لە #سلێمانی# کۆنفراسێک سەبارەت بەکاریگەریی ماددە هۆشبەرەکان و ڕزگارکردنی کۆمەڵگە لێی بەڕێوەدەچێت.
لە و بارەیەشەوە جەلال مینە بەگ بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاساییشی سلێمانی بە کەناڵی گەلی کوردستانی ڕاگەیاند، ساڵ بەساڵ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لەزیادبووندایە و لە ساڵی 2019 دا 299 کەس کە 32 کەسیان ژنن، بەهۆی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەرەوە لە سلێمانی دەستگیر کراون.
وتیشی: لە چەند ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 436 کەس کە پێشتر بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون و دەستگیر کراون پاش تەواوکردنی حوکمەکەیان ئازادکراون، پاشان دووبارە و سێبارە دەستگیر کراونەتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو: بەبۆچوونی من زیندان چارەسەری کەمکردنەوەی ماددەی هۆشبەر ناکات و پێویستە لە ڕێگەی سیمینارو هۆشیاری پێویستە بەهاووڵاتییان هەوڵی بنبڕکردنی ئەو نەخۆشییە کوشندەیەی کۆمەڵگە بدەین.[1]
#25-01-2020#