ دەکات بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی زۆر لەوێ دەمێنێتەوە. پاشان دووردەخرێتەوە بۆ باشووری ئێڕاق. خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و وەرگێڕانی گرنگە.
ساڵانی دوواییی تەمەنی لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەسەر بردووە. رۆژی 02-02-2011 کۆچی دوایی دەکات.
سەعید ناکام
سەعید ناکام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,155 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574